غەززە: لە نێوان جینۆساید و پلانی کاتیدا... کوا چارەسەری سیاسی؟
کایدە عەبدوڵا ساروت، چالاکوانی لوبنانی، جەختی لەوەکردەوە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە نوێنەرایەتی چارەسەرێکی سیاسی ڕاستەقینە ناکات و دوورخستنەوەی ژنان لە قۆناغی داهاتوو، بێبایەخکردنی ئاشکرای دادپەوەروەرییە.
مالڤا محەمەد
ناوەندی هەواڵ- ئەم پلانەی ئەمریکا لە ساتێکی گرنگدایە لە مێژووی ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیلدا، لە کاتێکدا کارەساتی مرۆیی لە غەززە خراپتر دەبێت و نێودەوڵەتی داوای زیادبوونی ئاگربەست دەکات، لە نێوان پێشوازییە نێودەوڵەتییە وریاکان و هەڵوێستە جیاوازەکانی فەڵەستینییەکان، پلانەکە چارەسەرێک بۆ ئیدارەیەکی تەکنۆکراتیک لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا پێشنیار دەکات، بەڵام نەبوونی هیچ مسۆگەرییەک بۆ وەستانی هەمیشەی هێرشەکان گومان لەسەر ئامانجە ڕاستەقینەکانی دروست دەکات.
لە نێوان بەردەوامی شەڕی غەززە و پەرەسەندنی بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکە، پلانە نوێیەکەی ئەمریکا کە بە "ڕۆژی دوای" ناسراوە، وەک یەکێک لە دیارترین پێشنیارەکانی سەر مێزەکە دەردەکەوێت، لە نێوان ئەوانەی وەک دەرفەتێک بۆ هێوربوونەوە دەزانن و ئەوانەی بە مانۆڕێکی سیاسی دەزانن، ئەم پلانە پرسیاری بنەڕەتی سەبارەت بە داهاتووی دۆزی فەڵەستین و داڕشتنەوەی سیاسی و ئابووریی غەززە دەوروژێنێت، کە دوورە لە ئیرادەی گەلەکەی، ئایا ئەم پلانە نوێنەرایەتی سەرەتای چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە دەکات، یان تەنها بەرگێکە بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی ئیسرائیل و پەراوێزخستنی مافەکانی فەڵەستین؟
لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسەکەمان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ چالاکوانی لوبنانی کایدا عەبدوڵڵا سرووت ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پلانەکە لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە و تیشک خستنە سەر دوورخستنەوەی ژنانی فەلەستینی لە بڕیاردانی سیاسی، سەرەڕای ئەو پێشێلکاری و بارگرانییانەی کە لە توانایان زیاتر ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
پلانەکە پێشنیاری ئاگربەست و پێکهێنانی ئیدارەیەکی تەکنۆکراتی دەکات کە حەماس و دەسەڵاتی فەلەستین بەدەر بکات، بە چاودێری نێودەوڵەتی... ئایا ئەم پلانە سیاسەت ئەندازیاری دەکاتەوە دوور لە ئیرادەی گەل؟
پلانی ئەمریکی بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە لە بنەڕەتدا ئەرێنی دەردەکەوێت، بەو پێیەی ئامانجی کۆتاییهێنانە بە شەڕ و ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنی، بەڵام تا ئێستاش بە ناتەواوی دەمێنێتەوە، مەگەر تەنها بۆ هەردوو لایەن نەبێت و بە ڕوونی مافەکانی گەلی فەڵەستین مسۆگەر بکات، وەک هەڵگرتنی ئابڵوقە، گەڕاندنەوەی ئاوارە و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی، ئەم پلانە نوێنەرایەتی ئاگربەستێکی کاتی دەکات کە لە چارەسەرێکی بنچینەی کەم دەبێتەوە کە ئازادی و شکۆی مسۆگەری بکات و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکە بکات، چونکە ئاشتی ڕاستەقینە دەبێت دادپەروەر بێت، نەک بە زۆر یان بە تاکلایەنە بسەپێندرێت، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ پێشنیار دەکرێت، خزمەت بە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەکات، کە خاوەن زەویەکانی ئاوارە کردووە، هاوکات مافی فەڵەستینیەکانی پەراوێز خستووە و لە نێوان خراپتربوونی بارودۆخی ژیان لە غەززەدا تەمومژاوی خراپتربوونی ئازارەکانیان دەکات.
