سالیحە بەهادرلی: چارەسەریی لە تێکۆشانی ڕێکخراودایە

لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە ٨٦٪ی کرێکاران سەندیکایی نین، هەرچەندە داتاکانی دیسک-ار (DİSK-AR) ئاشکرای دەکەن کە کرێکارانی ژن لە ڕێکخراوبووندا زیاتر لە دواوەن، بەڵام سالیحە بەهادرلی تیشکی خستە سەر کۆسپ و سیستەمییەکانی بەردەم سەندیکاییبوون.

ئەلیف ئاکگول

 

ئیستەنبوڵ - بەگوێرەی داتاکانی پیشەسازیی مانگی تەمووزی وەزارەتی کار و ئەمنیاتی کۆمەڵایەتیی تورکیا، ژمارەی کرێکارانی تۆمارکراو لە تورکیا گەیشتووەتە ١٧ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار و ٤٧٥ کەس، کە لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ٧٨٩ کەس ئەندامی سەندیکان، ڕێژەی سەندیکاییبوون بە فەرمی لە ١٣.٧٩٪یە، سەرەڕای زیادبوونی ٩٣١ هەزار و ٣٩١ کرێکاری تۆمارکراو بەوردبوونەوە لە مانگی کانوونی دووەم، ژمارەی کرێکارانی سەندیکایی تەنها ١٨ هەزار و ٩٩٩ کەس زیاد بووە، کە ئەمەش بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی سەندیکاییبوون بە ٠.٦٥٪دا، واتە لە  ١٤.٤٥٪ەوە دابەزیوە بۆ ١٣.٧٩٪. بەگوێرەی داتاکان، لە هەر ١٠٠ کرێکاری تۆمارکراو لە تورکیا نزیکەی ٨٦ کەس ئەندامی هیچ سەندیکایەک نین.

 

داتاکانی وەزارەت هەروەها نیشان دەن کە لە ٢٤٦ سەندیکا تەنها ٦٠ سەندیکا توانیویانە لە بەربەستی پیشەسازیی لە١٪ی تێپەڕبن، تورک-ئیش (TÜRK-İŞ) بە ملیۆنێک و ٢٦٠ هەزار و ١٠٩ ئەندام لەناو کۆنفیدراسیۆنە خاوەن ئەندامە هەر زۆرەکاندا پێشەنگە، پاش ئەو هاک-ئیش (HAK-İŞ) بە ٨٣٨ هەزار و ٢٦٦ ئەندام دێت، ژمارەی ئەندامانی دیسک-ار (DİSK-AR) تا مانگی تەمووز گەیشتووەتە ٢٦٣ هەزار و ٢٨٢ کەس، بەم شێوەیە، دیسک نزیکەی ١٠.٨٪ـی هەموو کرێکارانی سەندیکایی نوێنەرایەتی دەکات، ڕێژەی تورک ئیش ٥١.٨٪ و هی هاک-ئیشیش ٣٤.٥٪ە، ژنان لە داتاکاندا لە دواوە ماونەتەوە.

 

دیسک-ار (DİSK-AR) جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێژەی فەرمی سەندیکاییبوون ئاستی ڕاستەقینەی ڕێکخراوبوون نیشان نادات، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی دیسک-ار (DİSK-AR)، ڕێژەی ئەو کرێکارانەی لە پەیماننامە کۆمەڵایەتییەکانداین تەنها لە ٩.٦٪ە، ژنان تەنها ٢٤.٧٪ـی ئەندامانی سەندیکایی پێکدەهێنن، سەرەڕای ئەوەی ئەوان ٣٤.٥٪ـی کۆی هێزی کار پێکدەهێنن.

 

سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی سەندیکاییبوون لەناو ژناندا بەهۆی ئەوەی لە نزیکەی ٦.٤ملیۆن کرێکاری ژن تەنها ٦٠١ هەزار کەس ئەندامی سەندیکان، لە ڕێژەی ٩.٣٪ دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ پیاوان دەگاتە ١٥٪، چونکە لە ١٢٢ ملیۆن کرێکاری پیاو نزیکەی ١.٨٣ملیۆن سەندیکاین، دیسک-ار (DİSK-AR) وتی: ژنان هەم لە بەشی گشتی خۆیان لە ئەندامێتی سەندیکایی و هەم لە ڕێژەی سەندیکاییبوونی ناو گروپی ڕەگەزی خۆیاندا لە پیاوان دواکەوتووترن.

