"ئەنجومەنی ژنانی سوریا تا ڕادەیەک پشتگیری و هاوکاری ژنانی کردووە لە پرۆژەکاندا"
لینا بەرەکات، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی سوریا کارەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ئەو ئنجومەنەی هەڵسەنگاند و وتی: "بەهێزکردنی ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی لە بواری سیاسیدا بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕین ئەرکی سەرەکیمان بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجومەنەکەمان پڕۆژەی گرنگی هەبوو و توانی بە گەورەیی پشتگیری و هاوکاری هەموو ژنان بکات و دەنگی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بکاتەوە".
لینا بەرەکات، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی سوریا کارەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ئەو ئنجومەنەی هەڵسەنگاند و وتی: "بەهێزکردنی ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی لە بواری سیاسیدا بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕین ئەرکی سەرەکیمان بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجومەنەکەمان پڕۆژەی گرنگی هەبوو و توانی بە گەورەیی پشتگیری و هاوکاری هەموو ژنان بکات و دەنگی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بکاتەوە".
ڕۆژ هۆزان
قامیشلۆ- لەساڵی ٢٠٢١دا ئەنجومەنی ژنانی سوریا پڕۆژەی گرنگی هەبوو لەڕووی بەهێزکردنی ژنان لەسیاسەت و تێگەیشتنی کۆمەڵگەدا تا ئاستێکی بەرز یەکێتی و گەیشتنی بە ژنانی سوری هێنایە دی لینا بەرەکات، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە ساڵی ٢٠٢١دا کارەکانی ئەنجومەنی ژنانی سوریای هەڵسەنگاند.
ئەنجومەنی ژنانی سوریا توانی لە هەموو ڕوویەکەوە پشتگیری و هاوکاری ژنان بکات
لینا بەم شێوەیە دەستی بە هەڵسەنگاندنەکانی کرد و وتی: "لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی ژنانی سوریاوە، ئامانجی سەرەکی لە بەهێزکردنی ژنان بووە لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتیدا، بەتایبەتی لەبواری سیاسیدا، بۆ ئەوەی ژنان ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی سوریادا، . لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجومەنەکەمان پڕۆژەی گرنگی هەبوو و توانی بە گەورەیی پشتگیری و هاوکاری هەموو ژنان بکات و دەنگی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەرز بکاتەوە ئەمساڵ وۆرکشۆپی تایبەت بەکێشەی ژنان و بەشداریکردنیان لەبوارەکانی کارکردن لەناوەندەکانماندا ڕێکخرابوو سەبارەت بەپەیوەندیمان لەگەڵ ژناندا لەسەرتاسەری سوریادا لەئاستی نێودەوڵەتیشدا بەهێزتر بوون، زۆرێک لە کارەکانمان بە هاوکاری چەند ڕێکخراوێکی ژنان لە کامپی هۆل ئەنجام درا و لەو ڕێگەیەوە توانیمان ژنان بە جۆرێک پەروەردە بکەین کە بتوانین ئەو ژنانەی کە دەستیان لەگەڵ داعشدا هەبووە ڕاست بکەینەوە و بیری داعش لە مێشکی خۆیان و منداڵەکانیان بسڕینەوە، ئەنجومەنی ژنانی سوریا وۆرکشۆپێکی کلتوری بۆ زیاتر فراوانکردنی زانینی ژنان و پشتیوانیکردن لە ژنانی ڕۆشنبیر ڕێکخست، هەروەها وۆرکشۆپی گەل لە هەرێمی جزیرە ڕێکخرا و ئەنجامەکانی بەسەر هەموو ژنانی هەرێمەکەدا دابەشکرا بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو نەتەوەکان یەکتر بناسن و هاودەنگیی ژنان لە سوریا بێتە ئاراوە هەروەها کاری زۆر هەبوو بۆ یاساکانی ژنان سەبارەت بە وۆرکشۆپەکان، کار لەسەر دەستووری سوریا و پێویستیی دانانی ژنان و هەروەها مافەکانی ژنان کرا لە زۆربەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە هۆی ئەو یاسایانەی کە لە لایەن پیاوانەوە نوسراون و دژی ژنان بەکار دەهێنرێن، تێگەیشتنێکی یاسایی لە ژناندا کەمە بۆیە ژنان لە ناوچە بڕیارەکان دوورخراونەتەوە ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە هەموو ڕوویەکەوە دەتوانن پشتگیری و هاوکاری ژنان بکەن".
چالاکی و هەڵمەتەکان کە ئەنجومەنی ژنانی سوریا بەشداربوون
لینا تیشکی خستە سەر کارەکانی ئەنجومەنی ژنانی سوریا و هەروەها ئەو چالاکی و هەڵمەتانەی کە تێیدا بەشداربوون و بەردەوامیشی دا و وتی: "ئێمە لە ئاستی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کاری زۆرمان لەگەڵ رێکخراوەکانی ژنان کردووە بەشداریمان کرد لەکۆنگرەی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا کە لە شام بەڕێوەچوو، ئێمەش لەکۆنگرەی نەتەوەکانی ناوچەکەش بەشداریمان کرد کە تێیدا تێڕوانینی بنەڕەتیمان هەبوو زۆربەی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لیژنەی دەستووری بەڕێوەچوو و گفتوگۆکانمان لەسەر دەستوور بەڕێوەچوو هەروەها ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە دووەمین کۆنگرەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە لە لوبنان بەڕێوەچوو، سیمینارێکمان پێشکەش کرد و تا ئێستا کار لەسەر ئەنجامەکانی دەکەین، لەم بوارەدا هاوخەمیی ژنان سازکرا ئێمە بەشداریمان لە دەستپێشخەری نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان و هێنانەدی ئاشتی و ئاسایش کردووە و تا ڕادەیەکی زۆر پشتگیری ئەو دەستپێشخەرییەمان کردووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاری زۆرمان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دەرەوە کردووەوە هەروەها بەشداری کۆنگرەیەک لەبرۆکسل لەسەر بارودۆخی سوریا".
پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەنجومەنی ژنانی سوریا
لینا بەرەکات پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی ڕاگەیاند و کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "ئێمە دەمانەوێت لە پلانی ساڵی ٢٠٢٢دا کۆنگرەی دووەمی کۆمەڵەی ژنانی سوریا ببەستین هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان و سیاسەتمەدارانی ژنان بەهێزتر دەکەین، ئێمە هەندێک بەرنامەمان هەیە بۆ ساڵی نوێ لە کامپی هۆل، چەند پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ ژنان بۆ کەمپی ئاوارەکانی سەرێکانی و گرێسپی هەروەها بۆ ئەوەی دەنگی ژنانی سوریا بگاتە هەموو جیهان پەیوەندی زیاترمان لەگەڵ ژنانی بیانیدا دەبێت بۆ ئەوەی باری شەڕ و کوشتار لەسەر شانی ژنان ئاسان بکەین، دەمانەوێت کەسایەتیی ژنانی بەهێز بنیات بنێین بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر بەشداری کۆمەڵگا بکەن لە ڕۆڵەکانیاندا بەو هیوایەی ساڵی نوێ ببێتە ساڵی ئاشتی و هاوکاری بۆ ژنان و لە سوریایەکی ئازاد پێکەوە بژین.