فەرماندەی یەپەژە: تێکشکاندنی داعش تەنیا لە ئەستۆی یەپەژە/قەسەدە نییە

دەستینا کۆبانێ، فەرماندەی یەپەژە و بەشداربووی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی، هەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە کرد و وتی: شکستی داعش تەنها بەرپرسیارێتی یەپەژە/قەسەدە نییە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- کامپی هۆل دەکەوێتە ٤٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە لە کانتۆنی جەزیرە، ٤٣ هەزار و ٤٧٧ کەسوکاری چەتەی داعشی لە ٤٥ وڵاتی جیاوازەوە تیادا نیشتەجێیە، دوای هاتنی خێزانەکانی داعش، کامپی هۆل بوو بە مەترسیدارترین کامپی ناوچەکە و جیهان، کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەپەژە/قەسەدە پاسەوانی دەکرێت، هەروەها بەهۆی مەترسییەکانی ئەم کامپەوە هێزەکانی یەپەژە/قەسەدە ٣ جار ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنییان دەستپێکردووە.

 

دەستینا کۆبانێ، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی و پێویستییەکەی و ئەنجامەکانی نرخاند و وتی: بە پشتبەستن بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە شانە نووستووەکانی داعش بۆ هێرشێکی نوێ و تێکدانی ئەمنییەتی ناوچەکە خۆیان ئامادە دەکەن، ئۆپەراسیۆنەکە لە کامپی هۆل دەستی پێکرد، کامپی هۆل بە بەشی پەنابەرانییەوە مەترسییە بۆ ناوچەکە و جیهان وەک پاشماوەی داعش، هەرچەندە داعش لە ڕووی جوگرافی و سەربازییەوە شکستی هێناوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێشتا خەڵک لە کامپی هۆل پەروەردەی شەڕ وەردەگرن، کەسانێکیش لە ناویاندا کە دەیانەوێت خۆیان لە بیرۆکە توندڕەوەکانیان بەدوور بگرن بە شێوازی جیاواز سزا دەدرێن، بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکرد.

 

"ئەنجام هۆکار و پێویستی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەخات"

دەستینا کۆبانێ باسی لە ئۆپەراسیۆنەکە کرد کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەشی پەنابەران بەردەوام بوو و وتی: کەلوپەل و کەرەستەی قەدەغەکراو لەناو چادرەکاندا و لە ژێر زەویدا دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا، بۆ نمونە تەقەمەنی و بە تایبەتی ئەو پاشماوەی کە ژنانی داعش بەکاریان دەهێنن، نارنجۆکی دەستی و کەرەستەی تەکنیکی قەدەغەکراو، هەروەها ئەو ژنانەی کە سەرکردایەتی بوژاندنەوەی بیرۆکەکانی داعشیان دەکرد، دەستگیرکران، منداڵانی ئەشبال الخلاف کە تەمەنیان گەورەتر دەبێت و خۆیان بۆ هێرشەکان ئامادە دەکرد، دەستگیرکران، ئەو تونێلانەی کە بۆ شاردنەوەی منداڵانی ئەشبال الخلاف بەکارهاتبوون دۆزرایەوە و چەند تونێلی گەورە کە بۆ شاردنەوەی منداڵەکان بەکارهاتبوو، بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دۆزرانەوە و لەناوبران، چەک و فیشەک و بۆمب و موشەکێکی زۆریش لە بەشی سوریا و عێراقیدا دۆزرایەوە و ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ڕاستی مەترسییەکانی ناوچەکە و هۆکاری ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە.