 

”گەورەترین بەربەست”

سالیحە بەهادرلی، ئەندامی کۆمیسیۆنی فرۆشگا و بازاڕی سەندیکای کاری کۆمەڵایەتی سەر بە دیسک-ار (DİSK-AR)، ئامارەکانی پیشەسازی و کەمبوونەوەی ژمارەی کرێکارانی سەندیکایی بۆ ئاژانسەکەمان شیکردەوە.

 

سالیحە بەهادرلی، ئاماژەی بەوەشدا، کە کەمبوونەوەی ڕێژەی سەندیکاییبوون سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی کرێکاران، لە بەربەستە سیستەمییەکانی ڕێکخراوبوونەوە سەرچاوە دەگرێت، وتی: ئامارەکانی ئەم دواییە کە بڵاوکرایەوە بە تەنها ئاستی سەندیکاییبوون نیشان نادەن و بەتایبەتی بەربەستی پیشەسازیی لە ١٪ی بۆ زۆرێک لە سەندیکاکان بەربەستێکە لەبەردەم بەدەستهێنانی گفتوگۆ کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

سالیحە بەهادرلی ڕوونیکردەوە، کە ژمارەی کرێکاران زیاد بووە بەڵام ڕێژەی سەندیکاییبوون کەم بووەتەوە، ئەم ڕێژانە بە نزیکەی ئێمەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئاستی ٢٠٢٠، چەندین هۆکار بۆ ئەمە هەن، لەبەر ئەوەی بەربەستی زۆر گەورە لەبەردەم سەندیکاییبووندا هەن، گەورەترین و گرنگترین لەم بەربەستانە بەربەستی ١٪یە، زۆر جار ئەستەمە مرۆڤ ئەم بەربەستە تێپەڕێنێت. هۆکاری سەرەکی دابنانی ئەم بەربەستە پێشگرتنە لە ڕێکخراوبوون، کە ئەمەش بەڕاستی تەنها نوێنەرایەتی ژمارەیین بۆ چینی کرێکار یان بۆ سەندیکاکان، ئەگەر ئێوە لەم نوێنەرایەتیانە تێپەڕن نەبن، خاوەنی هیچ دەسەڵاتێک نین  ناتوانن لەسەر پەیماننامەی گفتوگۆی کۆمەڵایەتیش دانوستان بکەن.

 

”پێویستیمان بە سەندیکای چینی هەیە”

سالیحە بەهادرلی جەختی لەوە کردەوە، کە سیستەمی ئێستا لەسەر بنەمای پیشەسازی، ڕێکخراوبوونی سەندیکاکانی سەربەخۆش قورس دەکات و کۆبوونەوەی کرێکارانی بازاڕە جیاوازەکان لەژێر هەمان پیشەسازییدا دروستکردنی زەمینەیەکی هاوبەش بۆ تێکۆشان قورس دەکات و ئامارەکانی تەمموز جارێکی تر ئەم دۆخەی کە سەندیکاکانی سەربەخۆ تێیدا دەژین ئاشکرا کرد.

 

سالیحە بەهادرلی نموونەی سەندیکای مامۆستایان و سەندیکای کانگاکارانی سەربەخۆی بیرخستەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت تەنها ئامارە فەرمییەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ نەکرێت وتی: لە وڵاتەکەماندا سەندیکای زەرد هەن کە لەم ئاستە تێپەڕیون و هەرگیز کێشەیەکی لەم شێوەیەیان نییە، ئەوان ئەندام وەردەگرن و بە مافی ئەندامانەوە زۆر باش دەژین، بەڵام کرێکار چییە؟ زۆرینەی ئەو کرێکارانەی ئەندامی ئەم سەندیکایانەن ئەویش ئاگادار نین کە ئەوان ئەندامن، لەبەر ئەوە، ئەو شتەی پێویستە ئێمە پێشی بخەین سەندیکاپاریزگاری چینییە، لەبەر ئەوە، ئێمە چۆن سەندیکاپاریزگاری چینی پێش دەخەین؟ بە وەرگرتنی ئەندام و کۆکردنەوەی کرێیەکانیان، بەڕاستی بە دروستکردن و دانانی لیژنە لە شوێنەکانی کاردا، کرێکاران ڕێکخستنیان بۆ بکەین؟ بە واتایەکی تر دەبێت ئێمە بزووتنەوەیەکی سەندیکایی دروست بکەین کە مافی قسەکردن، دەسەڵات و بڕیاردانی کرێکار بپارێزێت، پشتگیریان بکات و پێشەنگایەتیان بكات.

