پرسی ڕێبەر ئاپۆ پرسی چارەسەریی كورد و ڕۆژهەڵاتی ناوینە

ڕوبار یوسف - ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

کاتی ئەوە هاتووە هەموو تاکێکی کورد، لەخۆی بپرسێ، ئایە کاتی ئەوە نەهاتووە، ئیتر لەسەر نرخەکانی شۆڕشی ئازادیی کوردستان و بەتایبەت ئەو بەها بەنرخە فیکریی و فەلسەفیی و پارادیگمای ئەو هەموو ڕەنجەی ڕێبەر ئا-پۆ کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیی دەست بەسەرکراوە؛ هەڵوێستی جددیی و بیرکردنەوەی خۆی زیاتر قوڵبکاتەوە کە تاکەی بێدەنگیی و بێ هەڵوێستیی!؟

 

ڕاستییەک هەیە حیزبەکانی باشوور، بە دەیان ساڵە کارێکی خراپیان لەسەر زهنیەت و بیری تاکی کورد و کۆمەڵگەی باشووری کوردستان کردووە، بەشێوەیەک کە بێ هیوابوون و بێ متمانەیی بەخۆیان و یەکتر و سیاسەت کردن بە مێشکی کۆمەڵگە بسەپێنن.

 

ئێستا ئیتر، نەک تەنها بەو هەموو هێز و پارە و دەسەڵاتەی هەیانە، ناتوانن بۆ پرسی کورد، ٥٠٠ کەس بێننە سەر شەقامەکانی ئەوروپا!؟ بەڵکو لە چاوی کۆمەڵانی خەڵکەوە، خۆیان بوو نەتە جۆرێک لە دەردەسەریی بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵکی کورد و بێ نرخکردنی هەموو بەهایەکی نەتەوەیی و نیشتمانیی. خەڵکی کوردستان، بەتایبەت باشوری کوردستان، گرنگە ئەوەی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، ئەو چالاکییە سیاسییە کۆمەڵایەتییە، گەورە و فراوانە ببینن. ئەو چالاکییە ئەوەمان پێدەڵێت کە گەلی کورد، لە هەموو بەشەکانی خاوەن ئەو رێکخستنە گشتییەیە کە نەک تەنها گەلی کورد، بۆ مافەکانی و ئازادیی ڕێبەر ئا-پۆ، سەرپێ دەخات، بەڵکو هی هەموو نەتەوە جیاوازەکان و رەنگە جیاوازەکانیشە.

 

بەتەنها، موڵکی کورددانی باکوری کوردستان نییە، وەکو ئەوەی حزبە کلاسیکەکانی باشور وایان لە ناو زهنیەتی تاکی کورد و بەتایبەت باشوری کوردستان و خەڵکی هەولێر ئاخنیوە. بە ڕاستیی پیویستە ئێمەی کورد، تۆزیک زیاتر قوڵتر و فراوانتر بیر بکەیتەوە،کە ئەم سەدان هەزار مرۆڤە، لە کورد و غەیرە کورد، بەویستی خۆیان و بە ئیمکانی ماددیی و مەعنەوییەوە هاتوەتە ئەو گۆڕەپان و شەقامە و هاوار دەکات بۆ (ئازادیی ڕێبەر ئا-پۆ و چارەسەریی دۆزی کورد) لەپیناو چی!؟ موچە؟ دەسەڵات؟ ناوبانگ؟ نەخێر. ئەوەی وایکردوە بێنە ئەوێ عەشقە بۆ ئازادیی، عەشقە بۆ مرۆڤێکی شۆڕشگێڕو بیرمەندێکی مەزنی خاوەن پارادیگمای ئازادیی.

 

ئەو فیکر و پارادیگمایە، مرۆڤی خاوەن ئیرادە دەخولقێنێت، وایلێدەکات خۆی بکاتە قوربانیی بۆ پێشخستنی ئەو فیکرە و بلاوبونەوەی بەهەموو جیهان. لەباشوری کوردستان و بەتایبەت ژێر دەسەڵاتی پارتی و بارزانیی هەموو جوڵەیەکی ئەم تەڤگەرە ڕێگریی و یاساخ دەکرێ!! دەزانن هۆکاری چیە؟! ئەو پارادیگمایە هەم وەک هزرێکی شارستانیی مەدەنیی، هەم وەک ئەڵتەرناتیڤێک مەترسییەکی بەهیزە بۆ بنەماڵە و دەسەڵاتی قوچەکیی و گەل.

 

لەو سیستەمەدا ژن و پیاو لەیەک ئاستدان؛ لەو سیستەمە داهاتەکان و سەروەت و سامانی کۆمەڵگە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، وەکو یەک دابەش دەکرێت، بەرەچاوکردن لە ژینگە. هەر بۆیە ڕێبەر و هزرمەندی ئەم ئەڵتەرناتیڤ و سیستەمەیە کە دەبینن ئەمڕۆ هەزاران کەسی بیانیی لەناو خۆپیشاندانەکان بوون و خاوەنداریی لەو پارادیگمایە دەکەن.

 

ئیستا کاتی ئەوەیە، وەک گەلی باشوری کوردستان کە لە ناو دەیان و بگرە سەدان کێشە و قەیرانی قوڵ دەژین، خاوەن لەم ڕێبەرە ئازادییخوازە شۆڕشگێڕە دەرکەوین، ئەو دەستانەی لەسەر چاو و گوێ و دەممانە،لایبەرین و ڕاستییەکان زیاتر ببینین و ببیستین و بڵێین و بڕیار بدەین، بڕیاربدەین و بوێرانە بێینە مەیدانی خەبات.

 

ئەوانەی دەڵێن باوی خەبات نەماوە،لە بێ دەسەڵاتی و شکاویی و شکستی خۆیانەوە، دەیانەوێ ئێمە و کۆمەڵگە کەمان هەمیشە ژێردەستە و کۆیلەبین، ڕاست و ڕوون ئەو جۆرە لە قسەکردن و بانگەشە، تەنها و تەنها لە خزمەتی دوژمن و داگیرکەر و دەسەڵاتی گەندەڵ و بنەماڵەیی دایە.

ئێمە، دەبێ ئەو ڕاستییە بزانین، گەورەترین چارەسەریی لەم وەزعەی ئێستادا ، تەنها ئیرادەی ئازادیی خۆتە، ئیرادەی ئازادی گەلی باشوری کوردستان و ئێمەیە، نابێ بێ هیوابین،نابێ بە قسەی بێ بنەمای ئەم هێزە گەندەڵانە بڕوابکەین. خەڵک خۆی هەموو ئەو ڕاستییانە دەسەلمێنێت کە چۆن بەو پڕوپاگەندە بێ بنەمایانە، لەخشەبراون.

 

ئازادیی بۆ ڕێبەر ئا-پۆ، چارەسەریی بۆ پرسی کورد. ژن ژیان ئازادیی.