بۆچی پەروەردەی ئەرێنی گرنگە لە سەردەمی ئەمڕۆ؟

ئەڤین عەبدولرەحمان - مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بواری گەشەپێدانی مرۆیی

 

پەروەردەی ئەرێنی ڕێبازێکە بۆ پەروەردە کە سوود لە جەختکردنەوەی دەروونناسی ئەرێنی لەسەر خاڵە بەهێزەکانی تاک و پاڵنەرە کەسییەکان وەردەگرێت بۆ پێشخستنی فێربوون، بە پێچەوانەی ڕێبازە تەقلیدییەکانی دایباب، قوتابخانە...

 

مامۆستایانی قوتابخانە ئەرێنی ئەو تەکنیکانە بەکاردەهێنن کە گرنگی بە خۆشگوزەرانی قوتابی دەدا...

 

بۆچی گرنکە هاوکاربین لەوەی کە منداڵ خۆی بێت؟

هەڵبەتە، ناکرێت وا بهزرین کە منداڵێکی تەمەن (۳) ساڵ وەک مرۆڤێکی (۳٠) ساڵە هەڵسوکەوت بکات یان بهزرێت، چونکە چێژ لە قۆناغەکانی ژیانی نابینێت ...

 

سایکۆلۆژیای ڕەفتارکردنی منداڵ چۆنە؟!

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی منداڵ ئەوەیە لە ڕووی دەروونیەوە ئەو کاتە هەست بە ئارامی دەکات، کە لە ڕۆژەکەیدا شتێکی نوێ تاقی بکاتەوە جا ڕەفتار بێت، قسەکردن بێت یان شوێن بێت، یان خواردنی پسکیتێکی تایبەت بێت .

 

زۆرێک لە منداڵان ئارەزووی شکانی گلاس یان شتی شوشە دەکەن، بۆ ئەوەی ببینن دوای شکان چی بەسەر پارچەکانیدا دێت، دەیانەوێت برژێنن بۆ ئەوەی شێوە و قەبارەکە ببینن.

 

ئارەزووی خۆ لە شوێن دانانی گەورەکان دەکەن، جلەکانیان پیس دەکەن، یاری نوێ و هەندێک جار مەترسیدار تاقی دەکەنەوە، ئارەزووی یاری گڵ و خۆڵاوی دەکەن، هەندێک جار لە ناکاو حەزی هاوارکردنیان هەیە کە بۆ بەتاڵبوونەوەیان لە سترێسی دەروونی گرنگە، هەندێک جار لاساری دەکەن وەک جۆرێک لە خۆسەلماندن بۆ ئەوەی باوەڕ بە گەورەکان بهێنن کە ئەوانیش هەن .

 

هەموو ئەوانەی لە سەرەوە باسکران زۆر ئاساییە و منداڵێکی دەرووندروستە، بەڵام پێویستە ژینگەی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ بڕەخسێندرێت، ناکرێت بە ڕشتنی گڵاسێک ئاو هەرەشە و لێدان و سزای بۆ بەکاربهێنیت وەک ئامرازێکی چارەسەر، بەڵکو هاوکار بوون و گوێ گرتن لێی باشترین چارەسەرە، چونکە دەکرێت پێشبینی ئەم جۆرە حاڵەتانە بکرێت لە قۆناغی منداڵیدا و گرنگ نەیشکێنیت و نەیڕووخێنیت، تا لەناو خەڵک هەستی خۆ بە کەمزانی بۆ دروست نەکەیت.

 

لێرەوە یەک خاڵ جێگای تیشک خستنەسەرە؛

پێویستە کەناڵە نافەرمیەکان (دایباب ...هتد) و کەناڵە فەرمیەکان (قوتابخانە ...هتد)هاوڕێی ئەم تەمەنە بن لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە، ئارام بن لەگەڵیاندا، چونکە زۆر گرنگە بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەین لەگەڵ ئەم تەمەن و قۆناغە، بۆ ئەوەی ناسنامەی کەسایەتیان شێواو و ون نەبێت .