"کردنەوەی سنورەکان بە ڕووی دەوڵەتی تورکیا بەرژەوەندی سیاسیی و ئابووری لە خۆ دەگرێت"

داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هاوڵاتیانی باشووری کوردستانی نیگەران کردووە، ئەندمی بەرەی یەکڕیزی گەل، وتی: دایکان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی چەندین شەهیدیان داوە، بۆیە ئێمەش بەرگری لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکەین.

هێلین ئەحمەد

سلێمان-هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و عێراق ماوەی چەندین ساڵە بەردەومە، بەڵام ئۆپەڕاسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ەوە هێرش و داگیرکارییەکانیان چڕترکردۆتەوە، لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکان چەندین داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە نێوان هێرش و داگیرکارییەکاندا بە نزیکەی ١٢٥٠ سەرباز و ٣٠٠ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی هێناوەتە خاکی باشووری کوردستانەوە، لە ماوەی مانگێکدا ١٠ بارەگای سەربازی دەوڵەتی داگیرکەر لە خاکی باشوور و عێراقدا جێگیرکراوە، هەروەها بە پێی هێرش و داگیرکارییەکان لە ١٥ی حوزەیرانەوە ٨ شەهید و ٢ بریندار تۆمارکراوە، ئەنجامی داگیرکارییەکان لە باشووری کوردستان لە لایەن چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و بەشێک لە کەسانی سیاسی و هاوڵاتیانی مەدەنییەوە چەندین چالاکی و یاداشنامە و گردبوونەوەی هێمنانە ئەنجام دراوە، بەڵام لە لایەن حیزبەکانی باشوورەوە ڕێگری لە دەنگی هاوڵاتیان دەکەن، لە چەندین ڕێپێوان و داواکاری هێمنانەی هاوڵاتیان لایەن و ئاسایشی شاری سلێمانی ڕێگری لە چالاکی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن، ڕێگە نادەن دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بێنە دەنگ. 

 

 

"هێرش و بەزاندنی سنوورەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و دەستوورە "

دڵسۆز زەنگەنە، چالاکوانی مافی مرۆڤ، باس لەوە دەکات، هێرش و داگیرکارییەکان بۆسەر خاکی باشووری کوردستان و شکاندنی سنورەکان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، پێشێلکارییە بەرامبەر بە مرۆڤ و دەستوور، دەڵێت: هێرش و شکاندنی سنوورەکان پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دەستوورە، لە هێرشەکاندا گوندەکان چۆڵ دەکرێت و هاوڵاتیانی سڤیل دەکوژرێن، لە ئەنجامی هێرشەکاندا بەردەوام ژنان و منداڵان دەکرێنە ئامانجی جەنگ و داگیرکارییەکان، پێویستە ڕێگری تەواو لە داگیرکارییەکانی خاکی باشووری کوردستان بکەین.

 

دڵسۆز زەنگەنە وتی: عێراق و بەسێک لە حزبەکانی باشووری کوردستان بە هەبوونی بەرژەوەندی تایبەت و هاوبەش ڕێگە دەدەن دەولەتی داگیرکەری تورکیا بێتە خاکی باشوورەوە و سنورەکان ببەزێنێت، هێرش بکاتە سەر گوندەکان و هاوڵاتیان ناچار بکات چۆڵی بکەن، جگە لەوەش چەندین هاوڵاتی سڤیل دەبێتە ئامانجیان.

 

 

"ژنان لە هێرش و داگیرکارییەکاندا هەمئشە نمونەی ژنانی خەباتکار و تێکۆشەرن"

دڵسۆز زەنگەنە، ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە چالاکوان، کەسانی سیاسی، ئازادیخوازان، مامۆستایان و ڕۆشنبیران لە ڕێگەی پێکهێنانی بەرەی یەکڕیزی دژی داگیرکاری، ڕووبەڕووی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە، دەڵێت: دەمانەوێت لە ڕێگەی بەرەی یەک ڕیزی گەڵ دەنگی هاوڵاتیان و تەواوی ئازادیخوازانەوە دەنگمان بگاتە دەسەڵات داران و حکومەتی ئیتحادی و نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتی ڕاگەیاندنی بەرەی یەک ڕیزی گەل لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٤وە بووە، ئامانجمان بوو یاداشتنامەیەکی هێمنانە بخوێنینەوە، لە دوو شوێنی جیاوازدا هێزەکانی ئاسایش لە شاری سلێمانی بەزەبری هێز بڵاوەیان پێکردین و ئەندامێکمان بریندار کرا، لە کاتێکدا شاری سلێمانی بە هاوڵاتیانی بوێر دژی زوڵم و زۆرداری دەناسرێتەوە.

 

 

 ئەو چالاکوانە جەختی لەوەکردەوە، بەدەست هێنانی خاکی هەرێمی کوردستان چەندین شەهید و بەرخۆدانی داوە، لە هەبوونی ئەو دەستکەوتە ژنانیش ڕۆڵی گرنگیان بینیوە، ژنان لە سەرهەڵدانی جەنگەکاندا زیان بەرکەوتووی سەرەکین، ڕەندانەوەی ژنانی تێکۆشەر بە نمونەی ژنانی باشوور لە شەری ناوخۆدا ڕەنگی دایەوە، وتی: ژنانی باشوور لە شەڕی ناوخۆدا بەرەو پەرلەمان بەڕێکەوتن و دژی شەڕی ناوخۆ تیکۆشانیان کرد.

 

 

دڵسۆز زەنگەنە، لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشداریکردن و پێشەنگایەتی ژنان لە بەرەی یەک ڕیزی گەل لە دژی داگیرکاری ئەرکە و هەڵوێستێکی پێویستە، گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان دەربارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بە وڵاتانی دەرەوە گرنگە وتی: یەکڕیزی هاوڵاتیانی باشوور و تەواوی کوردان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەرکی هەموو تاکێکی کوردە، بەرەی یەک ڕیزی گەل دژی داگیرکاری ناتواندرێت بوەستێندرێت، بۆیە چەندین چالاکی دیکە بۆ بەدەست هێنانی سەرەوەری خاک و نیشتیمانمان ئەنجام دەدەین، لە ڕێگەی چالاکی و بەیاننامەکانمانەوە ناهێڵین دەوڵەتانی دراوسێ دەست وەربدەن لە خاکەکەمانەوە.