ئامینە بنت موختار: دامەزراندنی فیدراسیۆنی ژنان پاداشتێکە بۆ شەڕ

کەسایەتییە دیارەکانی ژنان بەشدارییان لە یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نادا لە سلێمانی کرد، ئامینە بنت موختار، چالاکوانی مۆریتانی دەڵێت: دامەزراندنی فیدراسیۆنی ژنان پاداشتێکە بۆ شەڕ.

سلێمانی

 

یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نادا لە ١٥ی ئایاردا بەڕێوەچوو کە بۆنەیەکی ناوچەیی چالاک بوو. ئامانجی تیشک خستنەسەر پرسە گرنگەکانی ژنان و پەرەپێدانی ستراتیژیەت بوو، بۆ پێشخستنی ژیانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ڕۆژئاوای ئەفریقا، ناوچەیەک کە تووشی ململانێ بووە، لەلایەن بیروبۆچوونی خێڵەکی پیاوسالارییەوە بەڕێوەدەبرێت.

 

ئاژانسرکەمان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئامینە بنت موختار، چالاکوانی ژن و مافی مرۆڤ و بەرپرسی کۆمەڵەی ژنانی سەرۆک ماڵ، کە لە مۆریتانیا بەشداری کۆنگرەکەی کرد. باسی لە ڕاستی ژنان لە مۆریتانیا کرد، جەختی لە سەر پێویستی تۆڕکردن لە نێوان ڕێکخراو و یەڤگەرەکانی ژنان بۆ گەیشتن بە شۆڕشی گەورەی ژنان و ڕزگارکردنی هەموو ژنان کردەوە.

 

لە بەشداریکردنتان لە کۆنگرەکەدا چ پەیامێکتان بۆ ئایندەی خەباتی ژنان کێشا؟

من کۆنگرەکە بە سەرکەوتوو دەزانم، چونکە ئەزموونی گرنگ و شارەزایی بەرفراوانی تێدابوو، بەشداربووان بە تایبەت ئەوانەی لە ڕۆژئاوای ئەفریقاوە هاتبوون، سوودێکی زۆریان لێ وەرگرت. بۆیە داوا دەکەم تۆڕی ڕاستەقینە، لەوانەش ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی و چارەسەرکردنی هەموو ئەو پرسانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، لەپێناو گەیشتن بە شۆڕشێکی پێویستی ژنان، بەو پێیەی ئەوان قوربانیی جۆرەها توندوتیژی و جیاکاری و دوورخستنەوەن. ژنان پەراوێزخراون، هەژارن و لەبەردەم یاسادا هیچ دەنگێکیان نییە.

 

داوا لە هاوپەیمانی نادا دەکەم کە تۆڕێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕۆژئاوای ئەفریقا دابمەزرێنێت، لەگەڵ هەموو پارچە و سپێکترۆمەکانی ژنان لە هەموو وڵاتەکانەوە پەیوەندی بکات، بەو پێیەی پرسی ژن یەکە، ئامانجەکانی کۆلۆنیالیزم و فیودالیزم و ئیمپریالیزم و تەڤگەرە توندڕەوەکان بریتین لە پەراوێزخستن و جیاکاری لە دژی ژنان و تێکدانی تەڤگەری ژن لە هەر شوێنێک کە هەبێت.

 

ئێوە لە کۆمەڵگایەکی خێڵەکیدا کار دەکەن کە باوەڕیان بە شۆڕشی ژنان نییە. ئەم شۆڕشە دەتوانێت چی بەدەست بهێنێت بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕزگاری کۆمەڵگە پەیوەستە بە ڕزگاری ژنەوە؟

بەڕای ئێوە ئایا ژنانی ئەفریقا توانای دروستکردنی شۆڕشی ژنانیان هەیە، وەک ئەوەی ژنان و ژنانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردوویانە؟

ئایا بناغەکانی شۆڕشی ژنان لە مۆریتانیا و ئەفریقا بە گشتی ئامادەن؟

دوای گوێگرتن لە گفتوگۆکانی کۆنگرەکە و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان، باوەڕم وایە شۆڕشێکی ژنان لە ئەفریقا بۆ ژنان ڕوودەدات. وەک شاعیرێکی مۆریتانی وتی: لە نادادپەروەرییەوە ئازادی دێتە دەرەوە. ژنان تووشی توندوتیژی و نادادپەروەری و دوورخستنەوە و هەموو ئەو شتانە دەبن کە پاڵیان پێدەنێت بۆ ڕاپەڕین. ئەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەی کە تێیدا دەژین، ئەو فشارانەی کە تووشی دەبن، پاڵیان پێدەنێت بۆ ڕاپەڕین.

 

ڕێژەی ژنان لە ئەفریقا زیاترە و ئاوات و هۆشیاری نوێ و خەباتی ژنان لە وڵاتەکەمدا کە مۆریتانیایە، گەشە دەکەن. تەڤگەری ژنان دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، لە سەرەتاوە خەباتی کردووە، تا ئەو ڕادەیەی لە حکومەتێکدا لە کۆی ٢٢ وەزیر ١٠ وەزیر ژن بوون. ژنێک پۆرتفۆلیۆی وەزارەتی دەرەوەی بەدەستەوە بوو، بووە یەکەم ژن لە هەرێمدا کە ئەم پۆستەی وەرگرتبێت.

 

ژنانی مەغریبی دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە، بۆیە شۆڕش لە ئەفریقا چاوەڕوانکراوە. کار بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری و یەکسانی و ئازادی ژنان دەکەن، بۆ وڵاتێکی دیموکراتی و کەشوهەوای دیموکراتی کە بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی تایبەتمەند بێت.

