ئه‌فغانستان له نێوان گه‌مه‌ی ئه‌مریكا و ده‌سته ده‌ره‌كییه‌كاندا
سارا محسین - مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆ سەلاحەدین
سارا محسین - مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆ سەلاحەدین
ھەروەك روونە ھێزەکانی ئەمەریکا دوای هێرشه تیرۆریستیەکەی ٢٠٠١، بە بیانوی هه‌بوونی بنکەی سەرەکی رێکخراوی ئەلقاعیدە، کە تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرك، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانیان روخاند و ئەفغانستانیان داگیرکرد دواجار سیستم و حکومەتێکی نزیك لە خۆیان دامەزراند و ھەوڵی بیناکردنی واقیعێکی نوێیان دا به گۆڕینیدید و وێناكردنی تاڵیبان، لە ھێزێکی داڵدەدەری دوژمنەکانی ئەمەریکا وە بۆ ھێزێکی دەسەڵاتداری سوننی رادیکاڵ.
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی لە تاڵیبان بڕوانین، كه هه‌وڵی چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و فراوانبونی ئیماره‌تی ئیسلامی تاڵیبانی ده‌دات، ئه‌وه ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) مان له‌به‌رچاوه.
ئه‌زمونی هه‌ڵكشانی داعش، كه پڕ بو له‌سه‌ركه‌وتن و زاڵبونی به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی بگرێت و هه‌ر زو شكستی هێنا، بۆیه هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی خێرا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شكستێكی خێرا، ره‌نگه پلانه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه بێت و له‌داهاتودا له‌ناوچونی یه‌كجاره‌كی بزوتنه‌وه‌كه بێت!
هه‌نگاوه‌كانی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی تاڵیبانه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا، سه‌ردێڕ و هەواڵی گرنگی سه‌رجه‌م میدیا جیهانیه‌كانن.
دیاره بڕیاری پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بریارێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت له رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا ئه‌مه‌ریكا كۆتا جار له هه‌ر وڵاتێكدا پاشه‌كشه ده‌كات كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆتایی پێدێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی گرتنه‌وه‌ده‌ستی حوكم له‌لایه‌ن ئه‌م بزوتنهوهچهكداریه دەستەدەرەکییەکانن.
به نموونه سعودیه كه لەژێر چەتری ویلایەتەکانی ئەمەریکاوە هاوكاتیش رەجەب تەیب ئاردۆغان سەرۆکی تورکیا داڵده و پاڵپشتی ناراسته‌وخۆی تاڵیبان دەكات بۆ مەرامێکی دیکە کە پەیوەستە بەهەژموونخوازیی دەسەڵاتی ئاکەپەوە.
هەروەها هاوكارێكی تری ھاتنەپێشەوەی تاڵیبان کۆمەڵێک گۆرانکارییە لە چەند ساڵی رابردوودا، کە بەشێکی لە سەرھەڵدانی داعش و پاشەکشەی مەترسی ئەلقاعیدە و کەم بایەخبوونی ئەفغانستان وەك ناوەندێکی تیرۆر لە خۆگر، بەراورد بە وڵاتگەلێکی وەک: یه‌مه‌ن وسوریا، عێراق بەرجەستە دەبێت.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین كۆبونه‌وه ئه‌نجامدراون و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌فغانستان و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له میانی دانوستانه‌كانی ئاشتیدا له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، جگه له شاندی حكومه‌تی ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر به‌رپرسی نوسینگه‌ی كاروباری سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
كۆبونهوهكهوهكەشوهك روداوێكی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م دراوه بۆ ده‌ستپێكردن به دانوستانه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ئه‌فغانستاندا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، داوا له سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان كراوه كه دانوستانه‌كان بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ ئاگربه‌ستێكی یه‌كجاره‌كی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگەی سیاسی.
هۆكارێكی زه‌قتر بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی تاڵیبان بێ هوده‌یی و هۆكاری لاوازی وبهرگرینهكردنی سوپای ئه‌فغانستان بوو كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربەی سەربازو ئەفسەرو بەرپرسە باڵاکانی سوپایی ئەفغانستان وەکو سەرچاوەی بژێوی ژیان تەماشایی ئەرکەکەیان کردوە نەک وەک هەست کردن بەبنەماو پرەنسیپە نیشتیمانیەکان هەست کردن بەلێپرسراویەتی نیشتیمانیی.
هه‌ربۆیه هێزه‌كان له‌توانایاندا نەبوو به‌رگری له‌وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ریكا، شهڕناكهن و شه‌ڕكه‌ریش نین.
راشكاوانه بڵین وه‌ك هه‌میشه ئه‌مریكا ده‌زانی چۆن ئه‌سپی خۆی تاوبدات و پێشه‌نگی خۆی له‌هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سیاسی به‌دیار بخات به‌نموونه لێزانانه گهمهیخۆی له ئه‌فغانستان كرد به بەدیھاتنى بەشێك لە ئامانجەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا، کە خۆی لە لاوازکردنی ئەلقائیدە و کوشتنی بن لادندا خۆی دەبینێتەوە، ئەمە جگە لەوەی ڕێکەوتنیان لەگەڵ تاڵیباندا کردووە دوای دەسەڵاتگرتنەوە دەست ئەفغانستان نەکەنەوە بە پەناگەی ئەلقاعیدە و داعش و ھاوشێوەکانیان.
ت.پ