ژیان تۆڵهەڵدان: یەپەژە لە سەدەی ٢١دا بووە ناسنامە و هیوا
ژیان تۆڵهەڵدان، فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆز دەکات و وتی: یەپەژە خاڵێکی نوێی میراتی گەلی کوردستان و شۆڕشی ژنانە.
ڕوناهی نودا
قامیشلۆ- لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣دا یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە دوای بەستنی یەکەمین کۆنفرانس و دروستکردنی یەکەم تابوور بە ناوی شەهید ڕوکەن لە ناوچەی جەندرێس لە کانتۆنی عەفرین ڕاگەیەندرا، دواتر تابووری شەهید عەدالەت لە شاری قامیشلۆ، تابووری شەهید دیجلە لە کۆبانێ دروستکرا، یەپەژە هێزێکی سەربازی سەرەکی و نەتەوەییە، لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ژینگەیی و ئازادیی ژن و پاراستنی ڕەوایە لە دژی هەموو هێرشەکان بۆ سەر کۆمەڵگا و ژنان و بەهاکانی خەڵک لە تێکۆشاندایە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد، هەروەها لە دژی سیستەمی پیاوسالاری و ڕەگەزگەرایی، دینگەرایی و نەتەوەپەرستی، زانستگەرایی و سیستم دەجەنگێت.
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا یەپەژە لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش و سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی دیکە کە هەوڵی داگیرکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان داوە، خۆڕاگرییەکی بوێرانەی نیشاندا، یەپەژە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە هەموو شارەکاندا خۆی ڕێکخست و دواتر لە چەندین ناوچەی دیکە و بەتایبەتی ژنانی عەرەب بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بوون، هێزەکانی یەپەژە مێژووی هەزاران ساڵەی ژنانیان زیندوو کردەوە و جارێکی دیکە بە هێزی خۆیان توانیان لە تاریکی ڕزگار ببن، یەپەژە خۆی لەناو مێژووی ژناندا تۆمارکرد و بووە هێز و ئیلهامی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.
"یەپەژە درێژەپێدەری میراتی ٥٠ ساڵەی مێژووی کوردستانە"
ژیان تۆڵهەڵدان، ئەندامی فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی ژنان-پەیەژە، وەها دەنرخێنێت، "کاتێک شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد بنچینەیەکی شۆڕشی جەماوەری و نەتەوەیی و نێودەوڵەتی هەبوو، بەتایبەتی گەلی کوردستان کە مێژوویەکی ٥٠ ساڵەی هەیە، یەپەژە درێژەی بە میراتی ٥٠ ساڵەی مێژووی کورددا، ئەگەر ئەمڕۆ یەپەژە بەناوبانگ بێت و هەموو ژنان بپارێزێت ئەوە لەسەر بنەمای مێژووی ٥٠ ساڵەی کوردستانە، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە شۆڕشی کوردستانەوە هاتووە و لەوکاتەدا چەندین ژنی پێشەنگ توانیان لە قورسترین پۆستەکاندا بجەنگن، یەپەژە توانیویەتی کۆمەڵگەکەی بپارێزێت و دەتوانین بڵێین کە یەپەژە خاڵێکی نوێی میراتی گەلی کوردستان و شۆڕشی ژنانە".
"یەپەژە ژنان دەپارێزێت"
دەربارەی ڕۆڵی یەپەژە لە پاراستنی ژناندا ئەو فەرماندارە دەڵێت: ژنان لە کۆمەڵگەدا پێشەنگن، دەکرێت یەپەژە لەلایەنی سەربازییەوە پێشکەوتوو بێت بەڵام بنەمای خۆی لە یەکسانی و دیموکراسی لە ژیاندا وەردەگرێت، ئەگەر فەلسەفەی یەکسانی و دیموکراسی نەبووایە ئێمە نەماندەتوانی کاریگەری لەسەر هەموو جیهان بکەین، لە سروشتی ژناندا یەکبوون هەیە و یەپەژەش دەتوانێت ئەم یەکگرتنە پێکبهێنێت، ئەگەر یەپەژە هەست بە بوونی هێرش بکات لەسەر کۆمەڵگە، چەک هەڵدەگرێت و شەڕ دەکات، چونکە ناسنامەی کۆمەڵگا و ژنانی خۆی دەپارێزێت.
"ژنان دەتوانن زنجیری کۆیلایەتی بشکێنن"
یەپەژە توانی لەماوەی شەری داعش و دوای ئەوەشدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت، ژیان تۆڵهەڵدان وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد بوو، هەزاران ژنی پێشەنگ بە هیوای شۆڕشی کوردستان پێکبێت نرخی زۆریان داوە و یەپەژەش لەسەر ئەم فەلسەفەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، ئەو دەستکەوتانەی لە سەرەتادا یەپەژە بەدەستیهێنا نەتەوەیی دیموکراتیکی دروستکرد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەندین دەزگا و ڕێکخراو لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک دامەزراون، ئەم هەنگاوە بناغەیەکی مەزن و ئومێدێکی گەورەی لەناو کۆمەڵگەدا بنیادنا کە هەموو پێکهاتەکان لە سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیدا جێگەی خۆیان بگرنەوە. هێرش بۆ سەر شۆڕشەکەمان زۆرن چونکە دەوڵەت-نەتەوە بە خێرایی سیستمەکەمان قبوڵ ناکات، جیهان لەسەر بنەمای یەک دەوڵەتن و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیش ئاشکرایکرد کە کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆی.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ ژنان دەتوانن بە ئاسانیی زنجیرەکانی کۆیلایەتی بشکێنن و وەک ڕووبارێکی بێکۆتا بجوڵێن، بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە بە نێودەوڵەتی.
"وەڵامی ئەو ئازارانەی چێژراون، ئازادییە"
لە کۆتایی قسەکانیدا ژیان تۆڵهەڵدان ئامانجی یەکینەکانی پاراستنی ژنی خستەڕوو وتی: هەموو ساڵێک بۆ ئێمە نوێبوونەوەیە، هەنگاوێکە بۆ ڕزگارکردنی خۆمان و بەردەوامبوونمان بە هیوا و پەرۆشی و ورەی بەهێزترەوە، بانگەشەی ئێمە لەناوبردنی سیستەمی ژنانە، یەپەژە درێژەپێدەری مێژووی ٥٠ ساڵە و دەستکەوتەکانی لەوەوە وەردەگرێت، وەڵامی ئەو ئازارەی کە چێژراوە تەنها ئازادییە، مێژوو و ئایندەی ئێمە نەتەوەیەکی دیموکراتی و ئازادی هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان و جیهانە، لە کۆتایدا ساڵرۆژی دامەزراندنمان لە هەموو ژنان و مرۆڤایەتی و کورد و کوردستان پیرۆز دەکەین.
ت.پ