پارەی کۆنفرانس و فێستیڤاڵ لە دروستکردنی بەنداو سەرف بکەن
بڵێسە جەبار فەرمان
		کۆنفرانس بۆ یەکریزی یان بۆ ھەڵکەوتن و دەرکەوتن 
		
		ناوە ناوە کۆنفڕانس لە ژێر ناوی جیاواز دەبەسترێت و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زانکۆی کوردستان کۆنفرانسێکی لە ژێر دروشمی یەکڕیزی ڕێکخست، بێگومان وەکو ھەموو کۆنفرانسەکان و فیستیڤاڵەکانی پێشووتر وتاری جوان و بۆچوونی جوانی تێدا پێشکەش کرا.
		
		من لەو بڕوایەدام ھەر زانکۆیەکی تر بانگھێشتی بۆ کۆنفرانسێکی لەو شێوەیەی بکردایە ئەو ھەموو سەرۆک حزب و کەساییەتی و باڵادەستانەی ناو حکومەت بەشدار نەدەبوون و بەناوی نیشتیمان بەرژەوەندی شەخسی و حزبی و دەڤەر لەسەر حسابی نیشتیمان دەخەنە پێش.
		
		من قسەم لەسەر زانکۆی کوردستان و بەشداربووان نیە، بەڵکو قسەم لەسەر ئەوە ھەیە کە لەوێ ھەموو جەختیان لەسەر گرنگی یەکڕیزی کردەووە و کە مەترسی لە سەر ھەرێم دروست کردووە، کەچی لەو ڕۆژەوە لە ھەموو کات زیاتر ھێرش دەکرێتە سەر یەکتری و لێدوانی توند بەرانبەر بە یەک دەدەن و جەیشی میدیاکانیان ھێرش دەکەنە سەر یەکتری.
		
		نمایش و خۆبادان لەپشتی مایکەکانەوە بابەس بێ.
	
		پارەی فێستیڤاڵ و کۆنفراس با لە دروستکردنی بەنداو سەرف بکرێ. 
	
		بۆ ئەوەی ھەرێم لە قەیرانی بێ ئاوی بپارێزرێت و بە خەڵکی نەڵێن خۆتان مەشۆن.
	