لەیلا قەهرەمان: بۆ سووریای نوێی دیموکراسی دیالۆگ چارەسەرە
لەیلا قەهرەمان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، سووریا بە پڕۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕێت و تەنها لە ڕێگەی دیالۆگەوە ڕێگای چارەسەر و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و یەکسان دەکرێتەوە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم، ڕژێمی بەعسی تەمەن ٦١ ساڵ و ڕژێمی ئەسەدی ٥٤ ساڵە ڕووخا و سووریا دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هەستیارەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەتوانن پێشەنگایەتی سووریایەکی نوێی دیموکراتیک بۆ سووریای نوێ بکەن و پێویستی بە گفتوگۆ هەیە لە نێوان لایەنەکاندا.
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، لەیلا قەهرەمان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
لەیلا قەهرەمان جەختی لەوە کردەوە کە پێش ساڵی ٢٠١١ ژیانی سیاسی و دیموکراسی و یەکسانی لە سووریا نەبووە و وتی: ئەو پڕۆسەی سووریا کە پێیدا تێدەپەڕین پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و هەستیارە، ئەگەر مێژووی سووریا هەڵسەنگێنین، ساڵانی سەختی دوورودرێژ بەسەر گەل و پێکهاتەکانی سووریادا تێپەڕیوە، هیچ جۆرە ژیانی سیاسی و دیموکراسی و ئازادی نەدەهاتە پێشەوە، توندوتیژی زۆر توند پراکتیزە دەکرا، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی لەسەر گەلی سووریاش هەبوو، بەهۆی ئەوەوە گەلی سووریا هەمیشە لە دۆخێکی ناخۆشیدا بوون، لە ساڵی ٢٠١١ ڕاپەڕینەکان هاتنە پێشەوە.
"ڕژێمی سووریا چونکە گوێی بۆ گەل نەگرت ڕووخا"
لەیلا قەهرەمان وتیشی: دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە دەسەلاتداریی و چەوساندنەوە و ماڵوێرانی، گەلی سووریا هەموو هیواکانیان بە ڕاپەڕینی ساڵی ٢٠١١ بەستەوە، بەڵام خەڵکێک نەبوون کە ئەم راپەرینە بەڕێوەببەن، بۆیە ڕژێمی سووریا هێرشی کرد، خەڵکێکی زۆر زیندانی کران و کوژران و بێسەروشوێن بوون، بڕیار بوو پڕۆسەی سووریا بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێت، بەڵام ڕژێمی سووریا گوێی بۆ گەلی سووریا نەگرت، ئیتر هێزی دەوڵەتی و هەرێمی لە سووریا جێگەی خۆیان گرتووە و بوونەتە چەتە، داعش دەرکەوت و بڕیاری سووریا لە دەستی سوورییەکان وەرگیرا، چونکە گوێ بە پێویستی و داخوازییەکانی خەڵک نەگیرا، ئەگەر ئەمڕۆ داوای ئازادی و دیموکراسی دەکەیت و گوێیان لێ نەگریت، ئەوا بە کردەوە هیچ ڕاستییەک لە قسەکاندا نییە.
"ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ناوەڕاستی ململانێکاندا ڕوویدا"
لەیلا قەهرەمان جەختی لە گرنگی قبوڵکردنی ڕێبازی دیالۆگ کردەوە و وتی: لە ڕۆژی یەکەمەوە دوو ڕێگا لە بەردەم ڕژێمی سووریادا هەبوون. ڕێگای دیالۆگ و ڕێگای توندوتیژی هەبوو، بەڵام ڕێگای توندوتیژی هەڵبژارد، ئەگەر ڕێگای گفتوگۆی هەڵبژاردبا، سووریا ئەوەندە شتی خراپ نەدەبینی،لەهەمانکاتدا لەسەر جوگرافیای سووریا، لە بەشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو شۆڕشەی لە سووریا دەستیپێکرد، ڕەنگە ئەم جوگرافیایە کە لە جوگرافیای سوریاوە بێت، بە باشی خۆی ڕێکخستبێت، دەستەی کارگێڕی و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ێکهاتبێت و خەڵکەکە خۆیان بەڕێوەدەبەن، ئەمەش وەک نموونەیەک بۆ چارەسەر سەیر دەکرێت، چونکە لەگەڵ شەپۆلی ئێستادا نەڕۆیشت، زۆر گرنگە بتوانیت لە شۆڕشەکان یان لە بارودۆخە سەختە جیاوازەکاندا خۆت بپارێزیت، بتوانیت هەموو سەروەت و سامان، شوناس، کولتووری پێکهاتەکان کۆبکەیتەوە و بپارێزیت، لە مێژووی سووریادا چەندین زمانی سەخت و چەوساندنەوەی پێکهاتەکان و جێهێشتنیان لە دەرەوەی شوناس و ژیانی سووریا هەبووە، بەڵام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە باوەش گرتنی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لەسەر خاکەکەیان مانەوە و بەرگریان لە خاکەکەیان دەکرد، لە هەمان کاتدا خێرو بێرەکەیان هاوبەش کرد، ب بەم شێوەیە درێژەیان بە ژیان دا. ئەمە زۆر گرنگە و ساتەکانی ئازادی و یەکسانی و دیموکراتیک دەبیندرێت، خۆبەڕێوەبەری هەمیشە داوای وتووێژی دەکرد بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ دۆخی سووریا بدۆزێتەوە. بەڵام ڕژێمی سووریا گوێی لێ نەگرت، هەر بۆیە سووریا خراپتر بووە.
