گۆرانی تەوار بە دەنگی فرمێسک

"تەوار" یەکێک لە بەرهەمە نوێکانی هونەرمەند فرمێسک حافزە، کە لە ساتەوەختی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپێکدا پێشکەشی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی کرد و لە ئاهەنگی نەورۆزی ٢٧٢٣ی کوردی لە قەندیل دووبارە پێشکەشی کردەوە.