 

سالیحە بەهادرلی وتی: چەند سەندیکایەکی سەربەخۆی لەم شێوەیەیە هەن، ئێمە بەو سەندیکایانە دەڵێین سەندیکای میلیتان، ئاستی پیشەسازیی خۆی بۆ ئەوە دروست کراوە کە تەنانەت ئەو سەندیکایە سەربەخۆیانەش تا ڕادەیەک بێبەند بکات، بۆ نموونە، ژمارەیەکی زۆر ئەندامی سەندیکای مامۆستایان هەیە، ئەگەر ئەوان لە بازاڕی پیشەسازیی ١٠ەمدا نەبوونایە، بێگومان نەدەکرا لە سنورەکە تێپەڕبن بەڵام ئێمە لەناو ئەم بێواتاییەداین کە پێی دەوترێت بازاڕی پیشەیی ١٠ەم. ئەم بازاڕە مامۆستایان، هونەرمەندانی شانۆ، پسپۆڕانی ئای‌تی (IT) و کرێکارانی دوکان/بازاڕ لەخۆ دەگرێت، کۆمەڵێک کرێکار کە هەرگیز ناگاتە یەکتر یان هێڵێکی تێکۆشانی هاوبەش پەیڕەو ناکەن هەموویان لەم بازاڕەدا کۆبوونەتەوە، سەندیکای مامۆستایان ڕێگەی خۆی بە تێکۆشانی ڕەوا درێژە پێدەات، بەڵام وەک وتم، ئەوانیش ڕووبەڕووی ئەم کێشەی سنوورە دەبنەوە، سەندیکای کرێکارانی کانگای سەربەخۆش، پێشەنگایەتی زۆر بەرخۆدان و مانگرتنی کرد، دەستکەوتی زۆر گرنگیان بەدەستهێنا، لە ئەنجامدا، بێگومان، ئەوانیش ئەندامیان بەدەستهێنا، بەڵام کاتێک سەیری ئامارەکانی تەمووز دەکەین، دەبینین کە ئەوان نەیانتوانیوە لە سنوور تێپەڕبن، لەبەر ئەوە گەشبینی ئامارەکان تا چەند ڕاست و متمانەپێکراون؟

 

”دەبێت سەندیکا زیاتر پەیوەندی لەگەڵ کرێکاراندا دابنێن”

سالیحە بەهادرلی، ڕوونیکردەوە، کە لاوازبوونی ئەگەری تێکۆشانی کۆمەڵایەتی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕێژەکانی سەندیکاییبوون هەیە و وتی: ئەم هەمووانە بەڕاستی ئەو بەربەستانەن کە بوروکراسی لەبەردەمماندا دایدەنێت، دەیانەوێت ئێمە نەگەینە یەکتر، نەبینە یەک، تێنەکۆشین، لەبەر ئەوەی کاتێک ئێمە پارچە پارچە بین، کاتێک ئێمە بڵاو بینەوە، ئەمە بۆ خاوەنکارەکانیش گونجاوە، بۆ سەرمایەش گونجاوە، دەیانەوێت لە تورکیا سیستەمێک دروست بکەن کە کەس یەکتر نەناسێت، کەس نەتوانێت ڕێکخستن بکات، ترسی دەرکردن لە کار و متمانەنەبوون بە سەندیکاکان ڕێکخستنی کرێکاران قورس دەکات و وتی: دەبێت سەندیکاکان لەگەڵ کرێکاراندا زیاتر پەیوەندی دابنێن.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو وێنەیەی لەلایەن داتاکانی دیسک-ار (DİSK-AR)ەوە بڵاوکرایەوە ئەم کێشانە بە ڕوونی نیشان دەدات و وتی: بەربەستەکانی بەردەم سەندیکاییبوون زیاد دەبن، بەڵام بەڕاستی، لەناو سەندیکاکاندا نییەتێک نییە کە بێنە لای یەک و هێڵێکی تێکۆشانی هاوبەش دروست بکەن، ڕێژەی سەندیکاییبوونی کرێکاران کەم دەبێتەوە، ڕێژەی سەندیکاییبوون لە ١٤.٥٪ دابەزیوە بۆ ١٣.٥٪، کاتێک ئێستا سەیری دەکەین، دەبینین کە ١٥ ملیۆن کرێکار بەڕاستی شوێنیان نییە، سەندیکا نییەن و هیچ مافێکی خۆیان نزانن، ئەمەش دۆخێکە کە ئێمە لە زۆر شوێنی کاردا رووبەڕووی دەبینەوە، بۆچی کرێکاران تێکەڵ بە سەندیکاکان نابن؟ لەبەر ئەوەی ئەوان متمانەی خۆیان بە سەندیکاکان نادەنن، هەتا ئەوان نازانن سەندیکا چییە.