"هیوای گەل لە ٢٠١١ ئەم پڕۆسەیەی دروستکرد"
لەیلا قەهرەمان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٩ی کانوونی یەکەمدا، لەلایەن دەستەی ڕزگاری شامەوە هێرشێک بۆ سەر حەلەب، حەما حومس و شام ئەنجامدراوە، بەڵام گەل خۆی ئەم پرۆسەیەی خوڵقاندووە. هیوای گەل لە ساڵی ٢٠١١ نەشکاوە، سەرەڕای ئەو دڕندەیی و توندوتیژییەی کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا، دەبینین گەل ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەیە لەو هەنگاوەی کە نراوە. ئەو بزووتنەوەیەی کە لە ساڵی ٢٠١١ لە نێو خەڵکدا مایەوە، جارێکی دیکە خۆی دەردەبڕێت، هەر بەو هۆیەشەوە ڕۆڵی گەل ڕۆڵێکی سەرەکییە لە دروستکردنی چارەسەرێک بۆ بونیادنانی ئاشتی و ئاسایش.
"لە بونیادنانی سووریای نوێدا پێویستە هەموو ڕەنگی پێکهاتەکان هەبێت"
لەیلا قەهرەمان ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ڕژێم سووریایان خستۆتە دۆخێکی سەختەوە و وتی: ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیمان هەمیشە نیشانی دەدات کە گفتوگۆ زمانێکی زۆر گرنگە لە هەموو ئەو پرۆسانەی کە مرۆڤەکان تێیدا دەژین. بەتایبەت لە پڕۆسەی سووریادا، بۆیە بۆ ئەوەی سووریایەکی نوێی دوای ئەسەد بونیاد بنرێت کە هەموو ڕەنگەکانی پێکهاتەکانی ئەم سووریایە لەخۆبگرێت، پێویستی بە هەموو ناسنامەکانی ناو سووریا هەیە، جێگای خۆیان بگرنەوە بۆ ئەوەی وەک ساڵانی تر ڕوونەدات و پرۆسەکانی پێشوو دووبارە نەبنەوە، پێویست نەکات گەلی کورد جارێکی تر باجەکە بداتەوە، پێویستە خۆی لە لایەنێک بەدوور بگرێت، پێویستە هەموو ڕەنگەکان پێکەوە لەسەر مێزی چارەسەری سیاسی دابنیشن، چونکە گەلی سووریا لە پرۆسەی ١٤ ساڵدا زیانێکی زۆریان بەرکەوت، ئەو دۆخەی ئەمڕۆ سووریا پێی گەیشتووە بە پلەی یەکەم خەتای ڕژێمی سووریایە و دووەمیان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە، بۆ ئەوەش دەبێت بڕیاری سووریای نوێ لە ئەمڕۆوە لەلایەن گەلی سووریاوە بدرێت.
"بەیەکەوە نەخشەڕێیەک بۆ چارەسەری سیاسی سووریا دادەڕێژین"
لەیلا قەهرەمان ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی گەورە لەپێشیاندایە و هەڵسەنگاندنەکەی بەم قسانە کۆتایی پێهێنا و وتی: لەم لایەنەدا پێویستە پاراستنەکە بەهێزتر بێت، لەهەمانکاتدا پێویستە چارەسەرەکان کراوەتر بن، بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان بتوانن جارێکی تر پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی پلانێک بۆ چارەسەری سیاسی سووریا دابڕێژن، بوونی سووریا بە هەموو پێکهاتە و ڕەنگەکانی سووریا و کەسایەتی و ڕێکخراوە دیموکراسیەکان دەتوانرێت جێگیر بکرێن.