شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە ...٢
لە بەشی دووەمدا، شیمال ئولکەم، نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز دەهێنێتە زمان و ئاماژە بەوەدەکات "هێڵی ساکینە جانسز وەک هێڵی ئازادی ژنان لە کوردستان دەبینین".
ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی چاوپێکەوتنی شیمال ئولکەم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان-پاژک، پێشەنگانی وەک سوسەن بیرهات و شیلان گۆیی بەبیرهێنایەوە و تێکۆشانەکانیانی بەرز نرخاند: لە ساڵی رابردودا زۆر شەهیدمان دا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٩ی کانوونی دووەم جارێکی دیکە یادی پێشەنگی بزووتنەوەی ژنان، ساکین جانسز دەکەینەوە کە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز مۆریان لە شۆڕشی ژن دا، ئێمە ڕێبازی ساکینە جانسز وەک خەتی ئازادی دەبینین، دووبارە شۆڕشگێڕانی کورد و پێشەنگانمان سۆسەن بیرهات، شیلان گۆیی، هەڤاڵ هیرا، حەیدەر ئیشک، ڕێناس ڕۆژ و شەهید دژوار کە لەم ماوەیەدا لە کۆمەڵکوژی شەنگالدا بە هێرشێکی هەوایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا شەهید بوو، هەروەها پێشەنگی کۆمەڵگەی ئێزدی سەعید حەسەن بەبیردەهێنینەوە، لە کەسایەتی مام یوسفدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گوڵۆ دەکەین، ئەمانە لەلایەن هەڤاڵانمانەوە هەڵسەنگێنران، ئێمە دووبارە خەباتمان لەسەر ڕێبازی ئەو هەڤاڵانە بەردەوام پێدەدەین، شەهید هەمیشە ڕوناکی چاومان دەبێت و هۆکاری ڕق و کینەی ئێمە لە دوژمن دەبێتە تۆڵەسەندنەوە، ئەمە دەبێت دوژمن باش بیبینێت، هەر شەهیدبوونێک توڕەیمان زیاتر دەکات و باری شۆڕشمان بەبیردەخاتەوە، لەلایەن پێشخستنی شۆڕشیشدا، وردبوونەوە و قوڵبوونەوەی زیاتر لە ئێمە دەخوازێت و بەرەو تێکۆشانێکی گەورەترمان دەبات.
شیمال باس لە بەرخۆدانی ژنانی گەریلا لە باشوری کوردستان دەکات: خەباتێکی گەورە لە چوار لای کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەچێت، ڕۆحی گەریلا لە سەنگەری بەرخۆدانی مام ڕەشۆ، زیندۆرا، ئاریس فارس مۆراڵی گەورەی بەخشیوەتە ورەی گەورەی دا بە کاری ڕێکخراوی کۆمەڵگا و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کوردستان دروستکرد و وەک بۆمبێک لە مێشکی هەموو ژنێکدا تەقییەوە ڕۆحی گیانفیدایی گاریش لە سەرەتای ساڵەوە کاریگەری گەورەی هەبوو ئێمە سەرمان ناسوڕمێ بە زیادبوونی هێرشەکانی سەر ژنان، چونکە کاتێک ژنان ژنان یاخی بوون، هێزە دژبەرەکان توندوتیژییان گرتەبەر، چ لە زیندان و چ لە چیا و شار و هەر ناوچەیەک بە ڕێبازی جیاوازی نائەخلاقی هێرشیان کردەسەر ژنان.
"سیستم بە شێوازی جیاواز هێرش دەکاتەسەر دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی ژنان"
شیمال ئولکم هێرشی سەدەی ٢٠ی بە دروشمی "سەرەتا لە ژنان بدەن"ی بەبیرهێنایەوە و وتی: دروشمی سەدەی ٢٠ ئەوەبوو سەرەتا لە ژنان بدەن، سەدەی ٢١ کە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی جیاوازی ڕەگەزیی سەریانهەڵدا، هێزە فاشیستەکان وتیان نەک سەرەتا هەموو کاتێک لە ژنان بدەن، لە ماڵ و سەرشەقام و لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا لێیان بدەن بۆی ژیان بە توندوتیژییەوە بەردەوام ببێت، بەم شێوەیە دەستکەوتەکانی ژنانیان کردە ئامانج و زۆرێک لە پێشەنگانی بزووتنەوە و نووسەران و ڕۆشنبیرانی ژنان لە هەڵسەنگاندنەکانیاندا بەمشێوەیە ئاماژە بە دۆخەکە دەکەن.
