ڕۆژێک بۆ ژنانی کورد
چرۆ شەهاب – مامۆستای زانکۆ

لەبەر ئەم هۆکار و ڕۆڵانەی ژنانی کورد کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە و چەندین هۆکار و ڕۆڵی کە گرنگە ژنانی کورد بیر لەوە بکەنەوە کە ڕۆژێک بۆ ژنانی کورد هەبێت:
١. لە ڕووی کۆمەڵایەتی: ژنی کورد پێگەی سەرەکی خێزانی کوردییە و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پەروەردەکردنی نەوەی نوێ و پاراستنی کەلتوور و داب و نەریتەکان. لە شارەکان ڕۆڵی بەرچاویان هەیەلە گوندەکاندا، ژنان بەشداری لە کاری کشتوکاڵی و بەرهەمهێناندا دەکەن.
٢. لە ڕووی کولتووری: ژنی کورد بەردەوام پارێزەری کولتوور و زمانی کوردی بووە، لە ڕێگەی گۆرانی، چیرۆک، داستان و هونەری دەستییەوە، میراتی کولتووری کوردی پاراستووە .
٣. لە ڕووی خەباتی نەتەوەیی: ژنی کورد ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە خەباتی نەتەوەیی کورددا، لە سەردەمە جیاوازەکاندا ژنان بەشداریان کردووە لە شۆڕشەکان و خەباتی چەکداری و مەدەنی.
٤. لە ڕووی سیاسی: ژنانی کورد ڕۆڵیان لە بواری سیاسیدا زیاد بووە، ئەمڕۆ ژنانی کورد لە پەرلەمان و حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و لە شارەوانییەکان و پێگە سیاسییەکانی تردا بەشدارن.
٥. لە ڕووی ئەدەبی و هونەری: چەندین نووسەر، هۆنەرو هونەرمەندی ژنی کورد هەن کە توانیویانە کاریگەری بەرچاویان هەبێت.
٦. لە ڕووی پەروەردە و زانستی: ژنانی کورد لە بواری پەروەردە و زانستدا پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە و ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆریان خوێندنی باڵایان تەواو کردووە و لە زانکۆکان و سەنتەرە زانستییەکاندا چەندین توێژینەوەی زانستی گرنگیان پێشکەش بەکۆمەڵگەی کوردی کردووە و کار دەکەن.
٧. لە ڕووی ئابووری: ژنی کورد بەشداری لە ئابووری خێزان و کۆمەڵگادا کردووە و خاوەنی ئابووری سەربەخۆی خۆیانن، چ لە ڕێگەی کاری ماڵ، چ لە ڕێگەی بەشداری لە بازاڕی کاردا.
سەرەڕای هەموو ئەم ڕۆڵانە، هێشتا ژنی کورد ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و یاسایی دەبێتەوە