کنێر عەبدوڵا: نوسەران دەبێت بە خامەکانیان دژی داگیرکاری بوەستنەوە

کنێر عەبدوڵا، بە پێویستی دەزانێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی جدی بەرامبەر داگیرکارییەکان و ئیرادەی گەل دەرببڕێت، جەخت لەوەدەش دەکاتەوە ئەم داگیرکارییانە پێشێلکاری دیموکراسین و زەنگێکی مەترسیدارن بۆ هەرێمی کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

کنێر عەبدوڵا، نوسەر و چالاکوان، داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بە پێشێلکاری خاکی هەرێمی کوردستان و دیموکراسی دەزانێت، دەڵێت "تورکیا خاکی کوردستان بە هی خۆی دەزانێت، بڕینەوەی دارەکانیش بە مافی خۆی دەزانێت".

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، دەوڵەتی تورکیا بە پلان و پاساوی جۆربەجۆر بە ئاشکرا داگیرکاری لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام دەدات، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ خاک، گەل و ئەزمونی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

هەروەها بە گرنگیشی زانی، سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگا، نوسەران بە پێنوسەکانیان، توێژەکانی دیکەش بە دەنگی ناڕازی و فشارەکانیان، پارتە سیاسییەکان بە یەکڕیزی و یەکگرتووی، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هەڵوێستێکی جدی و ڕاشکاوانە هەموویان بە یەکەوە بڵێن "نا بۆ داگیرکاری، نا بۆ پێشێلکاری".

 

ئەوەشی خستەڕوو، نوسەران بە درێژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا نوسینیان هەیە، بەردەوام بەپێی قۆناغە یەک لە دوا یەکەکان هەوڵێستیان هەبووە.

کنێر، هەڵوێستی یەکگرتوو و ئیرادەگەریانەی هاوڵاتیان بە نیشاندەری دژایەتی داگیرکارییەکانی حکومەتی ئەردۆغان لە پێشێڵکردنی خاکی کوردستان لێکدەداتەوە، بە پێویستیشی دەزانێت بەر بەو داگیرکارییە بگیرێت.

 

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ئەو نوسەرە باس لەوەدەکات، ئەو داگیرکاریانە بە ئاشکرا دژی دیموکراسی و ماف مرۆڤە، ئەم پێشێلکارییانە لە ئاسی نێودەوڵەتیدا ڕێگە پێنەدراوە، بۆیە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاست ئەو بەیاننامە و ناڕەزایەتیانە کە دەیبینێت هەڵوێستی بنوێنێت.

دەبارەی نواندنی هەڵوێست لەلایەن وڵاتەوە، کنێر عەبدوڵا جەخت لەوەدەکاتەوە کە دەبێت سەرەتا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵێستی جدی خۆی و ئیرادەی خەڵکی کوردستان نیشان بدرێت، "تۆ ماڵەکەی خۆت بپارێزە ئەو کاتە دوای هاوهەڵوێستی لە شوێنەکانی تر بکە".