عیفەت تیجاراتچی؛ یەکەمین فڕۆکەوانی ژنی ئێران
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240328-11825755-933322173390470-1585891439983591548-n-jpg10ca1f-image.jpg)
عیفەت تیجاراتچی، لە ساڵی ١٩١٧ لە دایکبووە، یەکەم مەشقپێکراو و فڕۆکەوانی ژنی ئێرانییە، کە لە ساڵی ١٩٣٩ و دوای دامەزراندنی یانەی فڕۆکەوانی ناوی خۆی بۆ مەشقی فڕۆکەوانی تۆمار کردووە.
عیفەت تیجاراتچی لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٣٩دا دەستی بە مەشق و کارەکانی کردووە و یەکەم گەشتی سەربەخۆی لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٤٠دا ئەنجامداوە و لە بیرەوەرییەکانیدا سەبارەت بەم ڕۆژە دەڵێت: شکۆمەندترین ڕۆژ بۆ فڕۆکەوان ئەو ڕۆژەیە کە یەکەم گەشتی خۆی دەکات.
لە ساڵانی ناوەڕاستی ژیانیدا ڕووی لە ئەدەب و شیعر کردووە و لە ساڵی ١٩٥٩دا دیوانی "گەڵا پەرش و بڵاوەکان"ی چاپ کردووە، عیفەت تیجاراتچی لە ٨ی نیسانی ١٩٩٩ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و گۆڕستانی بەهەشت زەهرای تاران بەخاک سپێردراوە.