كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان)
یوسرا ڕەجەب - پەرلەمانتار
كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان) دوو هۆكاری سه‌ره‌كیان هه‌یه، هۆكارێكی ناوخۆیی له ناو ئه‌و حزبه كه ئێمه بۆمان نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، هۆكارێكی تر فشاری ئیقلیمی یه له نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌مه‌یان ناچار به هۆی بانگهێشت كردنی هاوسه‌رۆكی حزبی ناوبراو قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م :-
سبه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌ستپێده‌كات بانگهێشت كردنی به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌روه‌ها ئاسان و بێ مه‌رام نییه، به‌تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا یه‌كێكه له به‌شداربووانی ئه‌و كۆنگره‌یه و باسی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆنگره‌كه ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی دۆستانی توركیا له ئه‌م باشووره بۆیان نه‌چووه سه‌ر كازمی ده‌یه‌وێت جێبه‌جێی بكات، ئه‌ویش له رێگه‌ی گفتووگۆ و كاریگه‌ری كردنه له‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی ناوبراو بۆ پاشگه‌زبوونی له هه‌ندێ هه‌ڵوێست كه هه‌یبووه له ماوه‌ی پێشوودا و توركیا پێی نیگه‌ران بووه، به ڕازی بوون و یاخود ڕازی نه‌بوونی به‌ڕێزیان وه به به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه پیلانه ئیقلیمێكه دژی گه‌له‌كه‌مان ده‌چێته قۆناغێكی نوێ وه، ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕێگره له جێبه‌جێ كردنی پیلانه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه ته‌نها ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له و ملكه‌چ نه‌بوونمان بۆ فه‌رمانی دووژمن، هه‌روه‌ك چۆن ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی شه‌نگال بۆته ڕێگر له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كازمی و بارزانی، ده‌بێت ئێمه‌یش قبووڵی ڕاده‌ستكردنی ئه‌م هه‌رێمه به توركیا نه‌كه‌ین .
تێبینی /
به‌ڕێزان ئه‌م بابه‌ته هیچ كات ناچێته قاڵبی ته‌ره‌فگیری لایه‌نێك، به‌ڵكوو ئێمه ته‌نها باسی فشاره ئیقلیمێكهی ده‌كه‌ین نه‌ك كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبی ناوبراو وه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به خۆمان ناده‌ین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌و مافه ته‌نها به كادر و جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه دراوه نه‌كو ئێمه.