 

لە مۆریتانیا قەیرانی یاسادانان هەیە، واتە مافی ژنان مسۆگەر ناکرێت. چۆن دەتوانین فشار بخەینە سەر ئەوەی ئەم مافانە بخرێنە ناو یاساکانی مۆریتانیا؟

تەڤگەری ژنان لە مۆریتانیا پرسەکانی ژنان دەوروژێنێت، بە ڕەخنەگرتن لە داب و نەریتە بەسەرچووەکان چارەسەری ڕاستییەکەیان دەکات. ئەم تەڤگەرە بۆ هەموو ژنان کاردەکات، بەبێ گوێدانە نەتەوە. ئێمە باوەڕمان بە هیچ شتێک نییە کە ژنان سنووردار بکات. بۆیە بە پشتبەستن بە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانمان لەگەڵ تەڤگەری ژنان لە ناوچەکە و ئەوەی لە کۆنگرەتی هاوپەیمانی نادا باسمان کرد، هەوڵدەدەین زیاتر سوودی لێ ببینین، بۆ ئەوەی تەڤگەری ژنان لە وڵاتەکەماندا بەهێزتر بێت، هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو سەرکەوتنانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن. ئەمەش دەکرێت چونکە لە مۆریتانیا پێشکەوتن لە یاساکاندا هەیە، ڕەشنووسی یاسایەک هەیە دژی توندوتیژی سێکسی. هەموارکردنەوەیەک بۆ یاسای باری کەسی لە ڕێگایە بۆ پەسەندکردن. کۆدە نوێیەکە هەڵوەشاندنەوەی جیاکاری ڕەگەزی لەخۆدەگرێت، مافی تەواوی خێزانیش لەخۆدەگرێت. هەروەها هەموارکردنێک لە یاسای ڕەگەزنامە هەیە کە ئەو کاسانەی هاوسەرگیری لەگەڵ غەیرە مۆریتانییەکان دەکەن ڕەگەزنامەی بە منداڵەکانیان دەدرێت.

 

ئێمە سەرەتای شۆڕشێکمان هەیە کە دەتوانێت پشت بە یاسا ببەستێت، یەکەم؛ دووەم: سەبارەت بە بەشداری ژنان لە کایەی سیاسیدا؛ سێیەم: لەسەر بوونی تۆوی تەڤگەریەکی ژن کە وەدەرنانی و نادادپەروەری ڕەتدەکاتەوە، یان پەسەندکردنی سیاسەت لەسەر بنەمای ئایین یان نەریت. بۆیە هەموو شتێک بە ئیرادەی ژن و کۆمەڵەکانی مۆریتانیا بۆ داکۆکیکردن لە مافەکان دەتوانێ بگۆڕێت. شۆڕشی ژنان بۆ گۆڕینی پێگەی ژن بۆتە پێویست.

 

گرنگی دامەزراندنی کۆنفیدڕاڵی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

دامەزراندنی کۆنفیدڕاڵی ژنان کە هەموو ژنانی جیهان یەکبخات، بیرۆکەیەکی گرنگە. نوێنەرایەتی سەرچاوەیەکی بەنرخ دەکات بۆ خەبات، بەو پێیەی ژنانی ڕەنگ و کولتوور و بوارەکانی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت. بەشدار دەبێت لە گۆڕینی پێگەی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا. ئێمەی ژنانی ئەفریقا، چ ڕەشپێست بێت یان عەرەب، مێژوویەکی خەباتمان هەیە کە پێش لەدایک بوونی دەوڵەتە. ئێمە لە سەردەمێکی دیموکراتی و یاسادا دەژین، خاوەنی هەندێک ئازادین کە ڕێگەمان پێدەدات بەشداری لە ڕابوونی نێودەوڵەتی بۆ ڕزگاری و ئازادی ژنان بکەین کە هاوتەریب بێت لەگەڵ داواکارییەکانی سەردەمدا، چونکە گۆڕانکاری دەبێت بە خواستەکانی سەردەم بزوێنرێت.

 

ئێمە وەک ژنانی ئەفریقی لە کەشوهەوای خۆماندا، دوور نین لەم پێداویستیانە، هەر بۆیەش ڕۆڵێکی گرنگمان هەیە لە هێنانەدی گۆڕانکاریدا. ئێمە ڕۆڵمان هەبووە لە گۆڕینی یاساکان و بڵاوکردنەوەی بیری دیموکراتی و بەرگریکردن لە مافەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی تەڤگەری تەمومژاوی و توندڕەوەکان. ئێمە تۆڕێکی یەکێتی ژنانمان دامەزراندووە کە وتارێکی هاوتەریبی وتاری ئایینی توندڕەوی هەیە، دەستمان کردووە بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئەو وتارانە لە باوەش دەگرن. ئێمە وتارەکەی ئیمام ڕاست دەکەینەوە کە نوێنەرایەتی مافەکانی ژنان ناکات یان دادپەروەرییان لەگەڵدا ناکات، چونکە نەبوونی یەکسانی لە وتاری ئایینیدا هیچ کەسێک لە باوەش ناگرێت. بۆیە ئەم خەباتە گرنگە و ئێمە کاردەکەین بۆ گشتاندنی ئەم ئەزمونە لە سەرتاسەری ئەفریقادا و گەیشتوینە ئەورووپا بۆ بەرگریکردن لە ژنانی کۆچبەر کە لەلایەن ڕۆژئاواوە وەک شوێنکەوتووی تەڤگەری ئیسلامییە توندڕەوەکان تەماشا دەکرێن. ژن دروستکەری هزر و شۆڕش و گۆڕانە.