شروق عەبایجی؛ دەنگێک بۆ چاکسازیی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی دژ بە خێڵەکی و پەراوێزخستن
شروق عەبایجی، کاندیدی هاوپەیمانی جێگرەوە، بەرنامەیەکی گشتگیر پێشکەش دەکات کە ڕووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە و ژنان بەهێز دەکات و بە چارەسەری گەشەپێدانی نیشتمانییەوە چارەسەری قەیرانەکانی ژینگە و پەروەردە و کارەبا دەکات.
کەریمە عەلی ڕەبیعی
بەغدا- هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە ١١ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئامادەکارییە سیاسی و گەلییە بەرفراوانەکان بۆ نوێکردنەوەی نوێنەرایەتی پەرلەمان لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.
شروق عەبایجی، کاندیدی هاوپەیمانی جێگرەوە (لیستی ٢٥٠)، ئەندامی پێشووی پەرلەمان و ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاوە، لە چەندین پۆستدا کاری کردووە، لەوانە وەک ڕاوێژکار لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ناو پەرلەماندا بەشداری لە زۆربەی پرسەکاندا کردووە، بە پلەی یەکەم مافی ئاو، جگە لە مافەکانی ژنان.
شروق عەبایجی ، وتی: بەرنامەکەمان بە گشتی وەک هاوپەیمانییەک لەسەر بنەمای چاکسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی یاسایی و گۆڕینی کرداری سیاسی لەسەر بنەمای کۆتا و دابەشکردن و تاڵانکردنی سامان بۆ نوخبە سیاسییە دیاریکراوەکان، گۆڕینی بۆ سامانێک کە گەلی عێراق چێژی لێ وەردەگرێت لە ڕێگەی پلانی گەشەپێدانی ڕاستەقینە و ستراتیژییەوە کە داهاتووی گەنجان مسۆگەر دەکات.
جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی پەرەسەندنی تێکچوونی ژینگەی لە عێراق کردەوە، هەروەها ئاستی پیسبوون لە ئاو و خاک و هەوادا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، کە بەراورد دەکرێت بە پێوەرە جیهانییەکان، ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، ڕوونیشیکردەوە، ئاوی پیس لە شارە جیاوازەکاندا بەربڵاوە، لە بەسرە تا بەغدا، ئەمەش پێویستی بە کاری بەپەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە پاراستنی ژینگە لە پێشینەی کارەکانی هاوپەیمانییەکەیە، بەبێ گوێدانە نوێنەرایەتی پەرلەمانییەکەی، هەروەها کاری ژینگەی و مافی مرۆڤ پێشهاتێکی ئەم دواییە نییە، بەڵکو درێژکراوەی چالاکییەکانیەتی بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ لە بوارە جیاوازەکاندا، هەڵوێستەکانی ڕوونن: دژی گەندەڵی و خێڵەکی، هەروەها دژی هەموو شتێک کە پێشێلی شکۆی گەلی عێراق و مافەکانی ژنان بکات، و ڕێگری لە گەشەپێدان و پێشکەوتن بکات.
هەروەها تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی ڕووباری دیجلە و بەرەنگاربوونەوەی دارستانبڕین و چارەسەرکردنی خراپیی شارەکان لە بەغدا، وتیشی: ئەم پرسانە دەست لە ناوەڕۆکی دیموکراتیک دەگرن و هەڵمەتی بەرچاوی دەستیپێکردووە بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری ڕاستەقینە و بەردەوام.
یاسای باری کەسی
شروق عەبایجی وتی: ئێمە پێمان وایە ئازادی ڕادەربڕین مافێکی پیرۆزە کە پێویستی بە یاسا نییە بۆ سنووردارکردنی پراکتیکەکەی، بەڵکو پێویستە وەک بەردی بناغەی دیموکراتیک پارێزراو بێت و ڕێزی لێبگیرێت.
بەپێچەوانەوە عێراق شاهیدی یاسادانان بووە کە کۆمەڵگە دەکێشێتەوە بۆ سەردەمی تاریکی، دیارترینیان هەموارکردنی یاسای باری کەسایەتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی١٩٥٩ بوو، ئەم یاسایە کە بۆ زیاتر لە ٦٠ ساڵ بەشداری لە سەقامگیری کۆمەڵگەی عێراقی کرد، بووە جێی هەڵمەتێکی بەرفراوان لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە بۆ پاراستنی بنچینەی پێشکەوتنخوازی خۆی، بەڵام ئەو هەموارکردنەوەیە کە بە ناوی "یاسای جەعفەری" پەسەندکراوە، بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی تەواو دەرچووە و لێکەوتەی کۆمەڵایەتی نەرێنی لێکەوتۆتەوە بەتایبەت بۆ ژنانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەموارکردنە باڵادەستی پیاوانی توندتر کرد، لە ئەنجامدا زۆرێک لە ژنان لە منداڵەکانیان بێبەشبوون، بەو پێیەی بەشێک لە باوکەکان خۆیان لە بەرپرسیارێتی دارایی دەدزنەوە، ئەم هەلومەرجە وایکردووە بەشێک لە ژنان کۆبکەن بۆ کوردستان، لە ترسی لەدەستدانی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانیان، لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی ناسکی سیستەمی یاسایی و بێبایەخکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، ئەم یاسا ناڕەوایانە هیچی تر نین جگە لە بەرهەمی ئیرادەیەکی سیاسی کە دیدێکی نەتەوەیی هەمەلایەنەی تێدا نییە و خێڵەکی و نەزانی زاڵە بەسەریدا، هەروەها ڕەچاوکردنی ڕاستەقینەی بەرژەوەندی گشتی و داهاتووی کۆمەڵگەی عێراقی تێدا نییە.
