نه‌ته‌وه له‌نێوان فاكته‌ره‌كانى هێز و ئاڵنگارییه‌كانى مانه‌وه‌دا
شاناز هیرانی - نووسەر
هه‌ر وڵاتێك روئیا و خوێندنه‌وه‌یه‌كى روونى بۆ واقیع نه‌بێت، ورده ورده له‌ناوه‌وه خۆى ده‌خواته‌وه و به‌ره‌و په‌رش و بڵاوى و پووكانه‌وه ده‌چێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له دیوى ده‌ره‌وەشدا به‌هێز بێت، یان بیه‌وێت ئه‌و وێنه‌یه نیشان بدات و رووكه‌شانه خۆى به زاڵبوو نمایش بكات.
مێژووى سیاسى نه‌ته‌وه‌كان
مێژووى سیاسى نه‌ته‌وه‌كان پڕه له‌و چركه‌ساتانه‌ى كه هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ داڕمانى وڵاته‌كانیان به‌هۆى سه‌رلێشێوان و خزان له‌نێو وه‌همى نابه‌رجه‌سته كرا‌و. له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه مێژوویه‌كاندا به روونى ئه‌و حاڵه‌تانه دیارن. بۆیه هه‌ر كاتێك بڕیارى سیاسى له‌سه‌ر زانیارى چه‌واشه‌كراو بونیاد نرا ئه‌و وڵاته له شارستانی به‌جێ ده‌مێنێ، ئه‌و به‌جێمانه‌ش له سیاسه‌تدا ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى بەهای هه‌ر بڕیارێك.
هێنرى كیسنجه‌ر له كتێبى (سه‌ركردایه‌تى كردن)دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه: شانۆى نێوده‌وڵه‌تى به گۆڕانگاریى سیاسى و ته‌كنۆ‌لۆژى و شارستانى قووڵدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌و جۆره گۆڕانكارییه‌ش به رۆتین به‌رێوه‌نابرێ، به‌ڵكو پێویستى به‌جۆره سه‌ركرادیه‌تیكردنێك هه‌یه كه خاوه‌نى روئیایه‌كى مێژوویی بێت و تواناى بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بێت له چركه‌ساته هه‌ستیاره‌كاندا.
له جیهانى ئه‌مرۆى گۆڕانه خێراكاندا، قه‌یرانه‌كان به راده‌ى قه‌باره‌ى به‌رچاو پێوانه ناكرێت، به‌ڵكو به تێكچوونه قووڵه شاراوه‌كان و درزه‌كان دروست ده‌بن و له بونیاتى كۆمه‌لگه هه‌ڵده‌سه‌نگرێت له‌هه‌موو روویەكه‌وه.
ده‌یەیە‌كى هه‌ستیار
ئه‌و رووداو و گۆڕانكارییه جیۆسیاسییه خێرایانه و تێكچوونى پارسه‌نگى هێز، وایكردووه به روونى شانۆى ئێستاى نێوده‌وڵه‌تى هاتۆته سه‌ر لێوارى ده‌یەیە‌كى یه‌كجار هه‌ستیار له‌ژێر سایه‌ى ئیفلیجبوونێكدا كه نزیكه له‌وه‌ى به‌ته‌واوى سه‌راپاى سیستم و دامه‌زراوه یاساییه‌كانى بگرێته‌وه و ده‌سته‌وه‌ستانه له پاراستنى گه‌لان یان ده‌سته‌به‌ركردنى دادپه‌روه‌رى و پاراستنى شكۆى.
ره‌نگه یه‌كێك له ترسناكترین قۆناغیش ئه‌وه بێت كاتێك زۆرێك لەو وڵاتانه له‌ناو دوو وێنه‌دا ده‌ژین و خۆیان ده‌بینین: وێنه‌یه‌ك كه بریتیه له‌و جۆره‌ى هه‌وڵى مانه‌وه ده‌دات وه‌ك خۆى و له گوتارى رۆژانه‌یدا هه‌نارده‌ى ده‌كات، وێنه‌یه‌كیش به بێده‌نگى له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
لێره‌دا وێنه‌ى راسته‌قینه ئاشكرا ده‌بێت، چونكه كیان و قه‌واره‌كان هه‌رگیز به گورزی له‌ناكاو ناروخێن، به‌ڵكو ئه‌و قۆناغه كاتێك ده‌ست پێده‌كات كه راستییه‌كان ده‌گۆرێن به وه‌هم و كاتێك سیاسه‌ت به سۆزه‌وه به‌رێوه ده‌برێت، نه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كى ورد بۆ واقیع له‌ژێر سایه‌ى غیابى هۆشیارییه‌كى مه‌عریفیدا.
