سەمیرە سەعید: کۆمەڵکوژی و یادی شەهیدان بەرخۆدان بەتین تر دەکەن

ڕۆژنامەنووسێک هەردوو کۆمەڵکوژی پاریس هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت: میدیا بووە بە دوو بەشەوە و بەشێکیان دژی بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردن، بەڵام ئەمە کار ناکاتە سەر بەرخۆدانی کورد.

شیرین ساڵح

 

سلێمانی- ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەکرێنە سەر کوردان لە دەرەوەی وڵاتدا، بۆ لەناوبردن و کپکردنی دەنگی گەلی کوردە، بەڵام گەلی کورد  و بەتایبەتی ژنان لە هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بەردەوامن، ئەو کۆمەڵکوژیەی کە ٢٣ی کانونی یەکەم کرا لە پاریس کە تیایدا ٣ کەس سەهید بوون، ئازادیخوازان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی هێنایە دەنگ.

 

"یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکە کورد زیاتر سور دەکات لەسەر بەرخۆدان"

سەمیرە سەعید، ڕۆژنامەنووس لەسەر کۆمەڵکوژیەکەی پاریس ئاماژەی بەوەکرد، ١٠ ساڵ پێس ئێستا کۆمەڵکوژیەک لە پاریس ڕوویدا کە تیایدا ساکینە جانسز و هاورێکانی شەهید کران بە دەستی تیرۆرستان، ساڵانە یادی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکرێتەوە، وەک ڕێزێک بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو ژنە ئازادیخوازانە، سالانەس بە یادکردنەوەی ئەوان خەڵکی زیاتر سور دەبێت لەسەر بەرخۆدان.

 

"تورکیا کۆمەڵکوژیەکی تری لە پاریس ئەنجامدا"

سەمیرە سەعید وتی: ئێمە لە سەروبەندی یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی ساڵی ٢٠١٣ داین، بەڵام دەوڵەتی تورکیا دووبارە ئەم کۆمەڵکوژیەی دووبارە کردەوە لە پاریس، کە بە وڵاتی پاراستی ماف و دیموکراسیەت ناسراوە، بەڵام جارێکیتر هێرش کرایەسەر شووناسی گەلی کورد، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ئەم سەدەیە بووە بە سەدەی ژن و شۆڕشی ژن، ئەمەش بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر و دەوڵەتە زلهێزەکان جێگەی قبوڵ نییە، چوارچێوەی تێکۆشانی گەلی کورد پەسەند ناکەن، بۆیە هێرشەکانیان چڕتر کردووەتەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم دابراو نییە لە کۆمەلکوژیەکانی دیکە، وتی: کۆمەڵکوژییەکە دابراو نییە لەو هێرش و داگیرکاریەی دەکرێتە سەر ئازادی میدیا، هێرشەکانیان بۆ کپکردنی ئەو شۆڕشەیە کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەستیپێکردووە، بۆیە ئەمە ئەوە دەردەخات کە هەموو دەوڵەتان ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی گەلی کورد ڕووبەڕووی پاکتاوکاری بکەنەوە.

 

"دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگری دەکات لە هێرشەکان"

سەمیرە سەعید وتی: ئێستا لە هەموو جیهان دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەنگیداوەتەوە و هەموو ئەو پلانانەی پوچەڵ کردووەتەوە، هەربۆیە فشارەکان تا بێت زیاتر دەبێت، تورکیا دەیەوێت پێش ئەوەی پەیمانی لۆزان کۆتایی پێبێت ئامانجەکانی بپێکێت و میساقی میللی زیندوو بکاتەوە، جارێکیتر گەلی کورد دابەشبکاتەوە و دیمۆگرافیای کوردستان بگۆڕن، هەموو ئەم قۆناغە سەختانە هاتووەتە بەردەمی گەلی کورد، بەڵام گەلی کورد هەموو ئەمانە تێپەڕێنێت.

 

باسی لە گەلی کورد کرد،کە ئەو ئازدبوونەی هەیەتی، بەرهەمی بەرخۆدانی شەڕڤانە ئازادەکانە لە چیاکان و بەرخۆدانی گەلی کوردە لە هەموو مەیدانەکانی ئەوروپادا پلانەکانی دوژمنی پوچەڵکردووەتەوە، دەشڵێت: بۆیە ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە پاریس ئەنجام دەدرێت بەرامبەر بە گەلی کورد، ناتوانێت چۆک بە گەلی کورد دابدات، هەرچەندە وڵاتان ڕێگەیان خۆشکردووە بۆ ئەوەی ئازادیخوازانی گەلی کورد بکرێنە ئامانج و تیرۆر بکرێن، بەڵام نەیتوانیوە ڕێگە لە شۆڕشی گەلی کورد بگرێت.

 

"میدیا زەمینە بۆ داگیرکاری خۆشدەکەن"

سەمیرە سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، کە میدیا بووە بە چەند بەشێکەوە، بەشێکیان لە بەرگریدان لە مافەکانی گەلی کورد و بەشێکیتریان پشتیان لە حەقیقەت و پرسە ڕەواکانی گەلی کورد کردووە، ئەمەش بە زۆری لە باشووری کوردستاندا بەرجەستە دەکرێت، ئەو هەواڵانەی کە لە بەشێک لە میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتەوە بڵاو دەکرێنەوە ڕاست نین، ئەمەش وایکردووە کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر پرسەکانی گەلی کورد.

 

لە کۆتاییدا دەشڵێت: بەشێک لە میدیاکان چەواشەکاری دەکەن لە ڕاستی هەواڵەکان، زەمینە بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر خۆشدەکەن، بۆیە بەداخەوە هەڵناسن بە ئەرکە ئەخلاقیەکانی خۆیان، ئەرکە ئەخلاقیەکانیش لە چوارچێوەی پاراستنی مافی گەل و پاراستنی مافی ژنانی گەلدایە، چەند دەزگایەکی کەم هەن ئەم هێڵەیان پاراستوە، بەڵام جارێکیتر میدیا دەتوانێت یەکبوونی گەلی کورد بەرپا بکاتەوە، بۆ ئەوەی زەمینە بەرپا بکات بۆ ئەوەی یەکێتی نەتەوەیی بەرپا ببێت کە چەندین ساڵە تێکۆشانی بۆ دەکرێت، هەرچەندە میدیاکان چەواشەکاری بکەن، لە خەباتی گەلی کورد کەم ناکاتەوە، بۆیە میدیا دەبێت بەپێی بەرژەوەندی گەلەکەی هەڵسوکەوت بکات، چونکە لە ئێستادا میدیا وەکو مینبەرێک بەکاردەهێنرێت بۆ یەکبوونی لایەنە سیاسیەکان.