دالیا حەنان: پێداویستە گەل خاوەنداری لە پڕۆژەی دیموکراتیک بکات

دالیا حەنان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی مەسەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر خاکی کوردستان هەڵسەنگاندو وتی: دەوڵەتی تورکیا هیچ حیساباتێک ناکات، تەنیا دەیەوێت گەلی کورد و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی گەل لەناو ببات.

ڕۆناهی نودا

قامیشلۆ-دەوڵەتی تورکیا لە سەرتاسەری کوردستان هێرشی توند دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات، لە باکووری کوردستان ئەو شارەوانیانەی کە بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون، بەبیانووی جیاواز قەیومیان بۆ دەداندرێت، هەروەها ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە ئەنجامدا زەوییەکانی گەل دەسوتێت، گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەن،سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان، دالیا حەنان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک "مەسەدە" بۆچوونی خۆی دەربڕی.

"دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵی نەرێنی لە شەڕەکاندا دەگێڕێت"

دالیا حەنان پرۆسه ی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی بەم شێوەیه هەڵسەنگاند: ئەگەر بارودۆخی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ئەو گرژییانەی لە ١٣ ساڵی ڕابردوودا لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست پەرەی سەندووە، وەربگرین، ئەوە شەڕێکی سەخت بوو، یەکێک لەو دەوڵەتانەی کە ڕۆڵی نەرێنی بینی، دژی ئیرادەی گەل وەستابوو، دەوڵەتی تورکیا بوو، دەبینین دەوڵەتی تورک هیواخوازە جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ مێژووی عوسمانییەکان، بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکەی لە وڵاتانی عەرەبیدا چەندین ڕۆڵی نەرێنی بینی، حکومەتی تورکیا پشتیوانی چەتەکانی داعشی کرد بۆ هێرشکردنە سەر سووریا و عێراق، تەنانەت دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵێکی نەرێنی لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا گێڕا.

"هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی مافی مرۆڤ وگەلانە"

دالیا حەنان دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان وتی: ئەو هەڵبژاردنانەی لە باکووری کوردستان ئەنجامدرا، دەوڵەتی تورکیا دەستوەردانی زۆری کرد، گەل بە ئیرادەی خۆیان شارەوانییەکانی خۆیان هەڵبژارد، بەڵام جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک دەست بەسەر شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان دەگرن و قەیوم لە شوێنی هاوسەرۆکان دادەنێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم هێرشانە هێرشن لە دژی دیموکراسی، هێرشکردنە سەر مافی مرۆڤ و پێکهاتە و گەلانە، پێویستە کۆمەڵگای ئێمە هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر بەم هێرشانە، پێویستە کۆمەڵگە بەئاگا بێت، نەک تەنها کۆمەڵگە، دەبێت هێزە نێودەوڵەتییەکانیش کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو ڕۆڵە نەرێنییەی دەوڵەتی تورک دەیگێڕێت.

"پڕۆژەکانمان بۆ خزمەتی گەلن"

دالیا حەنان ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆتایی بە داگیرکارییەکان بهێندرێت، ئەوان کراوەن بەڕووی دانوستان لە هەموو لایەکەوەو وتی: وەک مەسەدە کراوەین بۆ دانوستان لە هەموو لایەکەوە، بەڵام ئەو دۆخەی کە وڵاتی سووریای تێیدایە ئەمڕۆ، شوێنە داگیرکراوەکانی ڕێگرییان لێدەکرێت لە دانوستان، هەموومان دەزانین کە یەکگرتوویی خاک و گەل دەبێ لە سووریا جێگیر و پارێزراو بێت، وەکو مەسەدە بە هەستیارییەوە لەم بابەتە نزیک دەبینەوە، هەموو پڕۆژەکانمان خزمەت بە سووریا بکەن، هەروەها دەڵێین دەبێ ئەم داگیرکارییە کۆتایی پێبێت و ئەو گەلەی وڵاتیان بەجێهێشت دەبێت بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، پێیوستە ڕێز لە یاساکانی ٢٢ و ٥٤ بگیرێت بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری دروست ببێت و ململانێ لە سووریا کۆتایی پێبێت و چارەسەرێکی بنەڕەتی دروست بکرێت، ئەمەش تەنها بە دەستورێکی دیموکراسی و وڵاتێکی دیموکراسی و خۆبەڕێوەبەر دەکرێت.

"پێویستە گەلەکەمان ئاگاداری پلانەکانی داگیرکاری بێت"

دالیا حەنان لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە گەل کرد کە ئاگاداری هەموو ئەو پلانانە بن کە دادەنرێت و وتی: پێویستە گەلەکەمان خۆپارێزی بکات لە بەرامبەر ئەو هێرش و هەڕەشەیانەی کە دەکرێت، دەستکەوتەکانمان لە مەترسیدان، ڕۆژانە هێرش دەکرێت و چەند ڕۆژێکە خەڵکی سڤیل دەکرێنە ئامانج، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەنجێک لەسەر سنوور لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج، دەوڵەتی تورک هیچ حسابێک ناکات و تاکە ئامانجی لەناوبردنی گەل و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرە، لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە پێویستە کۆمەڵگەکەمان ئاگادار بێت و یەکڕیزیی خۆی پتەوتر بکات، با هەڵوێستمان هەبێت و یەکڕیزیمان لە هەموو یەکەکاندا پتەوتر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین لەم هێرشانەی ئێستا ڕزگارمان بێت و بتوانین ئاگاداری پڕۆژە دیموکراتیکەکانمان بین.