"بە سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک کۆمەڵگە ئازاد دەکرێت"
ژنانی ئێزدی کە خۆیان لەسەر سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕێکدەخەن دەڵێن: "کە وشیاریی دەوڵەت-پیاو تەنها بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەگۆڕێت".
ئەمیرە زۆزان
شەنگال- ژنانی ئێزدی کە لە دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە ژێر کۆمەڵکوژیی و جینۆسایدێکی گەورەدا بوون، لەسەر بنەمای سیستمی دیموکراتیکی گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، خۆیان ڕێکخستووە و لە بواری بەرگرییەوە کۆمەڵگەکەیان بەڕێوەدەبەن و بۆ بوون و ئازادی خۆیان تێدەکۆشن.
نەعەم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ و جیهان جەلۆ، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، کە لە چوارەمین کۆنگرەی پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئێزدیان-پادێ ئامادەبوون، باسیان لە ڕۆڵی ژنانی ئێزدی لە سیاسەتدا کرد، هەروەها تیشکیان خستەسەر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و وتیان، تاکە رێگە بۆ ئازادیی کۆمەڵگە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکە.
سیاسەت بەبێ ڕۆڵی ژنان خزمەت بە کۆمەڵگە ناکات
نەعەم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنان لە بەدواداچوونی سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەکان و وتی: ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتدا، ئەگەر ژنان لە سیاسەتدا جێگەی خۆیان نەگرنەوە سیاسەت ئەنجامی باشی نابێت، ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە ژنان لە کاری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا جێگەی خۆیان بگرن، ئەمەش بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە سودی دەبێت، لە ئێستادا سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو دەزگا و دامەزراوەکان لە شەنگال جێبەجێ دەکرێت، بۆیە خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال وەڵامی خەڵک دەداتەوە و لە هەمان کاتدا وەڵامی دوژمن دەداتەوە و پلان و ڕێککەوتن لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی پووچەڵ دەکرێتەوە.
"ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانەوە مافەکانی خۆیان بەدەستدەهێنن"
نەعەم بەدەل، تیشکی خستەسەر ئەو سەختیانەی کە ژنانی ئێزدی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و وتی: بێگومان لە شەنگال ژنان دەتوانن زیاتر ڕۆڵی خۆیان ببینن بەڵام هێشتا فشار و دواکەوتوویی پیاوە دەسەڵاتدارەکان لە ئاستێکی بەرزدایە، هەمیشە دەچەوسێنرێینەوە، ئێمەی ژنان دەزانین کە هەتا شوێنی خۆمان لە خەباتدا نەگرین، ئێمە ئەرکی بنەڕەتی خۆمان نازانین کە کۆمەڵگە بەڕێوەببەین، هەروەها هیوادارین هەموو بەڕێوەبەران و ئەندامانی پادێ بەو پێیە کارەکانیان فراوانتر بکەن و کاری بەرفراوانتر بۆ شەنگال ئەنجام بدەن.
"بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک پێویستە ژنان پێشەنگایەتی بکەن"
جیهان جەلۆ، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ڕۆڵی ژنانی ئێزدی لە پێش و دوای فەرمانەکە دەستنیشان کرد و وتی: "دوای ڕزگارکردنی شەنگال، ژنان شوێنی خۆیان لە خەبات و تێکۆشاندا گرت، لەناو هەر ڕێکخراو و جڤاتێکدا سیستمی هاوسەرۆکایەتیی کراوەتە بنەما، پادێ حزبێکی فەرمییە لە عێراق، بەڵام هەموومان دەزانین کە سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە حکومەتی عێراق قبوڵ ناکرێت، بەبێ تێڕوانینی ژنان کەس ناتوانێت باس لە دیموکراسی کۆمەڵگە بکات، چونکە ژنان نیوەی کۆمەڵگەن، کۆنگرەی چوارەمی پادێ لە ئێستادا بەڕێوەدەچێت، لە کۆتاییدا ئەوەی ویستمان بەدەستی بێنین، ئێمە لە ئێستاوە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵانمان دەخوازین.