"ژنانی تونس ڕووبەڕووی نەبوونی یەکسانی بوونەتەوە"

عەربیە عەباس، پارێزەری تونسی دووپاتیکردەوە، بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا، شتێکە کە دەبێت دەستبەجێ کاری لەسەر بکرێت.

زهور مەشرەقی

 

تونس- تونس ڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەم وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاری کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی مشتومڕ لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە یان نەکردنی هەڵبژاردنەکە دروست بوو، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی وڵاتەکە پیایدا تێپەڕبووە.

 

کۆمەڵەی ژنان ترسیان لە بەردەوامی ڕێگرییەکانی بەردەم ژنان هەیە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن یان بەشداریکردن وەک دەنگدەر، بەتایبەتی کە ڕێژەی ئامادەبوونیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە 'هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ناوخۆیی و هەرێمایەتی' لاواز بووە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ یاسای هەڵبژاردن کە پرەنسیپی هەڵوەشاندنەوەی یەکسانی ئاسۆیی و ڕاست دیارترین دەستکەوتەکانی ژنان لە شۆڕشەوە دوای یاسای دژە حکومەت توندوتیژی کە لە ساڵی ٢٠١٧ دەرچووە.

 

کۆمەڵەی ژنان وا دەزانن کاندیدبوونی ژنانی تونس بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی تورکیا مافێکە کە دەستوور گەرەنتی کردووە، داواشیان لێدەکەن بێ ترس خۆیان بۆ پۆستەکان کاندید بکەن، بەو پێیەی تەنها دوو ژن نیازی خۆ کاندیدکردنیان هەیە.

 

هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ ئەو وادەی هەڵبژاردنانە بوون کە ژنان وەک کاندید و دەنگدەر بۆ سەرۆکایەتی کۆمار زۆرترین بەشدارییان تێدا کردووە.

 

عەربیە عەباس پارێزەر و بەرپرسی ڕوانگەی شەهید ڕایگەیاند، گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بووەتە پێویست، هەروەها پسپۆڕانی ڕەگەزی نێر و مێی ڕوانگە دیدگایەکیان هەیە کە لەگەڵ ستراتیژی پاڵپشتیکردنی بوونی ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا بگونجێت، مەرجەکانی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانە پێیان وایە هەبوونی ژن لە هەلبژاردنەکان و خۆ کاندیدکردنیان گرنگ نییە، چونکە بە ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەسەڵات بەڕێوەدەبەن.

 

دووپاتیشی کردەوە کە نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان یەکەم سەرکەوتن بوو کە کۆمەڵەکانی ژنان بەدەستیان هێنا دوای ئەوەی ڕێژەیان لە پەرلەمانی ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٪٣٦ بوو، واتە ٧٩ نوێنەری ژن، لە پەرلەمانی ٢٠٢٣ بوو بە تەنها ٪١٦، ئەمەش بۆ لاوازی یاساکانی گەڕاندەوە.

 

ئەو پێی وابوو پێگەی ژنانی تونس لە گۆڕەپانی سیاسیدا پاشەکشەی کردووە و بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە واقیعی ژنان ناکات، ئەمەش پێویستی بە کاری زیاتر هەیە بۆ باشترکردنی بە جێبەجێکردنی یاساکانی ئێستا و پەرەپێدانی بەشێکیان هاوتەریب لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ژنان تەنها ژنان لێی تێدەگەن، هەربۆیە دەبێت کاربکرێت بۆ بەشداریکردنیان بە شێوەیەکی کاریگەر و پشتگیریکردن لە ئامادەبوونیان لە وێستگە جیاجیاکانی هەڵبژاردن لە تونس، لەنێویاندا وێستگەی سەرۆکایەتی.

 

سەبارەت بە پێویستی دەستپێکردنی پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکان، جەختی لەوەکردەوە کە هەموارکردنەکان پەیوەندی بە ساڵی هەڵبژاردنی ئێستاوە نییە، وتی: ئێمە خەریکی ئامادەکردنی ڕەشنووسی پێداچوونەوەین بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، ئەوکاتە هەموو مەرجەکانی هەڵبژاردنمان تەواو دەبێت، بۆیە هەموو ڕاسپاردەکانمان هەڵدەگرین بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، بە پشتبەستن بە ڕۆڵی خۆمان وەک ڕوانگەیەک کە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەین.

 

عەربیە عەباس پێی وایە ژنان یەکەم کەس دەبن کە سوودمەند دەبن لە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەموارکردنی ئەم دواییەی ئەو یاسایە کاریگەری لەسەر بوونیان و ئامانجەکانیان دەبێت.