پایز وەرزی دووبارە گەشانەوەی گوڵەکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پاییز، کە دەگۆڕێت بۆ پارچەیەک لە ڕەنگی زەرد و سوور و قاوەیی، چیرۆکی بێ کۆتایی وەرزەکانی دڵی کوردستان دەگێڕێتەوە.

سەردەشت

 

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز، شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگۆڕێت بۆ نمایشی ڕەنگی زەرد و سوور و قاوەیی، کە گەڵای وشک و ڕەنگاوڕەنگی درەختەکان چیرۆکی لەبیرنەکراوی وەرزەکان دەگێڕنەوە، لەم ناوچەیەدا دار بەڕووە کۆنەکان بە شکۆمەندی خۆیانەوە زەوی بە گەڵاکان دادەپۆشن کە شایەتحاڵی گۆڕانکارییەکانی سەدەکانن.

 

ڕێگا خۆڵییەکانی شارەکە ڕێبواران بەناو چۆڵەوانی وشکدا ئاڕاستە دەکەن بەرەو ئاسۆی دوور، کە هەموو هەنگاوێک بێدەنگی و ئارامیی پاییز دەگێڕێتەوە، لەم نێوەندەدا گوڵی ڕەنگاوڕەنگ بە جۆرێکی سەرسوڕهێنەر کاریگەرییەکی تایبەت بەم وەرزە دەبەخشێت و وزە و ژیان لە ناوەڕاستی بێدەنگی پایزدا دەهێنێت.