سەلوە ماکنی: لە تونس ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی سیاسی دەبنەوە

سەلوا ماکنی، چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژنان لە تونس تووشی توندوتیژی سیاسی دەبن، بۆیە داوای لە ژنان کرد لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا کار بکەن و بە بوێریەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.

زهور مەشرەقی

 

تونس- ڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تونس بەڕێوەدەچێت، ژنانی وڵاتەکە نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەردەبڕن و دەڵێن ژنان بە تایبەتی دەکرێنە ئامانج.

 

سەلوا ماکنی، بەرپرسی کۆمەڵەی داهێنان و سەربەخۆ، لە بارەی یاسای هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند، جیاوازی ڕەگەزی هەیە، مەرجەکانی خۆ کاندیدکردنی ژنان کارێکی قورسی بۆ ژنان دروستکردووە و توندوتیژی سیاسی بەرامبەر ژنان خستووەتە ئاراوە، هەر بۆیەش ژمارەی ژنان لە پۆستی بڕیاردان کەمبووەتەوە.

 

"کاری سیاسی بۆ ژنان سنووردار کراوە"

سەلوا ماکنی، جەختی لە گرنگی زانینی مافەکانی ژنان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا کردەوە و وتی: تەنها ئەو ژنانە لە سیاسەتدا هەن کە لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا گوێبیستی ناوەکانیان دەبین، چونکە کاری سیاسی بۆ ژنان سنووردار کراوە، بۆ نمونە لەبەرئەوەی دەترسن لەئەزمونی خۆیان بەرەو ئەنجومەنەکانی هەڵبژاردن، کاتێک خۆیان کاندید دەکەن، پشتیوانیان دەست ناکەوێت و دەنگیان پێ نادرێت، پێویستە ژنان سەرەتا پلان و بەرنامەکانیان بناسێنن، بیرۆکەکانیان بە کۆمەڵگە بڵێن و باوەڕیان پێبکەن پاشان هەوڵی بۆ بدەن.

 

"بوونی ژنان لە پارتەکان و ئەنجوومەنی هەڵبژاردنەکاندا کەمن"

سەلوا ماکنی داوای لە ژنان کرد چیتر نەترسن و کاتی ئەوە هاتووە ژنان لەگەڵ حزب و لیستەکانی هەڵبژاردن بجەنگن، پێویستە ژنان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا خۆیان پەروەردە بکەن، وتی: کاتێک ژنێک دەچێتە ناو چالاکییە سیاسییەکانەوە، بەهۆی ئە و توندوتیژییه سیاسییەی ده یبینن، ترسیان لەوە هەیە کە نەتوانن ببنە سەرکردە، لە تونس ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجام دەدرێن ئەوە نیشان دەدەن کە سەرەڕای دەستکەوتەکانی ژنان، هێشتا ڕۆشنبیری سیاسی لاوازە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ژنان لە پارتەکان و ئەنجوومەنی هەڵبژاردنەکاندا کەمن.

 

"هیوادارم لە شکست نەترسن"

سەلوا ماکنی، باسی لەوەکرد لە ٦ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردن هەیە و وتی: ئایا ژنان دەبنە کاندید؟ تا ئێستا تەنها دوو کاندیدی ژن هەن و ئەمەش هیواکانی ژنان لەناو دەبات، هەست بە دڵخۆشی دەکەم کاتێک گوێم لە کاندیدکردنی ژنێک دەبێت، ئایا کۆمەڵە فێمینیستەکان و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان کاریان بۆ سەرکردایەتیکردنی ژنان کردووە؟ هەموو ئەم پرسیارانە بە پێی قۆناغی داهاتوو وەڵام دەدرێنەوە.

 

"پێویستە ژنان متمانە بەخۆبوونیان بەهێزتر بکەن"

سەلوا ماکنی ڕایگەیاند، لە تونس سەرەڕای توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانی سیاسەتمەدار، وەک ناوزڕاندن و چەوساندنەوە، هاوکات لەگەڵ توندوتیژی سیاسی، هێرش بۆ سەر ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوودەدات و هەوڵدەدەن زیان بە ناوبانگی ڕەوشتی ژنان بگەیەنن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان تووشی چەندین سەختی ببن، هەروەها داوای لە ژنان کرد نەترسن و جەختی لەوە کردەوە بۆ ئەوەی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسیدا خۆیان بگرن، پێویستە متمانە بەخۆبوونیان بەهێزتر بکەن.

 

سەلوا ماکنی لە کۆتایی قسەکانیدا دەربارەی ئەو ژنانەی بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن، وتی: دەبێت بە توندترین شێوە سزای تاوانباران بدرێت، پێویستە ئەم دۆخە بە کارێکی کۆمەڵناسی و دەروونناسی چارەسەر بکرێت، جەختی لە گرنگی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لەم بابەتەدا کردەوە.