چالاکوانێکی سیاسی: سووریا لە شەڕی ناوخۆدایە، هەتەشەش بەرەو کۆتایی دەبات

باسمە عەقبانی، چالاکوانی سیاسی دوپاتیکردەوە، کە سووریا شەڕی ناوخۆی بەخۆیەوە دەبینێت، هەندێک دەڵێن ڕەنگە بەرەو شەڕی ناوخۆ بڕۆن، بەڵام پێموایە کە ئێمە لە ناو شەڕی ناوخۆین.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا – سووریا ساڵانێکە شاهیدی شەپۆلی توندوتیژی و پێشێلکارییە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردودا دوای ئەوەی جیهادییەکانی هەتەشە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت لە دیمەشق، پەرەسەندنێکی نوێی لە زۆربەی شارەکاندا هێنایە ئاراوە بە ڕەنگێکی جیاوازەوە بۆ ڕژێم.

 

باسمە عەقبانی، چالاکوانی سیاسی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان، ئەوەی لە سووریا ڕودەدات بە تاوانێک پێناسە دەکات کە ناتوانرێت بە وشەی "پێشێلکاری" کورت بکرێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە، کە لە ئێستادا وڵاتەکە تووشی شەڕی ناوخۆ بووە، هەروەها هەتەشە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەوان لە ئەستۆ دەگرێت.

 

دیارترین پێشێلکارییەکان چین کە لە ئێستادا لە هەرێمدا ڕودەدەن و کێ لێیان بەرپرسیارە؟

پێشێلکاریەکان بۆ سووریا شتێکی نوێ نین، ئێمە ماوەیەکی زۆر بە دەسەڵاتی کۆندا ژیاین، توشی گرتن و بێسەروشوێنبوون و ئەشکەنجەدان و جیاکاری بووین، بەڵام دوای ڕوخانی ڕژێم، هیوایەکی ڕاستەقینە لە ئارادا بوو کە بڕۆینە سەردەمێکی نوێ و بگەینە دەوڵەتی هاوڵاتیەکی یەکسان، کە ئەمەش ڕێک ئامانجی شۆڕشی سووریا بوو.

 

بەداخەوە ئەم سەردەمە نوێیە لەلایەن کۆمەڵێک توندڕەوەوە دەستی بەسەردا گیراوە کە نە باوەڕیان بە ئازادی و نە شکۆ هەیە، ئەم گروپە ئەمڕۆ پێشێلکاری ئەنجام دەدەن کە زۆر ترسناکترن لە هەموو شتێک کە پێشتر سوورییەکان شایەتحاڵی بوون، ڕاستیەکە ئەوەیە کە دەستەواژەی "پێشێلکاری" بەس نییە، ئێمە ڕوبەڕوی تاوانی ڕاستەقینە دەبینەوە، وە ناشیرینی ڕوداوەکان لە دەرەوەی پێناسەکرد، تاوانێک کە کەس ناتوانێت خەیاڵی بکات.

 

بەڵگەنامەسازی لێرەدا تەنها ئەرکێکی لاوەکی نییە، پرۆسەیەکی پێویست و ژیانییە، ئێمە لە ڕێگەی بەڵگەنامەسازییەوە، داواکارین کە دەنگمان ببیسترێت، داوای ڕاستیبینی و باوەڕپێکراوی دەکەین، و دەمانەوێت وێنەی تەواو بگاتە ڕێکخراوە مرۆییەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان، ئێمە دادپەروەری نێودەوڵەتیمان دەوێت، دادپەروەری ڕاستەقین،  ئێمە دەمانەوێت کاریگەری ئەم تاوانانە لە دادگاکان و لە سیاسەتەکاندا ببینین.

 

ئەگەر لیژنەیەکی دۆزینەوەی ڕاستیەکان هەبوایە، پرۆسەکە وردتر و ئاسانتر دەبوو، گاڵتەجاڕیەکە ئەوەیە کە تەنانەت تاوانبارەکانیش خۆیان ئەو کارەیان دۆکیۆمێنت کردوە و بڵاوی دەکەنەوە، لە کۆتاییدا ئەمە لە بەرژەوەندی قوربانیەکان دەبێت، چونکە ئەم تۆمارانە دەبنە بەڵگەی بەهێز.

