ڕەمزیە محەمەد: سەرکەوتن بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دێتە بوون

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار کارەکانی کۆمیتەی ئازادی سەرۆکایەتی هەڵسەنگاند و وتی: ئەم کۆمیتەیە یەکێک دەبێت لە هەنگاوە سەرەکییەکانی ئێمە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالیدا تێکۆشانێکی گەورەی بۆ پرس و ماف و ئازادیی ژن و کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات، ژنانی ئازاد کە بە فکر و ئایدیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان ڕێکخستووە و سوپاکەیان بەرفراوانتر کردووە، بۆ ئازادی ڕێبەرەکەیان لە تێکۆشاندان، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە کۆنگرەی نۆیەمینیدا کە لە ١٥ی کانوونی یەکەم بەڕێوەچوو، بڕیاریدا کۆمیتەی ئازادی سەرۆکایەتی پێکبهێنێت، ئەم کۆمیتەیە هەموو کار و چالاکییەکانی دەکات بۆ خزمەتکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

سیاسەتی دەوڵەتی تورک قڕکردنە

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان وتی: ئێمە ئێستا دەچینە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، لە ماوەی ئەم ساڵانە نادادییەکی گەورە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کراوە، ئەو کەسەی کە بۆ ئاشتی و مرۆڤایەتی و ئازادی کۆمەڵگە زۆر ڕەنجی داوە دەوڵەتی تورک بە کردەوە چەپەڵەکانی دژی ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی قڕکردن بەکاردێنێت، بڕینی مافی بینینی خێزان و پارێزەران ڕق و کینەی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە دژی ئازادی و دیموکراسی نیشان دەدات، هەم ژیان و مافە یاساییەکان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بڕاون، هەروەها هاتووە ئەو دەوڵەتانەی کە بانگەشەی مافی مرۆڤ ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن، ڕۆژانە گۆشەگیریی تووند لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن یەکێک لە ئامانجەکانی گۆشەگیری ئەوەیە کە دەسەڵاتی دیموکراسی لەناوببات، چەندە لە بەرزترین ئاستدا لە دژی ئەو سیستەمە دیموکراتییە کارەکانیان بەکاربێنن، ئامانجەکانیان ناپێکن و هەموو سەرکەوتنێکی ئازادی بە فەلسەفەی رێبەری ئاپۆ مەیدانی دەبێت.

 

ئامانجی کۆمیتەکە ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کوردە

ڕەمزییە محەمەد تیشکی خستە سەر دامەزراندنی کۆمیتەی ئازادی سەرۆکایەتی و کارەکانی و ڕایگەیاند، وەک پلانێکی ڕێکخراوەکەمان لە کۆنگرەی نۆیەمیی کۆنگرەی ستاردا بڕیاری دامەزراندنی کۆمیتەی سەرۆکایەتی درا، ئەم کۆمیتەیە دەبێتە یەکێک لە هەنگاوە سەرەکییەکانی ئێمە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ژنان بەرژەوەندییەکی بەهێزیان لە فکر و هزری ڕێبەر ئاپۆدا هەیە و لە تێکۆشانی ئازادییدایە، ئەم کۆمیتەیە ئەرکی سەرشانیەتی لە هەموو یاسا و چالاکییەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ پێگەیەکی بەهێز هەبێت و زیاتر بتوانێت تێکۆشانی ئازادی ئەنجام بدات، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ لیژنە گشتییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت و پێکەوە کارەکانمان ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ڕووبکەینە ئازادییەکی بەردەوام بۆ ڕێبەر ئاپۆ، لیژنەکەمان لە ئێستادا لە قۆناغی ڕێکخستنیدایە و ئێستا لە ئاستی کۆکردنەوە و پەیوەندیداین بۆ ئەوەی بتوانین کاری باش بکەین.

 

"ئێمە بە فەلسەفەی ئازادی بەردەوام دەبین لە کارەکانمان"

ڕەمزیە محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە کاری ژنان لەسەر لابردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە گشتی ئەنجامدراوە و وتی: ئێمە لە ئامادەکاریداین بۆ لابردنی پیلانگێڕییەکە، وەک کۆنگرەی ستار لە ٤ی شوباتەوە دەستمان بە چالاکی و هەنگاوەکانمان کردووە، هەرچەندە ئێمە وەک کۆمەڵگەیەک یەکبین، هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت، ڕێبەر ئاپۆ و هەموو کۆمەڵگەکان مافی ئەوەیان هەیە بە ئاشتی بژین و لەسەر ئاستی ئەم فەلسەفەیە درێژە بە کارەکانمان دەدەین.