ئەنیسە خەز عەلی... یەکەم ئافرەت کە بەشداری لەحکومەتی نوێی ئێران بکات

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئەیلول ، ئەنیسە خەز عەلیان بە جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان و خێزانەکان دیاریکرد بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم ژن کە بچێتە پاڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنیسە خەز عەلی تەمەنی ٥٨ ساڵە، دوای بڕیاری ڕۆژی چوارشەممەی دەستنیشانکردنی جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان و خێزانەکان، بووە یەکەم ژن کە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێران بووە.

 

ئەنیسە لە ساڵی ١٩٩٩ بڕوانامەی دکتۆرای لە زمان و ئەدەبی عەرەبی بەدەستهێناوە، بووە سەرۆکی زانکۆی زەهرا بۆ ژنانی ئێران و ئەندامی فاکەڵتی زانکۆکەیە و سەرۆکایەتی زانکۆی ڕادەڤی بۆ ژنان دەکات.

 

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئاب حکومەتەکەی سەرۆک ئیبراهیم متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا، چەند پەرلەمانتارێک ڕەخنەیان لێگرت کە ناوی ژنێک لەکابینەی نوێدا نەهێنراوە.

 

زەهرا ئەلحەیان، پەرلەمانتار، لە تویتێکدا لەسەر هەژماری خۆی، داوای کرد کە ژنێک وەک وەزیری پەروەردە کاندید بکرێت، وتی:"چۆڵبوونی ژنان لە کابینەکەدا جێگای سەرنجە".

 

حکومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی  ١٩ وەزیر لەخۆدەگرێت کە ١٨ وەزیر متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێناوەو پیاون.