خەمۆکی ژنانی ماڵەوە: ململانێ بێدەنگەکانی دایکایەتی

 

دایکایەتی یەکێکە لە ئاڵۆزترین و تەواوترین نەخشەکان، بەڵام ڕەنگە زۆرێک لە دایکان تووشی "خەمۆکی دایکانی ماڵەوە" ببن، لە ئەنجامی هۆکارە ژینگەییە جۆراوجۆرەکان.

 

کۆمەڵگە هەمیشە هانی دایکان دەدات تا هەموو بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی منداڵان لە ئەستۆ بگرن، گرنگیدان بە تەندروستی منداڵیشیان لە پێشینەدا بێت، زۆرجار تەندروستی دەروونی دایکان لەناو پرسەکانی تردا لەدەست دەچێت و پشتگوێ دەخرێن، خەمۆکی ئەو دایکانەی لە ماڵەوە دەمێننەوە، پرسێکی باوی تەندروستی دەروونییە کە دەتوانرێت لە هەر قۆناغێکی ژیاندا هەستی پێبکرێت.

 

پێش دووگیانی بێت یان دوای دووگیانی، لە کاتی پەروەردەکردنی منداڵی بچووک یان چاودێریکردنی منداڵی گەورەتر، ژنان لەوانەیە تووشی خەمۆکی ماڵەوە ببن، هەرچەندە هەمیشە ستایشی دایکان دەکرێت کە بە توندییەکانی دووگیانیدا تێدەپەڕن، هەندێکجاریش فشارەکانی بەرپرسیارێتی دوای منداڵبوون چاوپۆشی لێدەکرێت.

 

خەمۆکی هەمیشە هەستی پێناکرێت، ڕەنگە هەندێک جار بە شێوەیەکی تەواو نەناسراو بچێتە ناو ژیانی دایکەوە، لە هەندێک دایکدا، بە ڕوونی دەردەکەوێت، وەک ئەزموونی نەناسراوی دایکایەتی. بەڵام هەندێک جار هاندەرە نەناسراوەکانیش کاریگەرن، بۆ نموونە مێژووی خێزانی نەخۆشی دەروونی دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر ڕوودانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.

 

زۆرجار چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە لە دایکانی بەردەوام لە ماڵەوەن زۆرن، لەلایەک چاوەڕوان دەکرێت هەموو ئەرکەکانی چاودێریکردنی منداڵەکان لە ئەستۆ بگرن و لەلایەکی تریشەوە چاوەڕوان دەکرێت ئاگاداری ماڵەکە بن (هەندێکیان لە هەمان کاتدا کار دەکەن)، ئەم دوو بارگرانییە بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ بە ئاسایی دادەنرێت، بەڵام لە ڕاستیدا لێکەوتەی زۆری بۆ تەندروستی دایک هەیە، نیشانەکانی خەمۆکی لە ماڵەوە لەوانەیە هەستی توندی بێهیوایی و بێدەسەڵاتی لەگەڵ خەمۆکی بەردەوام و هەستی نەرێنی لەخۆ بگرێت.

 

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە تووشبوونی ژن لەگەڵ ئەم نیشانانەدا نابێتە هۆی ئەوەی ببێتە دایکی ناتەواو، یان کەسێک کە نەتوانێت "بە تەواوی" ئەرکەکانی دایکی خۆی جێبەجێ بکات، ئەم نیشانانە تەنها وا دەکات دایکان زیاتر تووشی لاوازی ببێت.

 

چۆن زاڵ بین بەسەر نیشانەکانی "خەمۆکی ژنانی ماڵەوە"؟

هیچ چارەسەرێکی گشتگیر بۆ هەمووان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەمۆکی دایکانی ماڵەوە، ئەم بابەتە زۆرجار تێکەڵەیەک لە چەندین هۆکارە و دۆزینەوەی چارەسەر پێویستی بە کات و ماندووبوونێکی زۆر هەیە، ڕەنگە گرنگترین هەنگاو ناسینەوەی خەمۆکی ژنانی ماڵەوە بێت لە تاکدا،  زۆرجار خەڵک خۆیان بەدواداچوونی کێشەکانی تەندروستی دەروونی دەکەن بەڵام ئەوە لە لە DSMدا دەرناکەون، ئەوە بە هیچ شێوەیەک لە گرنگی چارەسەرکردنی ئەم پرسانە کەم ناکاتەوە.