 

ئایا پێت وانیە کە زانیاری ناڕاستی ڕاگەیاندنی لەگەڵ ئەم پێشێلکاریانەدا هەبێت؟

بە دڵنیایەوە زانیاری ناڕاستی توندڕەوی ڕاگەیاندنی هەیە کە وەک ئامرازێکی سەرەکی بەکاردەهێنرێت، هەندێک جار ڕاستیەکان بە ئاشکرا ڕەت دەکرێنەوە، وەک ئەوەی هەرگیز ڕویان نەدابێت، هەرچەندە ڕاستیەکان ناتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بشاردرێنەوە، ڤیدیۆ و وێنەکان هەموویان متمانەی گێڕانەوەی ڕاستەقینە بەهێز دەکەن.

 

ئەگەر لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان دروست بکرایە، ئەم بەڵگانە بە وردی دۆخەکە پیشان دەدا و ناتوانین ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری لەم ڕووەوە چاوپۆشی لێ بکەین، ڕۆژنامە نێودەوڵەتیەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو وە ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی کەنار قەناعەت پێکەر بوون، پێش ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان بوون، ناوەڕۆکەکەیان پشتڕاست کردەوە، وردەکاریەکانیان ڕونکردەوە و تیشکیان خستە سەر ئەوەی لە سووریا ڕودەدات کە ئەمەش زۆر گرنگە.

 

لە ناوچەکەمدا بە تایبەتی دۆخەکە کارەساتبارە، پێشێلکاریەکانی ئەوێ بریتی بوون لە کوشتن، ئاوارەبوون، سوتاندنی ماڵەکان، پڕکردنەوەی بیرەکان، بڕینی کارەبا و ئاو، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی مەجازی بێ ئینتەرنێتین، وەک ئەوەی مەبەست لێی دابڕانی تەواوەتی شارەکە بێت لە جیهان، ئەم گۆشەگیریە زۆر ترسناکە، هەست دەکەین مەبەستێک هەیە بۆ ئەنجامدانی جینۆساید، هەروەک چۆن پێشتر هەوڵیان دابوو بیکەن، هیوادارین ئەوە ڕونەدات، بەڵام ئەوەی دەیبینین لەڕادەبەدەر جێگەی نیگەرانیە.

 

پێتوایە سووریا بەرەو شەڕێکی ناوخۆی نوێ دەڕوات؟

لە ڕاستیدا ئێمە لە ئێستاوە لە دۆخێکی شەڕی ناوخۆدا دەژین، هەندێک وتیان: ڕەنگە بەرەو ئەوێ بڕۆن، بەڵام من باوەڕم وایە بە کردەوە لە ناو شەڕەکەداین.

 

ئێمە چی بڵێن کە دەمان کوژن، چی بڵێین بە بە ئامانجگرتنی بە ئەنقەست لەسەر ڕێگاکان، ئێمە چی بڵێین بە هێرش و بوختان و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان لەو تاکە دەروازەی کە ڕێگەمان پێدەدرێت تێیدا تێپەڕین، هەموو ئەمانە شەڕی ناوخۆیە.

 

ژمارەیەکی زۆر ڕفاندن ڕویانداوە و تا ئێستاش هاوڵاتیانی مەدەنی بێسەروشوێنن، تەنانەت ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکانیش دەوەستێنرێن و سەرنشینەکانیان دەستبەسەر دەکرێن، شارەکە گەمارۆیەکی تەواوی هەیە، نە خواردن، ئاو و دەرمان و سوتەمەنی نییە، ئایا ئەمە جۆرێک نییە لە شەڕی ناوخۆ کە بەسەرماندا سەپێنراوە؟.

 

ئەو کەسەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لەم شەڕە، هەتەشەیە، ئەم گروپە کۆنگرەیەکی "سەرکەوتن"ی بە پێشەنگایەتی ئەحمەد شەرع (جولانی) سازکرد، کوتلەکانیان کۆکردەوە و ڕایانگەیاند کە هەموویان هەڵوەشاندوەتەوە و دواتر دەسەڵاتیان گرتە دەست، پۆستی فەرماندەی وەرگرت و بوو بە ئەو کەسەی کە پلانی وڵات دادەڕێژێت و پێشەنگایەتی دەکات.

 

ڕاستیەکە ئەوەیە کە هەتەشە وڵات بەرەو کۆتایی دەبات، حکومەتێکی یەک ڕەنگە کە کۆنتڕۆڵی جومگەکانی دەوڵەت دەکات، شێخ و شازادە فەرمانڕەوای دەکەن، ئەمە لە کۆتایدا وڵات هەزار و ٤٠٠ ساڵ بەرەو دواوە دەبات.