 

ساڵیحە وتی: دەتوانم بڵێم کە ئێمە لە تێکۆشانی کرێکاراندا زۆر دواکەوتووین، بە کەمتر لەوەی کە من دەتوانم لە بازاڕی ١٠ەمدا ببینم، ڕێژەی سەندیکاییبوونی کرێکاران کەم دەبێتەوە،  لەبەر ئەوەی ترسی ”ئەگەر ئێمە تێکەڵ بە سەندیکا ببین چی دەبێت ئەگەر ئێمە تێکەڵ بە سەندیکا ببین ئێمە لە کار دەردەکرێین” هەیە، کە ئەمەش فشارێکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی خاوەنکارەکان کرێکاران بە وتەی ”لە سەندیکاکان دوور بوەستن، نزیکی سەندیکاکان نەبن” دەترسێنن، کرێکارانیش لە سەندیکاکان دەترسەن، بێگومان، سەندیکاکانیش لێرە هەڵەیەکیان هەیە، زیاتر دەبێت ئەوان دەركەون دەبێت ئەوان لەگەڵ کرێکاراندا زیاتر پەیوەندی دابنێن.

 

”ژن هەم لە سەندیکاکاندا و هەم لە کاردا کەم نوێنەرایەتی دەکرێن”

باسی لە داتاکانی دیسک-ار (DİSK-AR) کرد لەسەر کرێکارانی ژن و دیاری کرد کە کارکردنی نافەرمی کێشەیەکی گرنگە کە لە دەرەوەی ژمارە فەرمییەکان دەمێنێتەوە، دەبێت سەندیکاییبوون تەنها وەکو دامەزراوەیەک کە موچە دانوستان بۆ دەکات سەیر نەکرێت و وتی: ئەو لە تەندروستی و ئەمنیاتی کار و گەیشتن بە مافە یاساییەکان ڕۆلێکی گرنگ دەگێڕێت، کە داتاکانی ڕاپۆرتی دیسک-ار (DİSK-AR)ڕاستییەکی زۆر سەرنجڕاکێش ئاشکرا دەکەن، ڕاستیی ئەوەی لە ١٠٠ کرێکار ٨٦ کەس سەندیکایی نین، نیشانمان دەدات کە زۆرینەی کرێکاران بەڕاستی بێشوێنن، ڕێژەی سەندیکاییبوونیش بە سروشتی خۆی کەمە، کێشەی کرێکاریی نافەرمیش هەیە.

 

سالیحە بەهادرلی دۆخی ئێستای بە فراوانی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند، وتی: هەموو ئەو ژمارانەی باسمان کرد کرێکاری تۆمارکراون، واتە کرێکاری بیمەکراو، چەند ملیۆن کەس لە بازاڕی نافەرمیدان؟ ئێمە بە تەواوی ئەو ژمارانە نازانین، خەڵکێکی زۆر بە شێوەیەکی نافەرمی کاردەکەن، لە کاتی کارکردندا گیان لەدەست دەدەن، زۆر ڕووداو لە شوێنی کاردا ڕوودەدەن، بەداخەوە تەندروستی و پارێزراوی پیشەیی لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، لەم دۆخەدا، گرنگترین ڕێگە بۆ گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنانە لە ڕێگەی سەندیکاوەیە کاتێک کرێکارێک دەبێتە ئەندامی سەندیکایەک، دەتوانن زانیاری لەسەر ڕێکارە یاساییەکانیش وەربگرن و لە هەمووی گرنگتر دەتوانن مافی دیکە لە شوێنی کارەکەیاندا بەدەستبهێنن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، سالیحە بەهادرلی ئاماژەی بەوەدا، کە دابەزینی سەندیکاگەرایی دڵنیاییە و وتی: هەم دەبێت سنووری پیشەسازی لاببرێت و هەم چەمکێکی ڕێکخراوەیی کە کرێکاران تێیدا قسەی ڕاستەوخۆیان هەبێت و دەسەڵاتی بڕیاردان بەهێز بکرێت، سەندیکاکان دەبێ لەگەڵ کرێکاران خەبات بکەن نەک بەناوی ئەوانەوە.