ڕوکەن ئەحمەد: سووریا پێویستی بە یەکڕیزی گەلان هەیە
ڕوکەن ئەحمەد، لە بەڕێوەبەرایەتی کۆبانێوە سەرنجی بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ڕاکێشاو وتی: کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاندبوو، کە جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ناوەندی کوردستان دەبێت.
نەغم چاچان
قامیشلۆ-سووریا لە ئێستادا شایەتحاڵی گۆڕانکارییە سیاسییە خێراکان و زیادبوونی گرژییەکانە، لەناو گۆڕانکارییە ناوخۆییەکاندا کە خەریکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قاڵب دەدەنەوە، ئەمە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و ژیانی وڵات کردووە و دەرگای بەڕووی قۆناغێکی پڕ لە کێشە و گۆڕانکاری بە تایبەتمەندی ناڕوون کردۆتەوە.
’'لە دۆخی مێژوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەموو پێکهاتەکان پێکەوە ژیاون'’
ڕوکەن ئەحمەد، لە بەڕێوەبەرایەتی کۆبانێ، لە بارەی دۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت سووریا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا زیانی زۆری بەدەوڵەت نەتەوەییەکانەوە کەوتووە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەم سەدەی ٢١دا، خەباتێکی بێهاوتای بۆ هیوای گەلان و ژینگەیەکی ئارام بەڕێوەچووە. بەڵام لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا، بەتایبەتی لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتەنەتەوەکان، سیاسەتێک بۆ لەناوبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەجێهێشتنی بەرە و شەڕ و بێبەشکردنی ڕۆڵی، لە ئەنجامدا کۆمەڵگە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەتایبەت ژنانی ناو کۆمەڵگە.
”ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهەشتی جیهان بوو”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ئەو شەڕەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەچووە، داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، هەروەها ئەو شەڕەی لەنێوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەچوو، کوشتنی بێسنووری لێکەوتەوە، کۆمەڵکوژی دژی کولتوور و بوونی گەلان ئەنجامدرا و کۆچکردن ڕوویدا، ئەمەش زیانێکی زۆری بە کۆمەڵگە و بەتایبەتی بە ژنان گەیاند، قوتابخانەکان و شارەکان وێران بوون، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهەشتێک بوو بۆ جیهان، بەڵام بەهۆی ئەو ململانێیانەوە، دۆخەکە وردە وردە خراپتر بوو، ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠١٣ لە پەیامی نەورۆزیدا ڕایگەیاند، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ سەرچاوەی خۆی، سەرچاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ژیانێکی پێکەوەیی بێ شەڕ و ململانێ بوو، بەڵام سیاسەتی دەوڵەتە نەتەوەییەکان بریتییە لە جینۆساید و شەڕ و سەرقاڵکردنی گەلان پێیانەوە.
‘لە نێوان ٢٢ ناوچەکانیان، دابەشکرابوو بەسەر هەزاران پارچەدا”
ڕوکەن ئەحمەد سەرنجی بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ڕاکێشا و بیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاندبوو، جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ناوەندی کوردستان دەبێت، کە ئەمەش ڕوویداوە و بینراوە و بەردەوامی هەیە و وتی: لە ساڵی ٢٠٠٠ هێرش بۆ سەر عێراق دەستیپێکرد، لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر موسڵ و شنگال و ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، کاریگەری ئەرێنی ئەو شەڕە ئەوە بوو کە سیستەم و ڕۆڵی دەوڵەتە نەتەوەییەکان لەناوچوون، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە نێو عەرەبدا دابەش بوو بەسەر ٢٢ دەوڵەت.
'’سەردەمی دەوڵەتە نەتەوەییەکان کۆتایی هات، دەبێت لەناوببرێن'’
ڕوکەن ئەحمەد بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتە نەتەوەییەکان کێشەی کۆمەڵگەکان چارەسەر ناکەن و وتی: ئەگەر شەڕی جیهانی لەلایەن کۆمەڵگەکانەوە بکرێت، ئەوا ئەو سیستەمە دەوڵەتی نەتەوەیانە نامێنن و کۆمەڵگە خۆی بڕیاردەدات، لەبەر ئەوەی دەوڵەتە نەتەوەییەکان کێشەی کۆمەڵگەکان چارەسەر ناکەن، دەوڵەتە نەتەوەییەکان دەبێ لە شوێنێکدا، کە گەیشتوونەتە پێگەیشتنیان، لەناو ببرێن، ئەگەر خۆیان ڕێکبخەن و خۆیان بەڕێوەببەن، ئەم شەڕە جیهانییە بۆ خزمەتی کۆمەڵگە و ژنان و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوودی لێ وەردەگرن، بەڵام کۆمەڵگه خۆی ڕێک نەخست و وریا نابێت، دیسانەوە بەەامبەر کۆمەڵگە بە کاردەهێنرێت و کۆمەڵگە سەدەیەکی تری لە دەست دەدات.
