لەیادی ٣١ی ئابدا

ڕۆژان شەهید حەمەڕەش-ئەندام پەرلەمانی پێشوو

خیانەتێک خیانەتی بێ وێنەیە کە پارتی بۆ داگیرکردنی هەولێری پایتەخت، بە هێنان و دەستکێشکردنی سوپای ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر، ئەو سوپایەی  کە ١٨٢ هەزار کوردی ئەنفال کرد و پێنج هەزاری بە کیمیاباران شەهید کرد!؟

 

ئەسەف، پارتی دوای ئەو خیانەتە گەورەیە لە جیاتی داوای لێبوردن و بەخۆداچوونەوە هێشتا بێشەرمانە شانازیکردن بەو خیانەتەوە بەردەوامی هەیە، لەپێناوی بەرژەوەندی تاک و تەسکییەی حزبیدا، هەر ئەوەنا بەڵکو هێشتا پارتی لە چاوساغی و پەلکێشی لەشکری داگیرکەر بۆ سەر خاکی کوردستان مەترسییەکی گەورەیە و هەڕەشەیە بۆ ئایندەی کوردستان.
 

دڵنیابن ڕۆژی دادگایی کردنتان نزیکە… دادگایەک گەل تێیدا دادوەرە بۆ سزای تاوانەکەتان، ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی دادگایی گەلە لە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حوکمڕانی لەپێناوی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی قۆرخکار و داگیرکەر و خۆسەپێن و حوکمی تاکڕەویی.