پێتوایە ئەم پلانە نوێنەرایەتی دەرفەتێک دەکات بۆ چارەسەری سیاسی؟
بەڕای من ئەم پلانە نوێنەرایەتی چارەسەرێکی سیاسی ڕاستەقینە ناکات، بەڵکو پێدەچێت بەڕێوەبردنێکی کاتی قەیرانەکان بێت بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخەکە بەبێ ئەوەی ڕەگ و ڕیشەی ململانێکان وەک داگیرکاری و گەمارۆدان و پێشێلکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین بخاتە ڕوو،ئاشتی لە ڕێگەی چارەسەری کاتیەوە بەدی نایەت، بەڵکو پێویستی بە بەڕێوەبردنی سیاسی ڕاستەقینە هەیە کە بناغەکانی چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە دادەنێت.
زۆر گرنگە کە فەڵەستینییەکان وەک هەموو گەلانی جیهان مافی ژیانێکی شکۆمەندیان پێ بدرێت.، ابێت پلانێک پێشنیار بکرێت و سەرکەوتنەکەی بۆ ڕێکەوت یان بارودۆخ جێبهێڵرێت، هەروەها ئەم ڕێبازە قبوڵ ناکرێت، هەر پلانێک دەبێت بەرنامەی ڕوون و مسۆگەری جێبەجێکردنی لەخۆبگرێت، نەک تەنها بەڵێندان بۆ هەڵمژینی توڕەیی خەڵک، ئاگربەستێک بەبێ هەنگاوی کردەیی لەسەر زەوی، ئاشتی دروست ناکات، تەنها تەقینەوەی داهاتوو دوادەخات.
چۆن هەڵوێستە جیاوازەکان لەسەر پلانەکە و پێشوازی وڵاتان لێی هەڵدەسەنگێنن، سەرەڕای ئەوەی هیچ مسگەرییەکی ڕوون بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین یان وەستاندنی هەمیشەی هێرشەکان لەخۆناگرێت؟
ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە گەلی فەڵەستین نادات بۆ گەیشتن بە دادپەروەری یان گەڕاندنەوەی مافەکانیان، بەڵکو وا دیارە هەوڵێکە بۆ فشاری سیاسی بەبێ مسۆگەری ڕاستەقینە.
بە لەبەرچاوگرتنی فرەی لایەنە فەڵەستینییەکان، سروشتییە کە کاردانەوەکان جیاواز بن، هەر لایەنێک بەپێی هەڵوێست و بەرژەوەندییەکانی خۆی لەم سیاسەتە نزیک دەبێتەوە، ئەمەش دەتوانێت کاردانەوەی هەمەچەشن و ڕەنگە دژبەیەک بەدوای خۆیدا بهێنێت، ئەم سیاسەتە وا دەردەکەوێت کە مانۆڕێک بێت، و ڕەنگە تەنها کاتێک قبوڵکراو بێت کە لە ڕاستیدا ببێتە هۆی کۆتای هاتنی شەڕ و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان.
سەبارەت بە پێشوازیکردنی پلانەکە لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە، لە بنەڕەتدا هەوڵێکە بۆ پاراستنی سەقامگیری ڕێژەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان دەکات، مەرج نیە کە بەرژەوەندی گەلی فەڵەستین بێت، چونکە ئەم وڵاتانە بە سروشتی خۆیان ڕازی دەبن و دەرفەتەکە دەقۆزنەوە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆیان، لە کاتێکدا، وڵاتانی عەرەبی ڕازین بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوی شەرمەزارکردن کە لە ڕاگەیاندنێکی سادە تێپەڕ ناکات، سەرەڕای توانای کاریگەرییان، بەتایبەتی ئەگەر لە ئەنجومەنی ئاسایش کۆببنەوە و بە یەک دەنگ قسە بکەن، بەڵام پێیان باشە بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆیان بکەن، بە پشتگوێخستنی ئەو گەمارۆ و کوشتن و برسێتییەی کە ڕووبەڕووی فەڵەستینییەکان دەبێتەوە.