ناوچه‌كه كه‌وتۆته ناو گێژاوێكى سیاسى و ئابوورى و كەلتورى، رووئیاكان لێڵ و هۆشیارى لاواز بووه و متمانه‌بوون به خود له پاشه‌كشه‌دایه كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ نه‌بوونى پرۆژه‌یه‌كى یه‌كگرتوو كه تواناى یه‌كبوون و یه‌كخستن و به‌كارهێنانى وزه و تواناكانى هه‌بێت و مانایه‌ك و په‌یامێكى روونى بۆ نه‌وه‌كان پێبێت، كه تێیدا هه‌ست به دڵنیاییه‌كى نیشتمانى بكات.
جیاوازییه فیكرییه‌كان
جیاوازییه بونیاتی و فیكرییه‌كان زۆربه‌ى جار ده‌بنه كه‌ره‌سته‌یه‌كى تاقەت پڕوكێنه‌ر. سه‌رقاڵ بوون به بابه‌ته لاوه‌كییه‌كانەوە، وایكردووه وزه‌ى گه‌نجان به‌هه‌ده‌ر بڕوات، ئه‌مه له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه‌كانى تر هه‌نگاوى زۆر خێرا ده‌نێن و له رووى زانستى و پێشه‌وه‌چوونه‌وه چه‌ندین هه‌نگاو له‌پێش ئه‌وانى تره‌وه‌ن.
بۆیه یه‌كێك له‌پایه‌كانى هه‌ستانه‌وه به بنیاتنانى مرۆڤه‌كان ده‌ست پێده‌كات. مرۆڤى هۆشیار، ئازاد، به‌رپرسیار، بنه‌ماى سه‌ره‌كى هه‌ستانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ن. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش كاتێك باوه‌رى به په‌یامه نیشتمانییه‌كانى خۆى هه‌بێت ده‌توانێت گۆڕانكاریى یه‌كجار به‌رچاو دروست بكات.
ئه‌و جۆره بونیاتنانه پێویستى به یه‌كتر ته‌واوكردن هه‌یه له بواره‌كانى ئابوورى و كەلتورى و په‌روه‌رده‌یى و پارێزگاریكردن له پرسه هاوبه‌شه‌كان، چونكه چیتر سیستمى نێوده‌وڵه‌تى له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى په‌راوێزخراو به‌رێوه نابرێن، به‌ڵكو به لۆژیكى دروستكردنى كوتله‌ى گه‌وره و به‌هێز، چونكه كێشه‌كه ئێستا هه‌ر بریتى نییه له‌ده‌ست نیشان كردنى قه‌یرانه‌كان، به‌ڵكو بریتیه له تواناى چاره‌سه‌ركردن و به‌رهه‌مهێنانى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مدار كه لۆژیكى كاردانه‌وه و كردارى تێپه‌ر بكات.
به دروشمى قه‌به دروست نابێت
ئاینده به دروشمى قه‌به دروست نابێت، به‌ڵكو به راستگۆیى و راشكاو بێت له ده‌ستنیشانكردنى راستییه‌كان و گه‌شه‌ى مرۆڤ و زیندووكردنه‌وه‌ى به‌ها زانستییه‌كان و كاركردن و یه‌كگرتوویى.
ره‌نگه ترسناكترین چركه‌ساتیش ئه‌و كاته بێت كه گه‌لان به‌ئاگا دێنه‌وه كه بۆیان روونده‌بێـته‌وه له كۆتایى نزیك بوونه‌ته‌وه و خه‌ریكه راستییه‌كان ده‌بنه ته‌نیا ئومێدێك بۆ گۆڕانكارى و پێیوابووه كه هێز ده‌به‌خشرێت نه‌ك دروست بكرێت.
لێره‌دا داڕمانه‌كه ده‌ست پێده‌كات، بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگەیانه‌ى زوو هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه ده‌كه‌ن و جیاوازیه‌كانیان وه‌لاده‌نێن و پارێزگارى له شوناس و ناسنامەی خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌توانێت ئاینده‌ى خۆى بونیات بنێت هه‌رچه‌ندى ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌تییه‌كان قورس بن، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هۆشیارى و شوناسى خۆى له‌ده‌ست بدات، هه‌رچه‌ندى خاوه‌نى پاره و چه‌ك بێت، ده‌گۆڕێت بۆ قه‌واره‌یه‌كى لاواز كه ئه‌وه‌ش حاڵى چه‌ندین نه‌ته‌وه و وڵاته له ناوچه‌كه.
فاكته‌ره‌كانى هێز
گرنگه نه‌ته‌وه‌كان بتوانن فاكته‌ره‌كانى هێزیان بزانن، كه گره‌نتى داهاتوویانه، چونكه مێژوو ته‌نیا به‌هێزه‌كان به نه‌مرى باس ناكات، به‌ڵكو شكۆداره‌كانى هۆشیاربوون کە توانییان چاره‌نووسى نیشتمانه‌كانیان بپارێزن پێش ئه‌وه‌ى هه‌موو شتێك له‌باربچێت.