"پێویستی بە خەباتی زیاتر هەیە دژی گۆشەگیری و هێرش"
هه‌ڤین مەحۆ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی کۆمەڵگەیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات له‌باره‌ی گۆشه‌گیری عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد هەڵسەنگاندنی کرد.
بەیدا عوسمان
کۆبانێ- ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە. دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان دەیانویست بەو پیلانگێڕییە گەلی کورد لە ناوببەن و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاستەنگ بکەن. بەهۆی ئەوەوە تورکیا ساڵانێکە گۆشەگیرییەکی توند بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا دەسەپێنێت. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گۆشەگیری توندتر دەبێت و بنەماڵە و پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرفەتی بینینیان بۆ ناڕەخسێت.
"ئەم شۆڕشە لە سایەی ئایدیا و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوویدا"
هه‌ڤین مەحۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچەی کۆمەڵگەیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات وتی: كاتێك عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد سووریای به‌جێهێشت، ته‌نها بۆ خۆی نه‌بوو به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌لان بوو، هه‌ر بۆیه گۆشه‌گیری و هێرشه‌كان تا دێت جددیتر ده‌بێت، بۆیە پرۆژەی دیموکراتیک کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ گەلی ستەملێکراو هەیبوو، بۆ ڕزگارکردنی گەل لە زوڵم و ستەم و دەسەڵات پێشکەوت، دەوڵەتی تورک و دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان دەیانویست لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە شکست بەم پرۆژەیە بهێنن، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، شۆڕشەکە فراوانتر دەبوو، هەروەها زۆربەی خەڵک و ڕێکخراوەکان کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکەن، هەموو جیهان دەزانن نموونەی ئەم پڕۆژەیە شۆڕشی ١٩ی تەمموزە، کە لە سایەی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا ڕوویدا. "
هەڤین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رۆژانە خراپتر دەبێت، بەڕاستی ئیدانەی دەکەین، ئەم گۆشەگیرییەی عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری زۆری لەسەر کۆمەڵگە هەیە".
"نابێت چاوەکان لەم گۆشەگیرییەدا دابخرێت"
لە کۆتایی وتارەکەیدا هەڤین وتی: ئێمە وەک ژنان لە کایەی کۆمەڵایەتیدا دەبێت لە ڕێگەی سیمینار و چالاکی و پەروەردە و کار و خەباتەوە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێنین، ئێمەی ژن، گەنج و پیر تەسلیمی دوژمن نابین و شۆڕشەکە فراوانتر ده‌کەین، داوا لە ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەین ڕێگری بکەن لە هەڕەشە و کردارەکانی دەوڵەتی تورکیا و واز لە چاو داخستن لەم گۆشەگیرییە بهێنن."