زهنییەتی شێرپەنجەیی ڕەگەزگەرایی و ناسیۆنالیستی كلاسیك
تارا حسێن - هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
زهنییەتی شێرپەنجەیی ڕەگەزگەرایی و ناسیۆنالیستی كلاسیك، هەمیشە بۆ درێژەدان بە مانەوەی خۆی، پێویستی بە كۆمەڵێك كارتی بەكارهێنان هەیە، بۆ بنكۆڵ كردنی پێكەوەژیان و دیموكراتییەت، بۆ پێكدادان لەلایەك و قوڵكردنەوەی ناكۆكیی و بەلاڕێدابردنی ڕۆژەڤە سەرەكیی و چارەنووسسازەكان لەلایەكی تر.
بە داخەوە، زەمینەی كۆمەڵایەتیی و ناهۆشیارییش دەبێتە سوتەمەنیی و ئاگری ئەو شەڕە تایبەتە خۆشتر دەكات، قاسم شەشۆكان بە نمونە.
لە ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكاندا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتێكی ئێزدییە ڕەسەنەكان، دوپاتكردنەوەی بڕیاری قڕكردنە لەسەر ئەم كۆمەڵگە ڕەسەن و كەونارە، كە پارادایمی ئەو پارتە ڕێزگرتنە لە هەموو ئایینەكان، نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان و خەونی تەبایی و ئامانجی پێكەوە ژیان لە ئەو لەویەتی خەباتی مەدەنییانەیانە، بەڵام ئەو هێزانەی لەسەر ڕەنج و خوێن بازرگانیی دەكەن و درێژە بە مانەوەی كاتیی خۆیان دەدەن، دێن ڕۆژێك كارتی هاوكاریی داعشن و ڕۆژێك كۆیلەی داگیركارن و ڕۆژێكیش كارتی قاسم شەشۆكان بەكار دەهێنن، بۆ لێدان و سڕینەوەی ئێزدییەكان، یاری بە پیرۆزییەكانی باوەڕە جیاوازەكان دەكەنە دەست كردن بە شارە زەردەواڵە و ئارامیی و شیرازەی كۆمەڵگە دەشێوێنن، بە كردار و سیاسەتی نا ئەخلاقییانە هەر ڕۆژ ڕۆژەڤێك دروست دەكەن، بۆ ئەوەی خاوەنداریی لە كۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن جڤاكی باشورەوە دروست نەبێت و كۆدەنگیی دژی خیانەت لە دایك نەبێت.
بە خۆفرۆشێك ڕۆژەڤ دەگۆڕن، هەوڵی پەردەپۆشكردنی كردارە قێزەونەكانیان دەدەن، مرۆڤی مسوڵمانی ڕاستەقینە و ئێزدی ڕەسەن و كەسی هۆشیار و ڕۆشنبیر، ناكەونە ناو لیستۆكی هێزە شكستخواردووەكان.
بانگم بانگی هۆشیارییە بۆ گەلەكەم، تكادەكەم تەنها هۆشیاریی دەمانگەیەنێتە ئامانج و سەركەوتن.