"سیاسەتی کرێی ئاکەپە بووە هۆی کۆمەڵکوژی هەزاران کەس"

فەلەکناس ئۆجا، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیلح باسی لە بوومەلەرزەکە کرد کە 70٪ ی سەمسوری وێران کردووە و ڕایگەیاند، کە ژمارەیەکی زۆر کەس کە گیانیان لەدەستداوە لە شارەکە تۆمار نەکراوە، ژمارەیان زۆر بەرز بوو و وتیان کە لە ژێر داروپەردووی شوقەکان کۆمەڵکوژی ڕوویداوە

مەدینە مامەدئۆغڵو

سەمسور- دوای بوومەلەرزەکەی سەمسور، زۆر کەس بە پاڵپشتی بوومەلەرزەکە هەوڵی چارەسەرکردنی بریندارەکانی بوومەلەرزە دەدەن، لەو شارەی کە دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە، کار بۆ لابردنی وێرانی شوقەکان بەردەوامە، هێشتا کەمی ئاوی خاوێن و پێداویستی خاوێنکردنەوە هەیە و زۆرێکیش چاوەڕێی یارمەتین، فەلەکناس ئۆجا، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیلح لەگەڵ شاندێک چوو بۆ سەمسور و چەند ڕۆژێک لەوێ مایەوە و باسی چاودێرییەکانی کردو ئاماژەی بەوەدا کە شارێکی گەورە و دەیان هەزار کەس بووەتە قوربانی کرێ و وتی: "ئەوەی لێرە ڕوویدا ناتوانیت بە وتن بیڵێیت و هیچ وێنەیەک نیشان بدەیت".

"ئاکەپە - مەهەپە لە ژێر داروپەردوودا مانەوە"

فەلەکناس ئۆجا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ساتی یەکەمی بوومەلەرزەکە پارێزگار وتی "زیانی زۆر لە شارەکەدا نییە" هەوڵیدا شاری سەمسور لە ڕۆژەڤی تورکیا لابدات و بە وتەکانی "ئەمە کارەسات و ئازارێکی گەورەیە"، فەلەکناس وتی: "تەنانەت ئەو خانوانەش کە نەڕووخاون چونکە زیانی زۆریان پێگەیشتووە خەڵکی ناتوانن بچنە ناوەوە،  کاتێک سەیری ڕێبازی دەوڵەت دەکەین دەبینین کە سیاسەتی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە لە داروپەردوودا ماوەتەوە ئێمە ئەمەمان بە چاوی خۆمان بینی. کاتێک ئێمە هاتینە ئێرە، بینیمان کە هەردوو خەڵکی زیندوو و مردوو لە ناو خۆڵ دەردەکرێن".

"جیاکاریان کرد لەڕزگارکردنی ئەوانەی کە لەژێر داروپەردوودا بوون"

فەلەکناس ئۆجا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە لەسەر دارووپەردوو وەستاون جیاکاریی لەگەڵ کوردانی عەلەوی و ئاکەپە کراوەو دەوڵەت دوو ڕۆژ لەو شەقامەکانەدا نەبوو ئەو خێزانانەی کە لەگەڵمان کۆببوونەوە، وتیشیان: ئافاد نییە، هیچ دەوڵەتێک نییە، کاتێک دایکان ئێمەیان بینی، پێیان وتین، ئێمە چەند جارێک گەڕانمان کرد، بەڵام کەس نەهات، دەنگی خەڵک لە ژێر داروپەردووەوە دەهات، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەت کاریان لەسەر هەندێک لە وێرانەکان دەکرد و دواتر دەڕۆیشتن، هەروەها لە بوومەلەرزەکەدا لەنێوان بنەماڵەی عەلەوی و کورد جیاکارییان کرد لەو بینایانەدا چوون بۆ کارکردن کە کەسانی نزیکی تێدا بوون، بەڵام نەچوونە سەر وێرانەکانی تر".