 

ئەگەر دایک یان کەسێک دەناسیت کە کێشەی خەمۆکی هەیە، گرنگە باسی بکەیت، کاتێک ئەزموونەکانت باس دەکەیت، سەرت سوڕدەمێنێت کە دەبینیت زۆر کەس هەست و بیرکردنەوەیەکی هاوشێوەیان هەیە، زۆرێک لەو ژنانە هەن کە لەگەڵ نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون و خەمۆکی دایک ماڵەوە دەجەنگن، زۆرجار ئەوە ململانێیەکی ناوخۆیی بێدەنگە.

 

پیشەیی تەندروستی دەروونی دەتوانێت بە ستراتیژییەکانی چاودێریکردنی خۆت کە فێری ئەوەت دەکات، خۆت لە پێشەوە دابنێیت، ئامڕازت پێبدات، لەپێشینە دانانی تەندروستی تاک بۆ زۆربەی دایکان ئەستەمە، چونکە دایکان لە کۆمەڵگە و خێزاندا ڕێزیان لێدەگیرێت بەهۆی قوربانیدانەکانیان، بەڵام لە ڕاستیدا ناتوانیت بە کوپێکی بەتاڵ ئاو بخۆیتەوە.

 

زۆرێک لە ژنان بەهۆی سروشتی بەدیهێنانی و لە بنەڕەتدا پاڵنەرێکی دایکایەتیدا مانەوە لە ماڵەوە هەڵدەبژێرن، بەڵام ئەم شێوازە ژیانە زۆر لەوە سەختترە کە مرۆڤ خەیاڵی دەکات، زۆرجار خەمۆکی ژنانی ماڵەوە لە سروشتدا بڵاوە، ئەم بابەتە کاریگەری لەسەر چاودێریکردنی مرۆڤ و ناسنامەی تاکەکەسی دایک و تەنانەت کارکردنی ڕۆژانەی هەیە.

 

بێزارکەرترین بەش لە بوون بە دایکی مانەوە لە ماڵەوە چییە؟

بێ ئاگابوون لە بڕی کارەکانی مرۆڤ ڕەنگە بێزارکەرترین بەش بێت لەم شێوازە ژیانەدا، هەرچەندە سەردەم لە گۆڕاندایە و ڕۆژانە دەبینین ژنان زیاتر هۆشیار دەبنەوە لە مافەکانیان و کار لەسەر بەها تاکەکەسییەکانی خۆیان دەکەن، بەڵام هێشتا زۆرێکیان دەرفەتیان نەبووە بەرەو ئەو مافانە هەنگاو بنێن.

 

یەکێک لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە کاریگەری لەسەر خەمۆکی دایکان هەیە لە ماڵەوە، ئەو تەنیاییەیە کە هەیەتی،  جیاوازییەکی زۆر لە نێوان شێوازی ژیانی دایک پێش منداڵبوون و دوای منداڵبوون هەیە، دوای ئەوەی منداڵی دەبێت، لەوانەیە کاتێکی پێویستی نەبێت، نەک تەنها بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەسانی دیکە، بەڵکو بۆ ئەوەی ئاگاداری خۆی بێت.

 

وەک چۆن هەمیشە دایکان بە دووگیانیدا تێپەڕن، پێویستە کۆمەڵگەش کار بکات بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەکانیان.

 

لەبیرت بێت کە مەترسی خستنە سەر تەندروستی دایک لە ژێر کاریگەری ئەو ئەرکانەدا، کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو ئەندامانی خێزان دەبێت، خەمۆکی مانەوە لە ماڵەوە تاکە مەترسی نییە  لەسەر تەندروستی دایکەکە، بۆیە باشتر وایە ئاگاداری تەندروستی دایکانی دەوروبەرت بیت.

 

جانڤی کاپوور