ژنانی گوندنشین ماندووی دابونەریت و کارکردنی سەختن

ژنانی گوندەکان لە ژێر رۆشنایی بێئاگایییان لە مافەکانیان، ناچارن لە کەشێکی خراپدا کار بکەن بە بەراورد بە پیاوان لە کۆمەڵگایەکدا کە تا ئێستاش ملکەچی میراتی کولتووری و کۆمەڵایەتییە کە پاڵ بە کچانەوە دەنێت

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- ژنانی گوندنشین لە ئیدلب لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕووی چەندین بارودۆخ و سەختی دەبنەوە، دیارترینیان ماندووبوون و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی کە بەسەریاندا دەسەپێنرێت کە بارگرانی و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن کە لە هەمان کاتدا ئەرکی ماڵ و دایکایەتی و دەبێت بژێوی ژیانیشیان دابین بکەن.

خالیدیە عومەر، تەمەنی ٣٥ ساڵە، دانیشتووی گوندی سەلوەیە لە باكووری ئیدلب، پێش خۆرهەڵاتن هەڵدەستی بۆ ئامادەكردنی نانی تەنور بۆ هاوسەر و منداڵەكانی، پێش ئەوەی بەڕێبكەوێت بۆ كاركردن لەسەر زەوییە كشتوكاڵیەكان کە دروێنە دەكات میوەی وەرزی کۆدەکاتەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی هاوسەرەکەی و چوار منداڵەکەی.

خالیدیە عومەر، وردەکاری ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، کاتژمێر پێنجی بەیانی لە خەو هەڵدەستێت، پێش ئەوەی بچێتە سەر کارەکەی نانی بەیانی بەیانی بۆ هاوسەر و منداڵەکانی ئامادە دەکات نزیکەی کاتژمێر شەش و نیو، کارکردنی ڕۆژانەی ٦ بۆ ٨ کاتژمێرە، وە بۆ حەقدەستێک کە لە ٣٠ لیرەی تورکی زیاتر نەبێت لە ڕۆژێکدا، وە دواتر بگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوەی، لە پاککردنەوە و ئامادەکردنی خواردن و چاودێریکردنی منداڵەکانیەوە.

خالیدیە باسی لەوەکرد کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە بەم شێوەیە دەژی، بەو پێیەی ئەو رۆژانەی بۆ ئەو رۆژێكە كە تێیدا ئەركەكانی جێبەجێ دەكات بەبێ گوێدانە ئەو مامەڵە خراپەی لە هاوسەرەكەیەوە وەریدەگرێت، كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا دەگاتە لێدان و توندوتیژی جەستەیی.

خالیدیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژیانی ئەو جیاوازییەکی زۆری نەبووە لەگەڵ پێش هاوسەرگیرییەکەی، بەتایبەتی کە ژنانی ناو کۆمەڵگەی گوندنشینەکان لە سەرەتاییترین مافەکانیان وەک پەروەردەکردن بێبەش دەکرێن، بەو پێیەی لە منداڵییەوە پەروەردە دەکرێن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ناوماڵ، دروێنەکردن، کشتوکاڵکردن و مەڕداریکردن تا هاوسەرگیریان و ڕۆیشتنیان لە ماڵی خێزانەکەیان.

خەدیجە سەعید، تەمەنی ٣٨ ساڵە، زیاتر لە دە ساڵە لە نزیک گوندی "ڕەس الحسن" لە باکووری ئیدلب کاری مەڕداری دەکات، ئەو پیشەیە وا دەکات بتوانێت بژێوی خێزانەکەی دابین بکات کە پێنج کەسن، وتی: " هاوسەرەکەم ئیش ناکات، ئەگەر ئیش نەکەم، لە برسێتیدا دەمرین”

 سەختی ژیان وەسفی کورتەیەک لەو بەرپرسیارێتییە زۆرانەی خراوەتە سەر شانی خەدیجە دەکات کە ناچاری دەکات ئەم جۆرە کارە بکات، وەک چۆن کاردەکات بۆ مەڕدارکردن لە شەشی بەیانی بۆ دوانزەی پاشنیوەڕۆ پاشان ئێواران لە چوار بۆ هەشتی ئێوارە.

خەدیجە ڕوونیشی كردەوە كە بە پارە مەڕەكانی و بەشێك لە مەڕەكانی گوندەكە دەلەوەڕێت، كە ڕۆژانە ٣٥  لیرەی توركی وەردەگرێت، هاوكات كار لەسەر دروستكردنی شیرەمەنی و پەنیر و بەرهەمە شیرییەكان دەكات لە ماڵەوە بۆئەوەی بیانفرۆشێت تا بتوانێت بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەكەی دابینبکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خەدیجە كه‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆیدا‌ له‌باره‌ی مافی ژنان هیچی نه‌یبیستووه ،  ته‌نها ئه‌وه‌ی بیستووە كه‌ ژنان منداڵیان هه‌یه‌ و كاری ماڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ پیشه‌ جیاواز و سه‌خته‌كاندا بە زه‌حمه‌ت كار ده‌كه‌ن بۆ دڵخۆشكردنی خێزان و هاوسه‌ره‌كه‌یان و كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وروبه‌ریان.

خەدیجە ئەو مامەڵە خراپە ناشارێتەوە کە لە هاوسەرەکەوەی وەریدەگرێت ئەگەر بە هۆی بارودۆخ و نەخۆشی یان لاوازییەوە ڕەتی بکاتەوە بچێتە سەر کارەکەی، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر خراپ ئازاری دەدات وەک خۆی باسی کردووە.

لای خۆیەوە ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، سەفا ئەلساغیر، تەمەن ٣٣ ساڵ، دەڵێت، نەبوونی هەڵمەتی هۆشیاری و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی ژنان لە گوندەکانی دوور لە پارێزگای ئیدلب، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی کێشە و سەختی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر ژنانی گوندنشین کە بێئاگان لە کەمترین مافی ڕەوای خۆیان بۆ کارکردن و ژیانێکی شایستە لەسەر بنەمای هاوبەشکردنی بەرپرسیارێتی نێوان خۆیان و پیاوان.

سەفا وەک ڕاوێژکاری دەروونی رونیشیكردەوە، كۆمەڵگەی گوندنشینەكان تائێستاش لەژێر ناوی داب و نەریتدا ملكەچی میراتی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییە، وەك زەوتكردنی مافەكانی ژنان لە خوێندن، ئاراستەكردنیان بۆ كاركردن لەكاتی گەنجیدا، جگە لە هاوسەرگیری پێشوەختە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "قبوڵ ناکرێت" کە ژن تەنها ئامرازێک بێت بۆ پەیداکردنی پارە لەسەر حیسابی سەلامەتی دەروونی و جەستەیی خۆی، هەروەها هەموو بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ بگرێت وەک پەیداکردنی بژێوی ژیان و  دایکایەتی و ئەرکەکانی ماڵەوەش بە بێ ئەوەی هاوژینەکانیان بەشێک لەو بەرپرسیاریەتیە بخەنە ئەستۆی خۆیان.