مەسەدە: بونیادنانی داهاتووی سووریا پێویستی بە نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی هەموو پێکهاتەکان هەیە
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیە پڕ لە ئازارەی لە سووریادا هەیە، پێویستی بەپەلەی جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی وەک بژاردەیەکی ستراتیجی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەرکردنی بەشداری کاریگەرانەی هەموو ناوچەکانی سووریا لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان هەیە.

شیرین محەمەد
قامیشلۆ- شێرا ئۆسی، ئەندامی ێشەنگایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک داوای لە هێزە نیشتمانییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و بە قوڵی لە دیمەنی سیاسی سووریا بپشکنن، جەختی لە پێویستی بونیادنانی سووریای داهاتوو کردەوە کە لەسەر بنەمای بناغە نوێیەکان بونیادنانی ناوەندگەری ڕەت بکەنەوە و بڕوایان بە دیموکراتی و فرەی هەیە و ڕێز لە فرەچەشنی کولتووری بگرن و مافی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەت ژنان دەستەبەر بکەن کە لە پرۆسەی سیاسی ئێستادا بە دەست پەراوێزخستنی ڕوون دەناڵێنن.
سووریا شاهیدی پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە شەڕە چەکدارییەکان و کۆمەڵکوژییەکان کە ڕۆژانە ژیانی هەزاران سووری لێدەگرن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوامی پشێوی ئاسایشی و سیاسییە، درێژەی ئەم قەیرانە وڵات دەخاتە مەترسی دابەشبوون و هەڵوەشانەوە و هەڕەشە لە یەکڕیزی و سەقامگیری وڵاتەکەی دەکات، لەبەر ڕۆشنایی ئەم ڕاستیە پڕ لە ئازارە، پێویستی بەپەلەی جێبەجێکردنی لامەرکەزییەت وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەرکردنی بەشداری کاریگەرانەی هەموو ناوچەکانی سووریا لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنەی ناوخۆ سەرهەڵدەدات.
سەبارەت بەم بابەتەش، شێرا ئۆسی، ئەندامی پێشەنگایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سووریا ئەمڕۆ شاهیدی خێرابوونی ڕووداوە سیاسییەکانە، بەتایبەتی دوای زیاتر لە سێزدە ساڵ لە قەیرانی سووریا، هەروەها سووریا لە گۆڕەپانێکی گرینگدایە، لەگەڵیشدا، جەختی لە پێویستی هێزە نیشتمانییەکانی سووریا کردەوە، کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بە قوڵی بەدواداچوون بۆ دیمەنی سیاسی بکەن، لە ئاڵۆزییەکانی ململانێکان و کارلێکەکانی و کاریگەرییە مێژووییەکانی لەسەر داهاتووی وڵاتەکە تێبگەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک باس لە بونیادنانی داهاتووی سووریا دەکەین، دەبێت لەسەر بناغەیەکی تەواو نوێ بونیاد بنرێت نەک لەسەر وێرانەکانی ڕژێمی پێشوو، گەلی سووریا لەدوای هاتنە سەرکاری پارتی بەعسەوە تووشی بارودۆخی کارەساتباری کوشتن و لەناوچوون بووە، لەدوای ڕووخانی ڕژێمەکە چاوەڕوان دەکرا گەل ژیانێکی دادپەروەر و دیموکراتی بژی، بەڵام ڕاستیەکەکە پێچەوانەکەی بووە.
دووپاتی کردەوە، کە ئامانج لێی دامەزراندنی دەوڵەتێک نییە کە لە شەڕەوە سەریهەڵدابێت و بە بەرگی دیموکراتیەوە بگەڕێتەوە بۆ سیستەمێکی مەرکەزی، بەڵکو زیاتر بونیادنانی کۆمارێکی دیموکراتی و فرەی لەسەر بنەمای لامەرکەزییە کە ڕێز لە مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا و کولتوورە هەمەچەشنەکانیان بگرێت، لە پرۆسەی سیاسی ئێستادا، پەراوێزخستنی ڕوونی هەموو پێکهاتەکان بەتایبەتی ژنان هەیە و دۆخی ئێستاش بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش هاوشێوەی ئەو دۆخەیە کە سوورییەکان لەم ساڵانەی دواییدا تووشی بوون.
شێرا ئوسی هێمای بۆ ئەوە کرد، کە بڕیاردان لە پایتەخت چڕ بووەتەوە، بەبێ ئەوەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان یان ڕۆڵێک بۆ ژنان هەبێت، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ئەو پەراوێزخستنە ڕوونە کە سوورییەکان تووشی دەبن، بەتایبەت لە کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی و جاڕنامەی دەستووری کە گوزارشت لە خواستەکانی خەڵک ناکات و تەنانەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلیشدا، کە نوێنەرایەتی فرەچەشنی پەردەی سووریای نەدەکرد، بەڵکو شایەتحاڵی یەک ڕەنگ و وەدەرنانی بە ئەنقەست بوو.
