گوڵستان عەتی: پێویستە پەدەکە بەپێی گرنگی دۆخەکە هەڵسوکەوت بکات

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەدەکەسە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە دەگرێت و ئاماژەی بەوەدا پێویستە سیاسەتەکانی پەدەکە لە بەرژەوەندی گەلەکەیدا بێت.

 

بەرچەم جودی

کۆبانێ- پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لە باشوری کوردستاندا هێزی سەرەکی و باڵادەستە، بۆیە بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەمووان زیاتر پەدەکە بەرپرسیار دەبنیرێت، کاتێک دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر خاکی باشوری کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینییەوە و بنکە و بارەگا سەربازییەکانی لە هەرێمدا دادەمەزرێنێت، پەدەکە بێ هەڵوێستە و ناڕەزایەتی نیشان نادات، گوڵستان عەتی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردانی سوریا-پەدەکەسە لە هەرێمی کۆبانێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕەخنە لە سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت و بۆ ئاژانسی ژنها دەدوێت.

 

"دەبێت هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی باشور دیاربێت"

گوڵستان سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد کە بووە ڕۆژەڤی سەرەکی، دژ بە هێرشەکانیش دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکانی کورد هەڵوێست نیشان بدەن، بەتایبەت لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان و لەناویدا پارتی دیموکراتی کوردستان، وتیشی: "دەبێت لە هەمووان زیاتر پارتەکانی باشور ناڕەزایەتی نیشان بدەن، دەبێت پارتەکان بەرژەوەندی گەل پێش بەرژەوەندی حزبەکان بخەن و بەپێی ئەوە خەبات بکەن، گەلی کورد بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی هێرش و زیان بووەتەوە، لەمەودوا دەبێت پارتەکانی باشوری کوردستان هێرش و داگیرکاری لەسەر خاکەکەیان ڕێگە پێنەدەن".

 

"کاتی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییە"

گوڵستان درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: ئێمە دەبینین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی سیاسەت دەکات، بەهەمان شێوە حکومەتی عێراقیش بێدەنگە، پێویستە حکومەت پاراستنی خاک و گەلەکەی بکات و ڕێ لە هێرشەکانی بۆسەر خاکەکەی بگرێت، ئێستا لە دیالۆگی کوردانداین بۆ پێهێنانی یەکڕیزی، دەبێت ئێمە وەک پارتە سیاسیەکانی کوردستان داخوازی گەلەکەمان پێکبهێنین، بەو شێوازە دەتوانین کۆمپلۆی سەر خاکەکەمان پوچەڵ بکەینەوە.

 

"پێویستە پەدەکە هەڵوێستەکانی نیشان بدات"

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەدەکەسە، گوڵستان عەتی باسی لەوەشكرد: پەدەکە سیاسەتێکی هەڵە بەڕێوە دەبات، بەرامبەر بە هێرشەکان بێدەنگ دەبێت و زۆرجاریش بێ ئاگا خۆی نیشان دەدات، دەوڵەتی تورکیا دوژمنی گەلی کوردە، لە مێژووەوە تا ئێستا بەو جۆرەیە، بۆیە هەبوونی بنکە و بارەگای سەربازیی دەوڵەتی تورکیا لە باشوری کوردستاندا ڕێگەیەکە بۆ لەناوبردن و قڕکردنی گەلی کورد، بۆیە دەبێت پەدەکە سیاسەتەکانی ڕاست بکاتەوە و بەپێی دۆخی ئێستا کار بکات، دڵنیاین لەوەی سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، چۆن داعشمان لەناو برد، دەتوانین دەوڵەتی تورکیاش تێکبشکێنین.

 

ت.پ