"هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک دەرئەنجامی شکستەکەیەتی"

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ، لەیلا ئەحمەد هەڵوێستی خۆی لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خستەڕوو و وتی: "دەوڵەتی تورک بەردەوام هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانمان و هەڕەشە دەکات ئەو کردەوەیە لە ئەنجامی تێکشکاندنی دەوڵەتی تورکە لە هەموو ڕوویەکەوە".

 

بەرچەم جودی

کۆبانێ - سەرۆک و وەزیری بەرگری تورکیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا چەندین جار هەڕەشەیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە، دەوڵەتی تورک باکوری و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە سەرچاوەی تیرۆر وەسفکرد و ڕایگەیاند، کە شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی تورکیا لە دژی ئەو دەنگۆیانە یەپەگە ڕایگەیاند، کە هێرشیان نەکردووەتە سەر سەربازانی دەوڵەتی تورک.

لەیلا ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ لە بەرامبەر هەڕەشە و بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک کاردانەوەی پیشاندا.

 

"ماوەی ١٠ ساڵە دەوڵەتی تورک هەوڵی داگیرکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات"

لەیلا ئەحمەد سەرەتا هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای بەبیر هێنایەوە و وتی: "لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە تا ئێستا لە جیاتی ئەوەی بتوانین قەیرانی سوریا وەک گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چارەسەر بکەین بە هێرشەکانی تورکیاوە سەرقاڵین، لە ساڵی ٢٠١٤دا دەوڵەتی تورک پێش داعش هێرشیکردە سەر کۆبانێ و لە هەموو لایەکەوە پشتیوانیان لێکردن بۆ گرتنی کۆبانێ، هەروەها داعش هێرشی کردە سەر هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان چۆڵکرا و بە دەستی منداڵانی ئەم خاکە تێکشکێنران هەموو هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بێهودە بووە، بۆیە بینیمان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بە ئاشکرا هێرش دەکات سەرەتا عەفرینی داگیرکرد، پاشان سەرێکانی و گرێ سپی،  دەوڵەتی تورک و پاشماوەکانی چەتەکانی لە دژی خەڵکی ئەو ناوچانەی داگیرکراون، بە تایبەتی ژنان کە لە ژێر فشارێکی سەختدان بۆ رفاندن، دەستدرێژیکردن، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژکردن ئەنجام دەدەن".

 

"دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیری هەرێم تێکبشکێنن"

لەیلا تیشکی خستە سەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک و وتی: "دەوڵەتی تورک لەگەڵ داگیرکردنی هەرێمەکان ڕۆژانە بۆمباران دەکات یان هەڕەشە لە ناوچە ئارامەکانی دیکە دەکات، تورکیا دەیەوێت بەم کار و هەڕەشانە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا تێک بدات و هەمیشە خەڵک بە هێرش و پەلامارەوە تێکەڵ بکات، لەلایەکی ترەوە شەڕێکی سەختی تایبەت هەیە و دەبینین کە ٩ مانگە ئاوی ڕووباری فورات بڕدراوە هەروەها هەر چەند ڕۆژێک جارێک ناوچەیەک یان گوندێک یان کانتۆنێک بۆمباران دەکات بینیمان کە دەوڵەتی تورک برۆشەری هەڕەشەی لەسەر تل ڕەفعەت دابەش کردووە، دەوڵەتی تورک بە هیچ شێوەیەک سیستەم و بوون و هەرێمەکانمان قبوڵ ناکات،  ئەگەر سەیری سوریا بکەین ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سیستەم و ئاسایش و سەقامگیری و هیوای ژیان و هتد وە ئەوە باشترین شوێنە بۆیە زیاتر لە هەموو شوێنێک ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین".

 

"قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە جیهان لە تیرۆری داعش دەپارێزن"

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ لەیلا ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە هەموو لایەکەوە شکست دێنێت، بۆیە هەڕەشە دەکات و کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "دەوڵەتی تورک دەڵێت هێزەکانی قەسەدە هێرشیان کردووەتە سەریان، بەڵام ئێمە هەرگیز هێرش ناکەینە سەر دەوڵەتێکی دراوسێ، تەنیا کاتێک ئاسایش و ژیانی خەڵک لە مەترسیدایە، شەڕڤانانی ئێمە مافی پاراستنی ڕەوای خۆیان و پاراستنی هەرێمەکانیان پیادە دەکەن ئێمە دەمانەوێت سەرنج بۆ خاڵێک ڕابکێشین، هەروەک چۆن قەسەدە هەموو جیهان لە دڕندەیی چەتەکانی داعش پاراستووە، پێویستە ئەمڕۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت، ئێمە وەک گەلانی سوریا لە قۆناغێکی گرنگداین، بەڵام دەوڵەتی تورک بەم هێرشانە قەیرانی سوریا قوڵتر دەکاتەوە ئێمە باش دەزانین کە تورکیا دەیەوێت بارودۆخی ناوخۆی خۆی بشارێتەوە و ئەو ناکۆکیانەی کە لە ڕێگەی سیاسەتییەوە لەگەڵیاندا سەرهەڵدەدات. لە کۆتاییدا هێشتا دەڵێین کە ئێمە هێرش ناکەینە سەر دەوڵەتانی دراوسێ، بەڵام کاتێک هێرش دەکەنە سەرمان، ئێمە هەرێمەکانمان دەپارێزین".