دووخستنه‌وه‌ی ژنان له پله به‌رزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریدا هۆکاری زیادبوونی گەندەڵییە
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەتووە تۆڕەکانی گەندەڵی لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆ درێژەدان بە گەندەڵییەکانیش ژنان لە پۆستە باڵاکان دووردەخرێنەوە.
ناوەندی هەواڵ
به پێی ڕاپۆرتێكی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەوتووە کە ڕوخساری پیاوان تۆڕەکانی گەندەڵییان تەنیوە و لەلایەن ئەوانەوە گەندەڵی بەڕێوەدەبرێت، زۆرجار ژنان لە ڕێگای گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه دوورده‌خرێنه‌وه له پلە سیاسی و ناوەندەکانی بڕیار و پیاوانیش دهستیانگرتووە بەسەر پڕۆسەی دامەزراندن و سێکتەرە حکومی و گشتییەکاندا.
لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا لەلایەن بانگی نێودەوڵەتییەوە ئامادەکراوە، بە ناونیشانی "جەندەر و گەندەڵی" ئاماژەی بەوەداوە ئەو وڵاتانەی لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن یاخود ڕێژەی ژنان لە بەڕێوەبەرایەتییەکاندا زۆرترە، ڕێژەی گەندەڵی تێیدا نزمتر لەو وڵاتانەی ڕێژەی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا کەمە.
هاوڵاتیان دەیانەوێت ژنان بۆ پلە باڵاکانی بەڕێوەبەری هەڵبژێرن
لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەوەش هاتووە کە ڕوخساری نێرینە لە گەندەڵیدا لە هەموو جیهاندا دەبینرێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان هاوڵاتیان پێیان وایە ژنان دوورن لە گەندەڵییەوە، لەو وڵاتانەشەی کە ژنان گەشتوونەتە پلە سیاسییە بەرزەکان و ناوەندەکانی بڕیار کێشەی گەندەڵی تێدا نابینرێت، له‌به‌رئه‌وه زۆرێك له هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت ژنان بۆ پله به‌رزه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری وڵات هه‌ڵبژێرن.
ئەم بۆچوونەی هاوڵاتیان بۆ بابه‌تی ژن و گه‌نده‌ڵی له دوو هۆكارەوە سەرچاوە دەگرێت، یه‌كێكیان نزمبوونی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵییە له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه له لایه‌ن ژنانه‌وه بهرێدهبردرێن، دووەمیان کاریگه‌ری گه‌نده‌ڵییه بۆ سه‌ر ژنان زیاتر له پیاوان، كاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی بۆ سه‌ر ژنان له زۆربه‌ری كۆمه‌ڵگاكان جوداتره له كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر پیاوان، چونكه ژنان زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان باڵاده‌ست نین له به‌رێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكانه، ده‌بنه قوربانی گه‌نده‌ڵی پیاوان.
به پێ پێوانی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا كه ساڵانه له‌لایه‌ن ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كرێته‌وه، له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و باكووری ئه‌فریقیا (به‌رتیلی ڕەگەزی) له تهشهنهسەندندایە، کە واتای ئه‌نجامدانی كارێك له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی كاری سیكسی دەدات، بەپێی ڕێکخراوهكه به‌رتیلی سیكسی له باوترین جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵییه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه بابه‌تی جه‌نده‌ر له زۆرێك له وڵاتانی جیهان پێشه‌كه‌وتنی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام تا ئێستا ژنان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵییه ده‌بنه‌وه.
ت.پ