 

چۆن فراکسیۆنەکانی سووریا کۆببنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لەم سیناریۆیە بەدوور بگرن؟

دەتوانین یەکبگرین و هاودەنگی نیشان بدەین، بەڵام هێشتا ئامرازی پراکتیکی پێویستمان لەبەردەستدا نییە، لە نێوهاوڵاتیاندا هەستی هاوپشتی سۆزداری هەیە و ئەم هەستە تەنها لە کەمینەکاندا سنووردار نییە، لە نێو هەموو کەسێکدا بوونی هەیە، بەڵام بە گشتی توانای پێکهێنانی بۆچونێکی یەکگرتو نییە.

 

من هاوپشتم لەگەڵ هەموو گەلانی ستەملێکراوە و لەگەڵ هەموو ئەوانەی توشی جۆرەها چەوساندنەوە بوون و لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە توشی زانیاری هەڵە و ڕاستیە شێواوەکانی ڕاگەیاندن بوون وەستاوم، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەم زوڵمە، نازانم پارتەکان چۆن خۆیان ڕێکبخەن و بۆ دانوستان دابنیشن، پێدەچێت دانوستان لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە زۆر بەدووری نەزانرێت، مەگەر فشاری دەرەکی بخرێتە سەریان یان بە هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە.

 

هەر بۆیە وتم هاودەنگی ناوەکیە، بەتایبەتی لە نێو گەلانی داوای ئازادی و بەدەست نادادپەروەری و ستەم و هەژاری و بێبەشی دەناڵێنن.

 

هەتەشە هەوڵ دەدات ڕیزەکان دابەش بکات بە گرنگیدان بە گروپە تایبەتەکان و پێناسەکردنی ئەوان بە میلیشیا، بەڵام ئەم هەوڵانە تەنها ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتۆتەوە، هاوپشتی لەنێو هاوڵاتیاندا زیادی کردوە، ئەم دۆخەی هەتەشە پراکتیزەی دەکات ئامانجی چەواشەکردنی ڕاگەیاندنە.

 

دەبێت ژنان و گەنجان چ ڕۆڵێکیان هەبێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم ڕاستیەدا؟

ژنان ڕۆڵێکی بنەڕەتی و بەرچاویان هەیە، کە ڕۆژانە ئەمە دەبینین، لە کاتێکدا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی بەزەیی و مرۆڤایەتی و توانای گشتگیریەوە کاریگەری ململانێ و خەباتەکان کەم بکەنەوە.

 

ڕۆڵی ئەوان بە ڕونیترین شێوە لە کاری خۆبەخشی بۆ کاری مرۆی و فریاگوزاریدا دەردەکەوێت، دەبینین ژنان ژەمەکان بۆ ناوەندەکانی پەنگەکان ئامادە دەکەن و لەگەڵ مانگی سوردا کاردەکەن و لە هەموو بوارەکانی مرۆی هاوکاری پێشکەش دەکەن. ئەم ڕۆڵەش پێویستە.

 

سەبارەت بە بڕیاردان، ئەمە زۆر سنووردار دەمێنێتەوە، نەک تەنها لە ناوچەکەمان بەڵکو لە سەرانسەری سووریا بە گشتی، کاتێک قەیرانەکان پەرەدەسەنن، ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردانی سیاسیدا زیاتر پاشەکشە دەکات، بەڵام وەک ئامادەییەکی بەهێز لە کاری فریاگوزاری و مرۆی دەمێنێتەوە.

 

سەبارەت بە منداڵانیش گەورەترین قوربانی هەموویانن، ئازارم دەدات کە منداڵان لە شەقامەکاندا یاری "جەنگ" و "سەربڕین" دەکەن، لاسایی ئەو شتانە دەکەنەوە کە دەیبینن و قسەی ئازاربەخش ئاڵوگۆڕ دەکەن کە پێشتر نەمانبیستووە، وەک "بەراز" و وشەکانی تر، ئەم وشە و یارییانە مەترسیدارترینن بۆ داهاتوویان، لە ژینگەیەکی تێر لە توندوتیژی گەورە دەبن، کە ئەمەش کاریگەری قوڵ و وێرانکەری لەسەر نەوەکانی داهاتوو هەیە.