گرنگی وتووێژی نیشتمانی لە دەستەبەرکردنی مافەکانی سوورییەکان
پێی وایە سوورییەکان پێویستیان بە گفتوگۆیەکی نیشتمانی بڕیارەکانیان هەیە کە مافی هەمووان بپارێزێت، بۆ ئەوەی ئەو سیناریۆی پەراوێزخستنەی کە دەیان ساڵە لە ڕێگەی نادادپەروەری و ستەم و ڕەتکردنەوەی مافەکانەوە بەردەوام بووە، دووبارە نەبێتەوە، بە تایبەت بۆ گەلی کورد، کە تەنانەت مافی قسەکردن یان فێربوونیان بە زمانی خۆیان لێ زەوت کراوە، وتی: ڕاگەیاندراوێکی دەستووری پێشنیارکراوی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان ناگرێتەوە، هەروەها نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ ژنان لە کۆمەڵگەدا دابین ناکات، تاکە چارەسەر بۆ سوریا لە جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتدایە کە مافی هەموو پێکهاتەکان لە هەموو بوارەکاندا زامن دەکات. بۆیە لامەرکەزییەت ڕوونترین بژاردەیە بۆ گەیشتن بە سەقامگیرییەکی بەردەوام دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و ناکۆکی".
ئاماژەی بە ئەزمونی خۆبەڕێوبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، کە بە وتەی خۆی، نوێنەرایەتی نمونیەک دەکات کە دەبێت لە لامەرکەزیدا وەربگیرێت، بەو پێیەی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکان دابین دەکات، کە ژنان و پیاوان بە یەکسانی نوێنەرایەتی دەکرێن بە ڕێژەی ٥٠% هەریەکەیان، ئەمەش ڕێگە بە ژنان دەدات بۆچوون و ڕاستییەکانی خۆیان دەرببڕن، وتی: نمونەی خۆبەڕێوبەری ئامانجیەتی گەلان لە وێرانکاری و ئاژاوە و ململانێ ڕزگار بکات.
"عەقڵیەتی توندڕەوی حکومەتی کاتی قەیرانی سووریا قوڵتر دەکاتەوە"
باسی لە پەراوێزخستنی بەرچاوی ژنان کرد، سەرەڕای ڕۆڵی کارایان لە پێشەنگایەتیکردنی شۆڕشی سووریا و بەشداریکردنیان لە ڕیزەکانیدا، وتی: حکومەتی کاتی بەڕوونی ژنان بەدەر دەکات و ناچاریان دەکات باڵاپۆشبن، ئەمەش ئازادی ڕادەربڕینیان بەرتەسک دەکات، پێویستە سووریا خۆی لەو عەقڵیەتە تەسکە ڕزگار بکات، حکومەتی کاتیش دەبێت بەرژەوەندی گەلی سووریا لەبەرچاو بگرێت، دوور لە بەرژەوەندیی زلهێزەکانی دەستوەردان لە کاروباری سووریا.
هۆشداریدا، لە بەردەوامبوونی حکومەتی کاتی لە ڕێبازی ئێستای، وتی: سووریا بە یەک ڕەنگ و فۆرمێک بونیاد نادرێت و ئەگەر حکومەتی کاتی بەو بیرکردنەوەیە بەردەوام بێت، قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەبێت، ئێمەش دەچینە ناو شەڕە گەورەکانەوە، هەروەها ئەو قۆناغە گوازراوەیەی سووریا تێیپەڕێت دەبێت ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەل بێت، نەک عەقڵیەتی سەپاندنی بڕیارەکان بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵیان، وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا ڕوویدا، کە بەبێ بەشداری ڕاستەقینەی کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا.
شێرا ئۆسی، ئەندامی ێشەنگایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک هەڵوێستێکی ئەرێنی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی کاتی لە دیمەشق دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، کە دەبێت هاوکاری نێوان هێزە نیشتمانییەکان و حکومەتی کاتی بەهێزتر بکرێت بۆ دڵنیابوون لە دەرچوونی سەلامەتی سووریا، لەگەڵ ئەوەشدا، قەیرانەکە تەنانەت دوای ڕووخانی ڕژێمیش بەردەوامە، بە بەردەوامی کۆمەڵکوژی و قسەی ڕقاوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دژی پێکهاتەکانی سووریا، وتی: ئێمە قۆناغێکی هەستیار و سەرەکی لە مێژووی سووریادا دەژین کە چارەنووسی گەلەکەی دیاری دەکات، بۆیە دەبێت هەموومان هاوکاری بین بۆ گەیاندنی سووریا بۆ سەلامەتی، ئەو سووریایەی ئێمە دەمانەوێت سووریایەکە لەسەر بنەمای نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە و دیموکراتی و لامەرکەزییەت و فرەی.
داوای نوێکردنەوەی کۆنگرەی نیشتمانی سووریا
شێرا ئۆسی لە کۆتایی قسەکانیدا، بە نوێکردنەوەی بانگەوازەکەی بۆ کۆنگرەی نەتەوەی تۆکمەی سووریا بۆ بونیادنانی سووریایەکی داهاتوو کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بکات و دەستورێکی نوێ دابمەزرێنێت کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانیان بێت، هەروەها داوای مافی ژنان و یەکسانی دادپەروەرانەی ژن و پیاو لە هەموو بوارەکان و بەتایبەت سیاسەت کرد و ئەو بڕیارانەی ڕەتکردەوە کە بە بێ بەشداری ژنان دەدرێن.