"تورکیا هێرشەکانی سەر فەڵەستین شەرمەزار دەکات، بەڵام هەمان تاوان لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدات"
شەریفە حەسەن، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک باسی لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد کرد، کە دەڵێت ئیسرائیل فەڵەستین لەناودەبات، ئەمە ئەخلاقی نییە، بەڵام خۆی هەمان تاوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات
ڕۆناهی نودا
قامیشلۆ- دەوڵەتی تورکیا لە مێژووەوە تاوانی جینۆساید لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات، بەڵام گەلی کورد توانی بوونی خۆی بپارێزێت لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدان لە دژی ئەم کردەوانە، هەرچەندە کوردەکانی ڕۆژئاوا چەندین جار هێرشیان کراوەتەسەر، بەڵام بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە بەردەوامن لە خەباتیان، لە ٤ی تشرینی یەکەم، دەوڵەتی تورکیا هێرشی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕ کردەوەو ژێرخانی ناوچەکەی کردە ئامانج، شەریفە حەسەن، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لەبارەی ئەم پرسەوە وتەی دا.
"دەیانەوێت کوردەکان خاکی خۆیان جێبهێڵن"
شەریفە حەسەن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەم شێوەیە هەڵسەنگاند و وتی: ئامانجی یەکەمی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی گەلی کوردە، لە سەردەمی عوسمانیدا، بڕیار درا کە هیچ کوردێک نەبێت، پێشتر دەبینرا کە دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ئەو شوێنانەی کە کوردەکان تێیدا دەژین، دوایین ڕووداو کە دەوڵەتی تورکیا ویستی ژێرخانی ناوچەکە وێران بکات هێرشی توندوتیژی بوو کە لە ئەنجامدا شەهید و بریندار بوو، سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی گەلی کوردە، دەیەوێت گەلەکەمان دەستبەرداری خاکەکەی بێت و بەو هێرشانە لەناومان ببات.
"لەدژی هێرشەکان تێدەکۆشین"
شەریفە حەسەن لەبارەی وەڵامی گەل بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا وتی: گەلەکەمان وەڵامی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیایان دایەوە و وتیان نیشتمانپەروەرین و بەرخۆدان دەکەین، دەستبەرداری خاکەکەمان نین، لە دژی هێرشەکان، هەستانەوە و وتیان نەخێر بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و جینۆسایدی گەلی کورد، هەمیشە بەڵێنمان داوە کە پارێزەری گەلەکەمان بین، بەرخۆدان دەکەین و هێڵی ئازادی دەپارێزین و تێدەکۆشین هەتا دەگەینە ئازادیمان، بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین بەدوای بیرو فەلسەفەی ڕێبەرەکەمان دەبین، بۆیە مافەکانمان بۆ کوردایەتی دەپارێزین، چەندین دەستکەوتمان بە قوربانی گران بەدەستهیناوە، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان تیدەکۆشین.
"ڕۆڵی هەموو ژنان لە شۆڕشی ژناندا"
شەریفە حەسەن تیشکی خستە سەر شۆڕشی ژنان و وتی: شۆڕشی ئێمە شۆڕشێکی جیهانییە و خەباتی ژنان لە ناو شۆڕشدا لەپێشە، ئەمڕۆ ژنان لە هەموو بوارەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرخۆدان دەکەن، لە هەموو بوارەکانی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسیدا شوێنی خۆیان دەگرن و ڕۆڵی خۆیان دەبینن، ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ئێمەی بە شۆڕشی ژنان ناوبرد، بۆیە هەموو ژنێک ڕۆڵی هەیە لەم شۆڕشەدا، لە ڕاستیدا شۆڕشەکەمان شۆڕشی ژنانە و ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن و دەگاتە ئەو ئاستەی کە خەبات و بەرخۆدانی لە سەرانسەری جیهاندا دەبیندرێت، ژنان سەدان ساڵە لەناودەچن، هیچ مافێکیان نییە، بەڵام شۆڕشەکەمان ڕێگەی بە ژنان داوە خاوەنی ماف و بوونی خۆیان بن.
"هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکەکەمان لە دەرەوەی ستانداردەکانی مرۆڤایەتییە"
شەریفە حەسەن وەڵامی بەیاننامەیەکی دەوڵەتی تورکیای دایەوە کە داوای مرۆڤایەتی دەکات بۆ شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین و وتی: دەوڵەتی تورکیا بەیاننامەی مرۆیی بۆ فەڵەستین دەدات، بەڵام ئەوەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیکات تاوانی جەنگە، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا دەردەکەوێت و دەڵێت کە ئیسرائیل فەڵەستینی وێران کردووە، ئەوە ناڕەواییە کە ژێرخانی فەڵەستین کرا بە ئامانج و خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن، لە ڕاستیدا دەبینن کە ئەردۆغان هەمان سیاسەتی وێرانکاری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات، ئەردۆغان دەڵێت ئەوەی لە فەلەستین ڕوودەدات هەڵەیە و دژی مافەکانی مرۆڤە، بەڵام هەمان شت دژی خاکەکەمان دەکات، لە ٥ی تشرینی یەکەمدا هێرشی کردە سەر زەوی و کارەبا و ئاو و سووتەمەنی، بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی شەهید کرد، ماڵەکانی خەڵک دزراون، ئەمە چییە؟ هەمان شت نییە؟
"لەسەر ڕێگای ڕاست دەستمان پێکردووە، سەرکەوتوو دەبین"
شەریفە حەسەن بێدەنگی جیهانی بەرامبەر هێرشەکانی دژ بە گەلی کورد بەم شێوەیە هەڵسەنگاندو وتی: گەلی کورد زۆر ستەملێکراوە، با نموونەیەک لە سووریا بدەین، سەربازەکانی سووریا زۆربەیان گەنجی کورد بوون، ئەمەش لە تورکیا هەمان شتە، هەمیشە شتێکمان بۆ گەلی جیاواز کردووە، بەڵام کەس هیچی بۆ ئێمە نەکردووە، هەموو کەسێک کەڕ و کوێر و لاڵە بۆ کورد، شۆڕشی ئێستای ڕۆژئاوا بیرو و فەلسەفەیەکی ڕاستەو هەموو پێکهاتەکان پێکەوە دەژین. دروشمان ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە بژین و یەکسان بین، مافی هەموو کەسێک دەپارێزین و هەمیشە ئامادەین بۆ مرۆڤایەتی، هێڵی سێیەم هێڵی ڕاستە، هەموو جیهان بێدەنگە، بەڵام شۆڕشی خۆمان دەپارێزین، چونکە ئەم شۆڕشە بە خوێنی کچ و کوڕەکانمان ئەنجامدرا.
شەریفە حەسەن لە کۆتاییدا پێشوازی لە بەرخۆدانی گەل کرد بەرامبەر هێرشەکان و وتی: بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە بەردەوام بین لە بەرخۆدان و تێکۆشانمان زیاد بکەین، قوربانییەکی زۆرمان داوە و دەیپارێزین، لە دژی هێرشەکان دەجەنگین، لەسەر ڕێگای ڕاست دەستمان پێکردووە و سەرکەوتوو دەبین.