لە کاتێکدا، دەسەڵاتی فەڵەستین پێشوازی لەو پلانە کردووە، حەماس بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات، سیناریۆی ئەگەری کاردانەوەی فەڵەستین چین؟ ئایا پلانەکە چاوپۆشی لەو پێشێلکاریانە دەکات کە بە تایبەت دژی ژنان ئەنجام دەدرێن؟
ئەگەر حەماس ڕەچاوی بارودۆخی سیاسی دەکات، دەبێت ئەو کارەساتانەی ڕۆژانە بە گەلی فەڵەستین دەکرێت لەبەرچاو بگرێت، هەروەها ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە یەکدەنگی لە نێوان فراکسیۆنەکاندا نییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان، بەڵکو ڕێککەوتنێکە لە پێناوی ئەو خەڵکی مەدەنیەی کە باجی شەر دەدەن.
ئێمە بە هەر نرخێک بێت پێویستمان بە چارەسەری سیاسی هەیە، جا لە ڕێگەی ڕادەستکردنی بارمتەکانەوە بێت یان هەنگاوی دیکە، دەبێت بنەڕەتی وەستاندنی خوێنڕشتنی بەردەوام بێت.
بە خەمڵاندنەکانی من ئیسرائیل لە ٪٩٠ی سوودەکانی هەر پلانێک کە جێبەجێ بکرێت دەچنێتەوە، لە کاتێکدا، گەلی فەڵەستین تەنها پاشماوە وەردەگرێت، وەک هەمیشە، پێشێلکارییەکانی کەرتی غەززە، لە سیاسەتی برسێتیەوە تا ئاوارەبوونی زۆرەملێ بۆ شارەکانی دراوسێ یان وڵاتانی دیکە، جگە لە ئامرازێکی سیستماتیکی بۆ ئاساییکردنەوەی جینۆساید هیچی تر نییە.
پلانە پێشنیار کراوەکان بۆ وەستاندنی شەڕەکە، لە بنەڕەتدا، ئامانجیان ئەوە نییە کۆتایی بە ئازارەکان بهێنن، ئەوەندەی کە بەرگێک بۆ فراوانکردنی کاریگەرییەکانی ئیسرائیل دابین بکەن، چونکە ئەوان لەسەر بناغەیەکی دادپەروەری بونیاد نەنراون، بەڵکو بەپێی بەرژەوەندی زلهێزەکان هبونیاد کراون، بە پشتگوێخستنی ڕاستی مرۆیی لە غەززە.
سەبارەت بە ژنانی فەڵەستینی، سەرەڕای ئەو پێشێلکاری و ستەمانەی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، بە پێچەوانەی ژنانی وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، کە سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاریەکان و دوورخستنەوە، بەشێک لە مافەکانیان بەدەست هێناوە، کە لە بڕیاردانی سیاسیدا بێبەشن.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ژنانی فەڵەستینی بارگرانییەکانیان لە توانایان زیاتر هەڵگرتووە، لە لەدەستدانی ئازیزانەوە تا بەڕێوەبردنی ژیان لە ژێر بۆردوومان و گەمارۆدان، بەبێ ئەوەی دەنگێکی ڕاستەقینەیان پێبدرێت لە داڕشتنی داهاتوویان یان داهاتووی گەلەکەیان.
ئەم پلانە لە کاتێکدا بە مسۆگەری کۆتایی هاتنی شەڕ دادەنرێت، کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی فەڵەستین یەک ناگرێتەوە و ڕەنگدانەوەی خواستەکانیان نییە، بەڕای من پێویستی بە داڕشتنەوەیە بۆ ئەوەی دابەشکردنی دادپەروەرانەی یارمەتییەکان مسۆگەر بکرێت، چونکە پێویستە بە یەکسانی سوودی بۆ هەردوو لایەن هەبێت، هەروەها پێویستە ژنانی فەڵەستینی لە قۆناغی داهاتوودا بگرێتەوە، بەو پێیەی زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە و زۆرترین شایستەن بۆ داڕشتنی چارەسەرێکی مرۆیی و سیاسی کە شکۆمەندی بخاتە ناو دڵی هەموو چارەسەرێکەوە.