سەرەڕای قەیرانی ئابوری ژنێک شەش ساڵە دوکاندارە

ژنێک لە دوای شاگردی سەرەڕای قەیرانی ئابووری پێنج ساڵە دوکانی پۆشاکی ژنان بەڕێوە دەبات، جیاوازتر لە گەنجانی کۆمەڵگاکەی ئارەزوو ناکات لە دەزگاکانی حوکمەت کار بکات، دەشڵێت کارکردن جگە لە بەدەستهێنانی قازانج لەڕووی دەروونییەوە ئاسودەیت پێدەبەخشێت.


ژنێک لە دوای شاگردی سەرەڕای قەیرانی ئابووری شەش ساڵە دوکانی پۆشاکی ژنان بەڕێوە دەبات، جیاوازتر لە گەنجانی کۆمەڵگاکەی ئارەزوو ناکات لە دەزگاکانی حوکمەت کار بکات، دەشڵێت کارکردن جگە لە بەدەستهێنانی قازانج لەڕووی دەروونییەوە ئاسودەیت پێدەبەخشێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شلێر عەباس تەمەنی ٣٣ ساڵە دانیشتووی شاری سلێمانیە و بەشی بازرگانی تەواو کردووە، لە دوای شاگردی سەرەڕای قەیرانی ئابووری شەش ساڵە دوکانی پۆشاکی ژنان بەڕێوە دەبات، جیاوازتر لە گەنجانی کۆمەڵگاکەی ئارەزوو ناکات لە دەزگاکانی حوکمەت کار بکات، دەشڵێت کارکردن جگە لە بەدەستهێنانی قازانج لەڕووی دەروونییەوە ئاسودەیت پێدەبەخشێت.

کار کردنم وەک شاگرد منی دروستکرد

شلێر بەم شێوازە باس لە سەرەتای کارکردنی دەکات: سەرەتا وەک شاگرد دەستم بە کار کرد لە یەکێک لە دوکانەکانی ناو بازاڕ بۆ ماوەی ٣ مانگ، دواتر هەر لەو دوکانەی کارم لێدەکرد لەگەڵ خاوەنی دوکانەکە بوومە هاوبەش، ماوەیەکیش بە هاوبەشی کارم کرد بێگومان ئەم ماوەیە بۆ من ئەزمونێکی باش بوو چونکە بەو هۆیەوە بازرگانەکانم ناسی و زیاتر ئاشنای ئیشەکە بووم، لەدوای ئەوەی بە تەواوی لەگەڵ کارەکە تێکەڵ بووم بڕیارمدا جیا ببمەوە و دوکانێکی تایبەت بە خۆم دابنێم، وا شەش ساڵیشە خاوەنی دوکانی خۆمم.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یارمەتی دەربوون لە هێنانی کاڵاکانی

ئەو دەڵێت ڕاستە من هەندێک لە بازرگانەکانم دەناسی بەڵام ئەمە بەس نەبوو، بۆیە لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە توانیم ئاشنا بم بە ژمارەیەکی زیاتری بازرگان ئەمەش باشتر بوو بۆ من لە ڕووی هێنانی کاڵاوە.

ئەم دوکاندارە باس لە هەڵوێستی خێزانەکەی دەکات و دەڵێت ئەگەر ئەوان پاڵپشتم نەبونایە نەمدەتوانی سەرکەوتوو بم، توانیم بەهۆی کارەکەمەوە ببمە جێگای دەستخۆشیان، هەروەها باس لەوەش دەکات کە پێویستە دوکاندار بتوانێت لەگەڵ هەموو جۆرە کڕیارێکدا مامەڵە بکات، زۆریش دڵگرانە لەو دۆخەی کەسێک دێتە دوکانەکەی و توانای کڕینی کاڵاکەی نییە بەهۆی لاوازی باری مادییەوە.

شلێر جیاواز لە تاکەکانی کۆمەڵگا بیردەکاتەوە و پێی خۆشە بە ئازادی کار بکات نەک لە دەزگایەکی حکومیدا کە ئەمە پێچەوانەی بیرکردنەوەی زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگایە.

 دەبێت ژنان لە چوارچێوەی ماڵ بێنە دەرەوە

شلێری دوکاندار داواکارە ژنان لە چوارچێوەی ماڵەکان بێنە دەرەوە و کاری دەرەوە بکەن، چونکە کارکردن جگە لە قازانجی مادی دەبێتە هۆی ئاسودەیی دەروونی و ڕێگایەکە بۆ فێربوونی زمانی بیانی، بە بۆچونی ئەو ڕۆشنبیری خێزانەکان و کۆمەڵگا لەو دواکەوتووییەدا نەماوە کە ڕێگر بن لە کارکردنی ژنان لە دەرەوە.

ئەم دوکاندارە باس لەوە دەکات کە توانیویەتی هاوکار بێت بۆ ئەو ژنانەی هاتونەتە ناو ئەم کارەوە، هەروەها ئاماژە بەوە دەدات کە کڕیارەکانی تەنها بریتی نین لە ژنان بەڵکو پیاوانیش سەردانی دەکەن بە مەبەستی کڕینی دیاری بۆ هاوسەرەکانیان.

 

ت.پ