ژن کوشتن بوەستێنن
دێرین عیزەدین – چالاکوان
ژن کوشتن بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژانەى هەرێمی کوردستان و بەجۆرێک لای خەڵکی ئاسایی بووە کە هێندەی هەواڵێکی دواکەوتنی موچە هاوڵاتیان راناچڵەکێنێت.
حاڵەتەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان دۆخی ئاسایی تێپەڕاندووە و پێویستی بە هەنگاوی بەپەلەیە بۆ چارەسەرکردنی، دهنگی فیشهک و نهعرهتهی چهک بهدهستهکان، بۆ کوشتن و رشتنی خوێنی نزیک و دوورهکان، گوێمانی ئاخنیوه و له دڵه خورپه و شۆکیشمان تێپهڕاندووه ، خوێنی مرۆڤهکان هێنده ههرزان بووه، بێ ئهوهی له هیچ بسڵهمێینهوه مرۆڤ کوژی دهکهین ھۆکارەکانیش شارەزا نەبوونی زمانی دیالۆگ، بوونی چەکێکی زۆر لە دەستی هاوڵاتی ئاسایی و فەرمانبەری دەوڵەتدا، هۆکارێکی بەهێزە بۆ ئەنجامدانی کوشتن، نەبوونی متماتەی هاوڵاتی بە یاساو دادگاکان، هەوبوونی جیاوازی چینایەتی لە نێوان دەسەڵاتداران و هاوڵاتی، تێنەگەشتن لە چارەسەر کردنی کێشەکان، هەبوونی کلێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە نێوان کۆمەڵگادا، خراپی باری دارایی و لێکترازانی خێزانەکان، بێجگە لە هۆکارە خودییەکان، نەبوونی پەروەردەی دروست.
ھەموان دەزانین ، چەندین بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و شەڵتەری داڵدەدان و ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و لیژنەی داكۆكی لە مافەكانی ژنان لە پەرلەمان و سەدان رێكخراوی تایبمەند هەیە، بەڵام ژن كوشتن بەردەوامە، ئەمڕۆ سەرەڕای هەموو پێشكەوتنێكی جیهانی لە بوارەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و مرۆیی ژن کوشتن بوەتە باسێکی سەرەكی میدیاكان و توندوتیژی دژی ژنان پەتایەكی ماڵوێرانكەرە كە جیهان و بەتایبەت کوردستانی سەرقاڵی خۆی كردووە، دوای كوژرانی هەر ژنێك چالاكانی سۆشیال میدیا پڕ دەكەن لە دروشمی بەرگری لە مافەكانی ژن بەڵام دوای چەند رۆژێك بێدەنگی لێ دەکرێت و هیچ رێكخراوێك نایەنە سەر شەقام.
پێویستە بڵێن كە توندوتیژی دژی ژنان توندوتیژیە دژی هەموو مرۆڤایەتی و بە تایبەتی نەوەكانی دواڕۆژ كە توندوتیژی لە ناخیاندا رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات و بەرهەم دێت ، کۆمەڵگای کوردستان پێویستی بە کۆدەنگییەوە دژی ئەم دیاردە قێزەونە بوەستنەوەو نیشانی بدەن ئەم عەقڵییەتە دواکەوتوانە لەگەڵ کۆمەڵگای ئەمڕۆدا ناگونجێت.
تاکە رێگایەک کە لە بەردەستە بۆ ڕزگارکردنی ژنان لە کۆمەڵگادا فشار خستنە سەر دەسەڵاتە بەمەبەستی گۆڕینی یاسا نایەکسانەکان کە بەربەستە لە بەردەم هەموو گۆڕانکاری و پێشچونەکانی ژنان ، میدیاکان واز لهراستهوخۆی تاوانهکان و کارهساتهکان بهێنن، واز لهمایک بردن بۆ پرسهکان بێنن، لهبری ئهوه کار لهسهر هۆکارهکانی ئهو ژینگهیه بکهن که مرۆڤی کردۆته دڕهنده، بهدوای تاوانکارو چارهنووسی تاوانکار و داڵدەدەرانییهوه بن.
هەرێمی کوردستان هێشتا لەژێر پرسیاری گەورەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ مافی ژنان دان و هێشتا ئەم پارچەیەی کوردستان وەک ناوچەیەکی مەترسیدار بۆ پرسی ژنان تەماشادەکرێت ، لێرەوە هۆشیاری دەدەمە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار کە دیاردەی کوشتنی ژنان بەرەو خاڵێکی مەترسیدار دەڕوات و بەهۆیەوە، گەر پلانێکی هەمەلایەنە بۆ رووبەروویونەوەی دانەنرێت، کوردستان دەکەوێت ژێر پرسیاری زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،داوا لەرێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان دەکەم لەئاستی کوشتنی ژنان و کچان بێدەنگ نەبن..