 

"مەترسی بەردەوامە"

دەستینا کۆبانێ ڕایگەیاند کە چەتەکان بەنیازن تۆڵە لە هێزە ئۆپەراسیۆنەکانیان بکەنەوە و ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی تێکبشکێنن، لەو بارەیەوە وتی: سەرچەتەیەک کە دەیویست لەناو هێزە ئۆپەراسیۆنەکانماندا خۆی بتەقێنێتەوە و پەیامی تۆڵەسەندنەوە لەم ئۆپەراسیۆنە و چۆڵکردنی بنێرێت، لەلایەن یەپەژە دەستگیرکرا و لە داهاتوودا دانپێدانانەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت، ئامانجە سەرەکییەکان گیران و سەرجەم خەڵکی ناو کامپەکە دووبارە ناویان تۆمار کرایەوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە پڕۆسەیەکی زۆر مەترسیداردا دەستیپێکرد کە لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو، بە ئامانجکردنی هەر ٤ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە، هەرچەندە هێرشیش هەبوو، مەترسییەکانی سەر گەلەکەمان چاوپۆشی لێکرا و ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد و بە ئەنجامی سەرکەوتوو کۆتایی هات.

 

"شەڕی داعش تەنها لە ئەستۆی یەپەژە/قەسەدە نییە"

دەستین کۆبانێ ئەرک و بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی وەبیرهێنایەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم کامپەدا هاوڵاتیی داعش لە زۆر وڵاتەوە هەن، ئەمەش واتای ئەوەیە کە مەترسییەکە تەنها بۆ سووریا و عێراقییەکان نییە، مەترسییەکی نێودەوڵەتی دروست دەکات، داعش لە زۆرێک ولاتدا شەڕی کرد و چەندین سوپا هەڵهاتن، مێژوو ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە، بەڵام ئەوانەی لە دژی داعش شەڕیان کرد و بەرخۆدانێکی ناوازەیان کرد، یەپەژە و قەسەدە بوون، لە ئەنجامدا هەموو دەوڵەتەکان داعشیان لێرە کۆکردەوە و لەسەر پشتی ئێمە دایاننا، زۆرێک لە هێزەکان لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە/قەسەدە بۆ تێکشکاندنی داعش خەباتیان کرد، ئەگەر ئەمڕۆ هەموو دەوڵەتەکان داعش بە دڕندانە ببینن، ئەوا دەبێت بەرپرسیارێتییەکانیان بۆ شکست پێهێنانیان جێبەجێ بکەن.

 

"رزگارکردنی هەر ژنێکی ئێزدی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیە لە داعش"

دەستینا کۆبانێ سەرنجی بۆ ئەو بەڵێنە ڕاکێشا کە بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی دراوە و وتی: بۆ هەموو ئەو ژنانە، بەتایبەتی ژنانی ئێزدی کە بەو فەرمانەدا تێپەڕیون و ڕووبەڕووی دەستدرێژی و سووکایەتی بوونەوە و دوور بوون لە زمان و خاک و بنەماڵەکانیان، لە ڕاستییەکان دابڕان و بە توانەوەی گەورەدا تێپەڕیون، یەپەژە هەمیشە بەڵێنەکەی دەپارێزێت و مێژوو شایەتحاڵی ڕزگارکردنی دەیان ژنی ئێزدی بووە، بۆیە بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت یەپەژە ژنێکی ئێزدی ڕزگار کرد و ئەم ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنە بۆ هەموو ژنانی دیکەش بەردەوام دەبێت، ڕزگارکردنی هەموو ژنێکی ئێزدی جارێکی دیکە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە لە دڕندەیی داعش دەبێت.

 

"هێرشی ئاسمانی داگیرکەرانی تورکیا شانە نووستووەکان بەهێز دەکات"

دەستینا کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا هەمووان شانەیەک بە ناوی داعش دروست دەکەن و پاشماوەکانی ڕێکدەخەن و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر دەکەنە ئامانج، لە دێرەزوورەوە تا مەنبج و هۆل شانەکان هەن و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکەن، بۆ ئەوەی هێزی قەسەدە بە باشی و هەمیشەیی ئاسایشی ئەم ناوچەیە بپارێزێت، پێویستە وڵاتانی بیانی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئاسمانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگرن.