ژنانی چالاکوانی لیبیا: ململانێی چەکداری ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگدا تێکدەدات

ململانێی لیبیا کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری لێکەوتوەتەوە کە کاریگەری لەسەر گروپە لاوازەکان بەتایبەت ژنان و منداڵان دروستکردوە و ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەدا تێکداوە.

هندیە عەشبی

 

لیبیا- ململانێکان بارودۆخی ئاسایشی و کۆمەڵایەتی ژنانی لیبیا توندتر دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی مەترسیداری وەک هەڕەشەی ڕفاندن بەتایبەتی بۆ ژنانی چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ، هەروەها ئەم دیاردانە بریتین لە تێکچوونی بارودۆخی ژیان و تەندروستی، زیادبوونی توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژی سێکسی، ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان و خوێندن بۆ ژنان و تێکدانی بەشداری گشتی و کۆمەڵگەیان.

 

لەگەڵ ئەوەی کە کۆکردنەوەکە لە تەرابلوس بەڕێوەدەچێت لە کاتێکدا ترسی دووبارەبوونەوەی پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەکێتی نیشتمانی و هێزی خۆڕاگری سەر بە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، ترسەکان لە زیادبووندایە کە هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە و هاوڵاتیانی مەدەنی بە ژنان و منداڵانیشەوە توشی پێشێلکاری ببن، بە لەبەرچاوگرتنی شکستی حکومەت لە پاراستنیان.

 

نەعیمە عەریبی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، وتی: دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامە ژنەکانیان کاریگەری ئەو ڕووداوانەیان لەسەرە کە لە پایتەخت لە نێوان میلیشیا چەکدارەکاندا ڕوودەدەن کە کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات دەکەن، ئەم پێکدادانانە بەشداری ژنان لە چالاکییەکان و بەرنامەکاندا تێکدەدەن کە بۆ پەرەپێدانی ئەندامانی ئەو دامەزراوە و ڕێکخراوانە داڕێژراون کە لە سەرانسەری هەرێمی ڕۆژئاوادا کاردەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ململانێکان کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری دروستکردوە کە کاریگەری لەسەر گروپە لاوازەکان بەتایبەت ژنان و منداڵان دروستکردوە و هەموو ئەو ململانێیانە یەکڕیزی و یەکگرتوی وڵات تێکدەدەن، لە میانی وتارەکەیدا هەموو هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ دەستوەردان لە کاروباری لیبیای ڕەتکردەوە.

 

حەنان مزەبەل، ئەندامی ڕێکخراوی تەماح بۆ منداڵان و ژنان باسی لە کاریگەری شەڕە چەکدارییەکان لەسەر دەستکەوتی ئەکادیمی و کرداری پیشەیی ژنان کرد، توندوتیژی سیاسی و ململانێ سیاسی و چەکدارییەکان کاریگەرییان لەسەر کرداری پیشەی و دەستکەوتی ئەکادیمی و بەشداریکردنی ژنان لە کۆمەڵگەدا هەیە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ژنانی بەشی لە زانکۆ و پەیمانگا باڵاکاندا بەزەحمەت دەتوانن کارەکانیان لە شارەکانی دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان ئەنجام بدەن ئەگەر پێکدادانی چەکداری لە تەرابلوس یان شارەکانی تر ڕووبدات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی خوێندن و فێربوون، نەک تەنها بۆ ژنان بەڵکو بۆ نەوە یەک لەدوای یەکەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژن ئەندامی ناوەکی کۆمەڵگەن، کاردەکەن و کاریگەرن، لە هەموو کەرت و بوارەکاندا ئامادەن، چ سیاسی، ئابووری، یان کۆمەڵایەتی، ململانێکان ڕۆڵی ژنان سنووردار دەکەن و تێکدەدەن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دەبێت.

 

حەنان مزەبەل جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەی بۆ کێشەی گروپە چەکدارەکان و بڵاوبوونەوەی چەک کردەوە و ڕوونیکردەوە، کە چارەسەری کاتی بێکاریگەرە، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ئەم پرسە چارەسەر بکەن بۆ سەقامگیری وڵات و کۆمەڵگە بە گشتی.

 

قەدریە عوسمان، چالاکوانی مافی مرۆڤ پێی وایە تەقە و ململانێی چەکداری بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ژنان هەیە، بەتایبەتی ئەگەر لەکاتی درەنگانی شەودا سەرهەڵبدات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆی، بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان پێویستی تایبەتیان هەیە، کە ڕەنگە بەزەحمەت بتوانن چۆڵکردن و دەرچوونیان لە ناوچەی پێکدادانی چەکداری بکەن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە کاری گروپەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە دەستنیشانکردنی پێداویستییەکان و دەستڕاگەیشتن بە یارمەتی، هەروەها ئەم پێکدادانانە کاریگەری نەرێنی بەرچاویان لەسەر تەندروستی جەستەی و دەروونی ژنان هەیە، هەروەها کاریگەرییان لەسەر ڕۆڵی ئەوان لەناو خێزانەکەدا هەیە.

 

هیومان ڕایتس ۆوچ لە راپۆرتەکەیدا سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە پایتەختی لیبیا لە نێو گروپە چەکدارەکاندا ڕوودەدەن، وتیی: ئەو هاوڵاتییانەی لە شەڕەکانی تەرابلوسدا گیریان خواردوە قورسای ئەو کارە بێسەروبەرانەی گروپە چەکدارەکان دەگرنە ئەستۆ، کە بە تەقاندنی چەکی قورس لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا بێڕێزی تەواوی بە ژیانی هاوڵاتیان دەکەن، هەروەها هەموو گروپە چەکدارەکان پابەندن بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە زیان پێگەیشتنیان لەکاتی پێکدادانەکاندا، و دەبێت دەسەڵاتداران مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان دەستەبەر بکەن.