سارا كاكل: دەستوور دابەشکردنی ئەرکی دەسەڵاتەکانە
سارا کاکل، چاودێری سیاسییە، لە وتارێکدا بوونی دەستور بە گرنگییەکی سەرەکی دەزانێت، کە ئەرکی هەر سێ دەسەڵاتەکە جیادەکاتەوە و گرنگی لە بواری سیاسی و یاساییدا دەخاتەڕوو. ناوەندی هەواڵ
سارا کاکل، چاودێری سیاسییە، لە وتارێکدا بوونی دەستور بە گرنگییەکی سەرەکی دەزانێت، کە ئەرکی هەر سێ دەسەڵاتەکە جیادەکاتەوە و گرنگی لە بواری سیاسی و یاساییدا دەخاتەڕوو.
ناوەندی هەواڵ
سارا یونس کاکل، چاودێری سیاسی و خاوان بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان، لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (گرنگی نوسینەوەی دەستور) لە پەڕەی خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هۆکارەکانی پێویستی بوونی دەستوری هەرێمی کوردستان دیاریدەکات.
سارا یونس، لە وتارەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دەستوور بەرزترین یاسا ڕێسا سەرەکییەکانی پێکهێنانی دەوڵەت و سیستمی حکومڕانییە، لە چوارچێوارەی کاروباری دەوڵەتدا لە بوارەکانی (سیاسی و یاسایی) ڕۆڵی سەرەکی هەیە.
لە بواری سیاسیدا، سیستمی حکومڕانی دیاریدەکات، پاشایەتی یاخود کۆمار، یان (پەرلەمانی، سەرۆکایەتی، نیمچە سەرۆکایەتی)، هەروەها دەسەڵاتەکان لەنێوان هەر سێ دەسەڵاتی (جێبەجێکردن، یاسادانان، دادوەریدا) دابەشدەکات.
وەک ئەو شارەزاییە باسی دەکات، دەستور لە بواری یاساییدا، ئازادی و مافی تاک لە ئاین، سیاسیەت و دەستوردا دیاریدەکات، هەروەها سەرچاوەی سەرەکی یاساکانە، نابێت هیچ یاساییەک پێچەوانەی دەستوربێت، دەبێت دەستور نەرم بێت و بتواندرێت جێبەجێبکرێت.
سارا کاکل، هۆکاری نەبوونی دەستوور دوای ٣٠ ساڵ لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان بۆ لاوازی و پەرتەوازەیی ماڵی کورد دەگەڕێتەوە، دەستوور دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە دابەش بوونی هەرێمی کوردستان و دروست بوونی دوو ئیدارەیی.
ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەگەر ئەو کەموکوڕییانەی لەدەستووردا هەیە چارەسەربکرێت ئەوا دەستوور دەبێتە زامنی پاراستنی گشت مافەکان.