"لەوێ نە ئافاد نە دەوڵەت نەبوو"

فەلەکناس ئۆجا کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە لابردنی داروپەردووەکان و ڕایگەیاند کە هێشتا چەندین تەرم لە ژێر بیناکاندا هەن و حکومەتی ئاکەپە شارەکەی خستۆتە ئەم دۆخەوە بۆ کرێ و وتی: "هەموو ئەو بینایانەی کە لە سەرەتادا وێران بوون تازە دروست کراون، لەو شارانەی کە شارەوانییەکانی هەدەپە بوونیان هەبوو، بۆ نموونە لە ئامەد تەنیا 7 شوقە ڕووخاون، بەڵام دەبینین لەو شوێنانەی ماوەی 20 ساڵە لەژێر ئیدارەی ئاکەپە – مەهەپەیە بە هەزاران بینا ڕووخاون، زۆربەیان هێشتا دروست نەکراون، ئەوەی لەم شارەدا کردیان بۆ کرێ، بۆ سیاسەت، لەم بوومەلەرزەیەدا دەرکەوت، لە ڕۆژانی سەرەتادا دەوڵەت لێرە بوونی نەبوو، پۆلیس و سەربازەکان سوودیان لە پشتیوانی و هاوکاری هەڤاڵانمان وەرگرت".

"پێویستە شارەکە بە پشتیوانی دروست بکرێتەوە"

فەلەکناس ئۆجا ڕایگەیاند، کە گەل بە پشتیوانی لەسەرپێی خۆیان ماونەتەوە و بەردەوامییان بە ژیانیان داوە و وتیشی: "ئێمە لێرە بە پشتیوانی کار دەکەین بۆ ئەوەی چارەسەری برینەکانیان بکەین کارێکی زۆر باش پێشکەش دەکرێت،   دەستی هەموو هەڤاڵانمان ساغ بێت، ئەمە ئازارێکی زۆر قووڵە کە شارەکە دەبێ دروست بکرێتەوە ئەگەر دەوڵەت بە هەمان عەقڵییەتی نزیک ببێتەوە، هیچ پێشکەوتنێک نابێت ئێمە ئەمڕۆ لێرە دەبینین کە هەم خەڵک و هەم شارەکە بەهۆی سیاسەتیانەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، کاتێک بە شەقامەکاندا دەڕۆین، خەڵک پێمان دەڵێن کە هیچ کەس لە دەرەوەی هەدەپە و کورد خۆبەخشی نەبینیوە خەڵک ئاماژە بەوە دەکەن کە بەم پشتیوانییە بیرۆکەی سیاسیشیان گۆڕاوە".

"ئێمە لەگەڵ گەلەکەمانین"

فەلەکناس ئۆجا باسی لەوە کرد کە ناکرێت تراژیدیاکەی شارەکە بە وێنە و وشە ڕوون بکرێتەوە و پیشان بدرێت و ڕایگەیاند کە ئەوان لە پشتیوانی چارەسەرکردنی بریندارەکانی خەڵک دەکەن، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "

لێرە، کاتێک کەسێک بە زیندوویی دەردەهێنرا، هەمووان باوەشیان بەیەکدا دەکردو هاواریان دەکرد، خێزانەکان هەرگیز لە نێوان خزمی خۆیان کەسانی تردا جیاکارییان نەدەکرد، پێکەوە لە ئازار و بەختەوەریدا ژیاون، هەموو کەس وتیان کە هیچ دەوڵەتێک نییە، خەڵک دەبێت بێنە ئێرە بۆ بینین و تێگەیشتن بە چاوی خۆیان. سەمسور بە ئازارێکی قووڵ و تەنیایی بەجێمابوو، بەڵام گەلەکەمان بە یەکڕیزی و پشتیوانییەوە دانیشتوانی سەمسوریان بە تەنیا نەهێشت پێکەوە برینی خەڵکمان بینی ئێستا تەنها بینای وێرانکراو لە سەمسور هەیە".