ژنانی عێراق و ئەو فشارە نزیکانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە
سەبارەت بە فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، ئاماژەی بەوەدا، کە ئێمە هیوامان خواستبوو پرسی ژن وەک کیان و فاکتەرێک بێت بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە، بەڵام زیاتر لە ٢٠ ساڵە ژنان لە ڕووی پەراوێزخستن و گرنگینەدان بە پەروەردەی خۆیان بەپێچەوانەی ئەو شتانەی خەیاڵیان کردبوو، سەرەڕای ئەمەش خۆیان لەسەر بنەمای سەرکردایەتی و زانیاری بونیاد ناوە و بەشدارییان لە هەموو بوارەکانی زانستی و کولتووری و ئابووریدا کردووە و کەسایەتییە دیارەکانیش لەنێویاندا هەن.
جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان پێویستیان بە گرنگیدان بە بارودۆخەکانیان و هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ژنان توانای بەشداریکردنی بەرچاویان هەیە و بەهای خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا سەلماندووە، ئەوان بارگرانییەکی بێئەندازەیان لەسەر شان بووە و لێهاتوویی خۆیان لە بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەتدا نیشانداوە، تەنانەت لە سەختترین کاتەکانیشدا، وەک شۆڕشگێڕەکان ،ئەمەش جگە لە ڕۆڵی گرنگیان لەناو خێزان و لە کشتوکاڵدا، وە بەشداریکردنیان وەک توێژەری کۆمەڵایەتی لە پشتیوانیکردنی پێکهاتەی خێزاندا.
ڕوونیکردەوە، کە ئەم بەشدارییە بەردەوامە پێویستی بە ڕۆڵێکی چالاکانەی ژنان هەیە لە مۆدێرنیزاسیۆنێکی گشتگیردا، بەڵام هەندێک لە بلۆکە سیاسییەکان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی یاسادانانەوە ژنان بگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پەراوێزخستن و ڕۆڵەکانیان کەم بکەنەوە بۆ تەنها چێژ ومنداڵخستنەوەم، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕۆحی سەردەم و ماف و پێگەی ژنانە کە لە دەستووری عێراقدا چەسپێنراوە.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان لەم هەلومەرجە گرینگانەدا، وتی: ئێمە شاهیدی هەستکردنی بێ هیوای و بێزاریین لای گەلەکەمان سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، هەروەها خەرجیکردن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە ئاماری خەیاڵی کە ملیارەها دۆلار بەبێ خۆگرتن خەرجکراوە، لە کاتێکدا دەتوانرا ئەم پارەیە بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی قوتابخانەی شایستە بۆ منداڵانی عێراق و بۆ پەرەپێدانی پەروەردەی بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی، بەڵام ڕاستیەلە بە ئازارە، قوتابخانەکان لە قوڕ دروستکراون، منداڵان لەسەر زەوی دادەنیشن، نە تەختە ڕەش و نە ئامێری فێرکاری و هیچ ژینگەیەکی پەروەردەی نییە کە ڕێز لە شکۆمەندی خوێندکار و مامۆستا بگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چینە سیاسییەی ئێستا خۆی سەلماندووە کە ناشایستە بۆ چاکسازی لە دۆخەکەدا، بەڵکو ئەوەندەی ڕۆیشتووە کە دەست بەسەر سامانی گشتیدا بگرێت، زەوییە کشتوکاڵییەکان بە بولدۆزەر ببڕێت، دارەکانیشی بڕیوە بۆ دروستکردنی باڵەخانە کە بەغدای شێواندووە، بەبێ ئەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەربکات، ئەم بەرژەوەندییە ئابوورییانە، کە لەسەر حیسابی ژینگە و کۆمەڵگە پەرەدەسەنن، مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر داهاتوومان، بەڵام ئێمە خاوەنی وزەیەکی بێئەندازەی گەنجین و گۆڕانکاری لە دەستی ئێمەدایە، هەڵبژاردن ئامرازی ئاشتیخوازانەیە بۆ بەدەستهێنانی.
سەبارەت بەو فشارانەی ڕووبەڕووی کرێکاران و فەرمانبەران دەبنەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ئازارە درێژدەبێتەوە بۆ خوێندکاران، ئەکادیمییەکان و پزیشکان، کە تووشی فشارێکی سیستماتیکی پەیوەست بە دامەزراندن و دەنگدان دەبن، بە ئامانجی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هەمان ڕووخسار لە پۆستەکانی بڕیاردان، هەروەها ئەم ڕێبازە جۆرێکە لە دیکتاتۆریەتی پۆشراو، ناشایستەیە بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی دیموکراتیکبوون دەکات، لەکاتێکدا پراکتیزەی دەکات بە کڕینی دەنگ بە بڕە پارەیەکی زۆر، پرۆسەی هەڵبژاردن دەکاتە بۆرسەیەک کە بنچینەی دیموکراتیکی خۆی دەشێوێنێت.