شیمال وتی: لە سەدەی ٢١دا چەندین وڵات لە بوارەکانی سیاسەت و بڕیاردان شوێنیان بە ژناندا و لە بواری بیرۆکراسی ڕێگەیان بۆ کردنەوە، ئەمە لە لە ئەمریکا و چەندین وڵاتی ئەوروپی و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینرا، ئێمە وەک پێشکەوتن دەیبینین، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشێکی سیستماتیک بۆ سەر ڕێکخستنەکانی ژنان دەکرێت، دەیانەوێت بەو شێوازە پێشەنگی ژنان و بزووتنەوەکانی ژنان بخەنە ژێرباڵی خۆیانەوە، بەڵام ناتوان.
"دوای سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا، هێرشی سێکسی زیادیکرد"
شیمال ئولکەم ئاماژەی بەوەشدا کە بوونی ژنان لە ڕێکخستن و کاروبارەکاندا گرنگە و بەردەوامی پێدا: ئامانجی ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان-پاژک بەدەستهێنانی دەسەڵاتی پیاوان نییە، بەڵکو ئامانجمان لابردنی دەسەڵاتە تا کەس دەسەڵاتی بەسەر ئەوی دیدا نەسەپێنێت، دەمانەوێت دەسەڵات هەڵبوەشێنینەوە و دەوڵەت لاواز و لاوازتر بکەین، دواتر یەکسانی و دیموکراسی زیادبکەین، هەوڵەکانمان ئەوەیە کە کۆمەڵگا بە بوونی ژنان وەک ناوەند بنیاد بنێین، هەوڵ و تێکۆشانی خۆمان لەو چوارچێوەیەدا وەک پاژک هەڵسەنگاند و کاریگەریمان بینی، ئەو گفتوگۆیەشمان لە نێوان ڕێکخراوەکانی ژنان بینی کە دوای سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا، هێرشی سێکسی زیادیکردووە، لەخۆیدا ئەمە هەبوو، بەڵام لەگەڵ کۆرۆنادا زیندووتر کرایەوە و بەتایبەت توندوتیژی ناو خێزان بەرامبەر ژن زیاتربوو، توندوتیژی سێکسی بەرزبووەوە، ئەو ژنانەی بەهۆی کۆرۆناوە لەکار دوورخرانەوە و لە ماڵدا ڕادەستی پیاوان کران.
وەها درێژەی بە قسەکانیدا، " پێشتر نەریتی توندوتیژی دژ بە ژنان لەناو کۆمەڵگەدا هەبووە و بەو ڤایرۆسە لە کۆمەڵگەشدا ژنان زیندانیکران، ئەم دۆخە زۆرترین کاریگەری کردووەتەسەر ژنان، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکخستنەکانی ژنان دروستکران، لە ئاستی ناوخۆی و نێودەوڵەتیدا ئەو پرسانە گفتوگۆیان لەسەرکرا، ئەو ژنانەی دەتوانن ئینتەرنێت بەکاردەهێنن توانیان خۆیان بگەیەننە تۆڕەکانی ژنان و خەبات بکەن، بۆ ئەو ژنانەی دیکەی هاوسەرگیریان کردووە لەناو ماڵدا سنوردارن پرسەکانی ژنان لەلایان نییە، ناتوانن خۆیان بگەیەننە خەباتی ژنان، بۆیە لە ساڵی ٢٠٢١دا زیاتر ڕووبەڕووی هێرش و توندوتیژی بوونەوە، بەم شێوەیە دەوڵەت پیاوی پێشخست و توندوتیژییەکانیان گواستەوە بۆ ناو ماڵەکان."
"کات کاتی ئازادییە"
شیمال ئولکەم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان-پاژک، سەبارەت بە تێکۆشان لە ساڵی نوێدا وەها کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر هێزی ژنان دەخەینە چالاکییەوە و لە خزمەتی ئازادی ژناندا کار دەکەین، هەنگاو بەرەو شۆرشی ژن و ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان دەنێین، بە ئومێد و ماوەڕییەکی زۆرە دەزانین کە ساڵی ٢٠٢٢ ژنان زیاتر لە شەقامەکان دەبن و دەنگیان بەرزتر دەکەنەوە، بە هێزێکی زیاترەوە بە سیستمی دەسەڵاتداری پیاوسالاری و ڕەگەزگەرا دەڵێن نا، بەمشێوەیە هەڵوێستی خۆیان نیشاندەدەن و چالاکتر دەبن.
ت.پ