"لە عەفرین کردەوەکان لە دژی ژنان زیاتر بووە"

یاسمین قادر، بەڕێوبەری ماڵی ژنان لە هەرێمی عەفرین ئاماژەی بەوەکرد کە دۆخی ژنان لە عەفرین بەرەو خراپی دەڕوات و ڕۆژانە کاری دڕندانە و خراپ ئەنجام دەدرێت.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا-  لەگەڵ داگیرکردنی هەرێمی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، ڕۆژانە کردەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ڕوو لە زیادبوون دەکات، ماوەی پێنج ساڵە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە کردەوە نامرۆڤانەکانیان، ژنانیش ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەبنەوە و دەکرێنە ئامانج، بەپێی ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ی ماڵپەڕی چالاکوانانی عەفرین، دەیان ژن ڕفێندراون و ئەشکەنجەدراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر و کوژراون، ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی حەنیفە موسا ئۆلۆ لە شەڕ و پێکدادانی نێوان چەتەکانی گوندی گورزێلی سەر بە شێراوای عەفرین کوژرا، هەروەها ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵ بەناوی شوکران حاجی خەلیل لەلایەن چەتەکانەوە لە گوندی میسک-ی سەر بە ناوچەی جندرێس دەستدرێژی کراوەتە سەر، هەموو ئەو کارانە بە ئامانجی لەناوبردنی کۆمەڵگەی کوردی لەسەر گەلی عەفرین ئەنجام دەدرێن.

 

یاسمین قادر، بەڕێوبەری ماڵی ژنان لە هەرێمی عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی ڕفاندن و ئەشکەنجەی ژنان لە عەفرین ئاماژەی بەوەدا، دوای دروستبوونی جەبهەت نوسرە یان هەیئەی تەحریر ئەلشام لە عەفرین، کردەوەی زۆر خراپ لە دژی ژنان ئەنجامدراوە، ژنان لە عەفرین لەژێر فشاردا دەژین، ڕێگە نادرێت بەشێک لە جەستەی ژنان یان قژیان دەربکەوێت و سزایان دەدات، لە هەمان کاتدا شێوازی شەڕی تایبەت بەسەر خەڵکدا جێبەجێدەکرێت، لە عەفرین ئارامی و سەقامگیری هەیە، دەبێت هەمووان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان کاتێک هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە، ئەشکەنجەی سەخت هەیە و پەشیمان دەبنەوە.

 

"چارەنووسی چەندین ژن لە عەفرین نادیارە"

یاسمین قادر لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان لە عەفرین بەهۆی فشارەکانی چەتەکانی داعش و کردەوەکانیانەوە دەگەنە ئاستی خۆکوشتن، وتی: لە عەفرین زۆر ژن هەن کە بەهۆی زۆربوونی فشار و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکەوە ئەمە قبوڵ ناکەن، بۆیە ناچارن خۆیان بکوژن هاوکات ڕێژەی ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی ژنان زیادیکردووە، پەنابردنی ژنان بۆ خۆکوشتن، ڕزگاربوونیانە لەو زوڵمەیە کە هەیە، هەندێکیشیان بەرەو کانتۆنی شەهبا کۆچ دەکەن، هەروەها ڕێژەی ڕفاندنی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و تا ئێستا چارەنووسیان ڕوون نییە، دەیان کەسی دیکە تا ئەمڕۆ لە زیندانی چەتەکاندا بە دیل گیراون.

 

"خاوەن هەڵوێست بن"

یاسمین قادر داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی مافی ژنان لە عەفرین کرد کە بەرامبەر ئەو کردەوانە بێدەنگ نەبن، "ئێمە ماڵی ژنان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەداین کە دەستمان بە هەموو ژنان بگەیەنین و لە زوڵم و ستەمی چەتەکان ڕزگاریان بکەین، داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و یاسایی و مرۆییەکان دەکەین کە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا بۆ مافەکانی ژنان بوەستنەوە و لە دژی عەقڵییەتی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین هەڵوێستیان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لەو کارانە".