شەڕی غەززە دەیان پڕۆژەی بچووکی ژنانی لەناو برد

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ لە کەرتی غەززە، ئازارەکانی ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا پەرەدەسەنن، دیارترینیان بواری ئابوورییە، بەو پێیەی دەیان ژن بە شێوازی جۆراوجۆر پڕۆژە بچووکەکانیان لەدەستدا.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ژنان لە غەززە زیانیان بەرکەوتووەو لە تەواوی خزمەتگوزراییەکان بێبەش بوون و ئەوانەی کاریان هەبوو لەدەستیان داوە، سوهەیر یازجی، یەکێکە لەو ژنانەی  پڕۆکەی لەدەستداوەو ئاماژەی بەوەکرد، زیانەکانی پڕۆژەکەی ٩٠%ی تێپەڕاندووە، نازانێت چۆن دەست پێبکاتەوە هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی سەختی دابینکردنی پێداویستییەکانی ماڵەکەی دەبێتەوە کە بریتین لە خواردن و خواردنەوە.

 

سوهەیر یازجی ئاماژەی بەوەدا، خۆی و دەیان ژن لە کەرتی غەززە لە کاتی هێرشەکەدا بە شێوازی جۆراوجۆر کارە بچووکەکانیان لەدەستداوە هەندێکیان هێزەکانی ئیسرائیلیان بە سووتاندن و لەناوبردنی دوکان و کارگەکانیان لەناوبردووە، هەندێکی دیکەش دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا لە ڕێگەی بەندەری وشکانییەوە گیراوە، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانەوە بۆردومان کران.

 

"پێشتریش پڕۆژەکانی ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش هێرشەکە، پڕۆژەکانی ژنان ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێک بوونەتەوە، گرنگترینیان ئەو باجانە بووە کە لەلایەن شارەوانییەکانەوە سەپێندراون، جگە لەوەش، تەماحی هەندێک لە بازرگانانی دابینکەر و بەرزکردنەوەی شێتانەی نرخەکانیان.

 

 سەبارەت بە سروشتی ئەو پرۆژانەش ئاماژەی بەوەدا، ئامادەکردنی خۆراک و خۆراکە پارێزراوەکان بە شێوازی جۆراوجۆر، وەک خوێکردن، پڕۆژەی فرۆشتنی ئەلیکترۆنی، کارگەی چنین، ماڵیکردنی ئاژەڵ، کشتوکاڵ، ئارایشتگا، وەرگێڕان و ڕیکلام، بازاڕکردن، ئامادەکردنی دیاری و فرۆشگاکانی گەیاندن، و چەرموو، دیارترین پڕۆژەکانن کە ژنان سەرپەرشتییان دەکرد لە غەززە، کە لە ڕێگەیەوە سەربەخۆیی دارایی خۆی بەدەستهێنا، بەڵام هەر کە هێرشەکە چڕتر بووەوە، هەریەکەیان چیرۆکێکی جیاوازی ئازارەکانیان هەبوو.

 

سوهەیر یازجی لە ناوچەی “ئەبو مازن” لە ڕۆژئاوای شاری غەززە دەژیا، ئەو ناوچەیەی کە هێزەکانی ئیسرائیل تەختی زەوییان کردو هەموو بیناکانی وێران کرد ئەو ڕوونیکردەوە کە تەنها ماڵەکەی نەبووە، بەڵکو ئەو وەرشەیەش لەوێ کاردەکات ، دوکانی جل و بەرگی هاوردەکراو، و کۆگای قوماش تەنها توانی چەند کیسەیەک ڕزگار بکات لە کاتێکدا ئەوانی دیکە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیلەوە لەناوچوون. ە لەو کاتەدا کاتێک هەستی بە کۆتایی هاتنی کرد، بە تایبەت کە دوکانە بازرگانییەکەی لە گەڕەکی "ئەلریمال" نەیدەزانی کە ئایا ئەویش لە سووتاندنەکە ڕزگاری بووە یان هەمان چارەنووسی وێرانکاری هەبووە کە تەواوی شارێکی وێران کردووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو سەختییانەی بەهۆی شەڕەوە دروستبوون، بەهۆی ئەوەی ماڵەکەی لەدەستداوە و تەنانەت نەیتوانیوە جلوبەرگەکانی دەربهێنێت و بەهۆی توندبوونەوەی برسێتی لە ناوچەی باکووری کەرتی غەززە منداڵەکانی پێویستییان بە پاڵپشتی هەیە.