”دەوڵەتی تورکیا یارییەکانی لەسەر بوونی مرۆڤ و ئایینەکان بونیاد دەنێت”
ڕوکەن ئەحمەد ڕاشیگەیاند، پێویستە گەلی سووریا ئاگاداری ئەو سیاسەتە پیسەی دەوڵەتی تورکیا بێت کە دەیەوێت لەسەر سووریا جێبەجێی بکات، وتی: ئەگەر سووریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە ئاگاداری ئەو شەڕە جینۆسایدە بێت کە بەسەر سووریادا دەسەپێندرێت، سووریا دەبێتە نموونەیەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕووی دیموکراتیکی و جوگرافیا و مێژووە هەمەچەشنەکەیەوە، کە پێکەوە کۆماری سووریایان پێکهێناوە، هەموو پێکهاتەکان پێکەوە خۆیان ڕێکناخەن و بە قسەی ڕق و کینە ڕاناگیرێن، سووریا دەبێتە نموونەیەکی خراپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی ژنان و گەنجان لە مەترسییەکی گەورەدایە، دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەک لە سووریا نزیک دەبێتەوە کە لە ململانێکان ڕزگاری بکات، نابێت گەلی سووریا ئەمە قبوڵ بکات، دەوڵەتی تورکیا یارییەکانی لەسەر بوونی گەلان و ئایینەکان بونیاد دەنێت، دەبێت هۆشیاری لە سیاسەتی پیسی دەوڵەتی تورکەوە هەبێت کە دەیەوێت لەسەر سووریا جێبەجێی بکات.
’‘سەدەی ٢١سەدەی ئازادی و یەکسانی دەبێت’’
ڕوکەن ئەحمەد ڕایدەگەیاند، گەلی کورد مێژوویەکی کۆنی هەیە و وتی: وەک گەلی کورد بە سەردەمێکی زۆر هەستیار و گرنگدا تێدەپەڕین، سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی و یەکسانی دەبێت، بۆ ئەوەی ئێمە بە شێوەیەکی دیموکراتیکیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بژین، هەموو پێکهاتەکان، وەک گەلی کورد، مێژوویەکی کۆنیان هەیە و خواستی ئێمە ئەوەیە لە جوگرافیای کوردستاندا بژین.
’‘هەموو گەلان پێویستە خاوەندارێتی ئەم پرۆسەیە بکەن’’
ڕوکن ئەحمەد ڕایگەیاند، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردایەتی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەکات، هەروەها خەبات بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی بەڕێوەدەچێت و ڕێبەر ئاپۆ سەرکردایەتی دەکات، کۆتایی بە ململانێی چەکداری هێنا و ئەو حیزبەی کە ٥٢ ساڵە دروستی کردبوو هەڵوەشاندەوە و چەکەکانی سووتاند، هەموو هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی دیموکراتیکی نراوە، ئەم هەنگاوە دۆخی هەموو پێکهاتەکان دیاری دەکات، ئەمە پرۆسەیەکی مێژووییە و پێویستە هەموو هاوڵاتیان خاوەندارێتی ئەم پرۆسەیە بکەن.
’‘ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە جوگرافیای سووریادا بینیوە’’
ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی کاتی ژن قبوڵ ناکات وتی: لە ٦ی نیسان شەڕێکی توند کرا و ویستیان کورد و عەرەب بکەنە شەڕ، بەڵام ئەوەش بە شکست کۆتایی هات، بۆ ئەوەی ئاشتی و یەکگرتنی دیموکراتیکی بێتە دی، گەل خەباتێکی بێهاوتای ئەنجامداوە، پێویستە یەکگرتنەکە بە جددی وەربگرین، یەکگرتن لە هەڵوەشاندنەوە نییە، بەڵکو تەواوکەری یەکترە، لە مێژووی کۆنی سووریادا ژنان ڕۆڵێکی گرنگی لە جوگرافیای سووریادا هەبووە، ئێمەش وەک ژنانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان تا ئەمڕۆش لە هەموو بوارەکاندا خۆمان سەلماندووە، حکومەتی کاتی وتی: لە سوپای سووریا ژن نییە، هەمووان دەزانن کە ژنان داعشیان تێکشکاندووە، پێویستە ژنان بخرێنە ناو هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئێستاوە، سووریا پێویستی بە یەکڕیزی گەل و پاراستنی خاکی سووریا هەیە.