سنوورێک، دوو شارو یادوەرییەکی هاوبەش

لە سەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان نوسەیبین لە باکووری کوردستان و قامیشلو لە ڕۆژئاوا، چیرۆکی جوگرافیايەک دەردەکەوێت کە بە شێوەی سیاسی دابەش کراوە، بەڵام لە یادەوەری و هۆشی خەڵکدا هەر بەیەکەوە چەسپاوە.

ئاکین ستێرک

 

ماردین - لەوانەیە ڕاستی پارچەپارچەبوون لە جوگرافیای کوردیدا لە ڕوونترین وێنەکانیدا لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان نوسەیبین لە ماردینی باکووری کوردستان و قامیشلو لە ڕۆژئاوا دەربکەوێت، نەخشەکان دەگۆڕێن، سنوورەکان دەکێشرێن و ڕەنگە ناوی شارەکانیش بگوڕدرێن، بەڵام یەکێتیی جوگرافیا لە یادەوەریی خەڵکدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

 

سنووری جیاکەرەوەی نێوان شارۆچکەی نوسەیبین لە ماردین و شاری قامیشلو تەنها هێڵێک نییە دوو شار لە یەکتر جیا بکاتەوە، بەڵکو ڕاستییەکی بەربەرچاویشە کە بەرجەستەی دەکات چۆن ئەو جوگرافیایەی گەلی کوردی تێدا دەژێت دابەش کراوە، سەبارەت بە خەڵکی هەردوولایەنی  سنوورەکەش، بەرامبەر شوێنێکی نامۆ نییە، بەڵقو درێژکراوەی ژیانێکی ئاشنا و ئاساییە.

 

ئەو زمانی کوردییەی لە کۆڵانێکدا دەبیسترێت، تێکەڵ بە دەنگی کۆڵانی بەری بەرامبەر دەبێت، ئاشکرا نییە ئایا ئەو لاواندنەوەیەی دایکێک دەیڵێتەوە لەم بەری سنوورەدا دەوترێت یان لەو بەر  گۆرانیش پێویستی بە پاسپۆڕت نییە تا بە وشەکانی لە سنوور تێپەڕێت.

 

لە یادەوەریی خەڵکدا، گوندەکان، خێزانەکان، کەسوکار و ڕابردوو بەردەوامن لە تێپەڕاندنی سنوورە کێشراوەکان، بەسەر ئەو هێڵانەدا سەردەکەون کە بەسەر جوگرافیادا سەپێنراون.

 

سەیرکردنی ناسنامەیەکی هاوبەش

لەبەر ئەوە، سەیرکردنی قامیشلو تەنها سەیرکردنی شاری بەرامبەر نییە، بەڵکو سەیرکردنی مێژوویەکی دابەشکراو، جوگرافیایەکی پارچەپارچەکراو و ناسنامەیەکی هاوبەشە کە سەرەڕای هەموو شتێک هەوڵی پاراستنی دەدرێت.

 

ئەم پارچەپارچەبوونە، کە یەکێکە لە پرسە بنەڕەتییەکان لە هۆشیاریی سیاسیی کوردیدا، لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەشدا دەردەخات، سنوورەکان خەڵک لە یەکتر جیا دەکەنەوە، بەڵام ناتوانن یەکێتیی زمان، کولتور و یادەوەری بڵاوبکەنەوە. لێرەدا ڕێک هێزی ماددیی سنوورەکان ڕووبەڕووی بەردەوامیی یادەوەریی بەکۆمەڵ دەبێتەوە.

 

لەوانەیە دیارترین شت لەو دیمەنەی لە نوسەیبینەوە تا قامیشلو درێژ دەبێتەوە ئەم ڕاستییە بێت: هێڵێک هەیە هەردوو لا جیا دەکاتەوە، بەڵام ژیان لە هەردوو بەریدا بە تەواوی لە یەکتر دانەبڕاوە، هەندێک سنوور تەنیا لەسەر نەخشەکان بوونیان هەیە، نه لە یادەوەریی خەڵکدا.

 

کاتێک مرۆڤ سەیرێکی قامیشلو دەکات، تەنها پشتی سنوورەکان نابینێت، بەڵکو بەشێک لە مێژووی خۆشی دەبینێت، ئەم دیمەنە بە بێدەنگی و لەکۆنەوە، یەکێتیی جوگرافیایەک بیر دەهێنێتەوە کە بە زۆر دابەش کراوە.