نەسرین ناس: قەیرانەکان لە دڵی ئەردۆغانەوەیە

سیاسەتمەدار نەسرین ناس گۆڕانکارییەکانی نرخی دراوی بیانی ئەم دواییە و ڕاگەیاندنی بەرنامەی نوێی ئەردۆغانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ئەردۆغان سەیری بەرزبوونەوەی دۆلار دەکات لەسەر ئاستی ١٨.٥٠ لیرە، هۆشداری دا کە ئەمە ستراتیژی هەڵبژاردنی ئەردۆغانە و قەیرانەکە دەرفەتێکە بۆ ئەردۆغان.

سیاسەتمەدار نەسرین ناس گۆڕانکارییەکانی نرخی دراوی بیانی ئەم دواییە و ڕاگەیاندنی بەرنامەی نوێی ئەردۆغانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ئەردۆغان سەیری بەرزبوونەوەی دۆلار دەکات لەسەر ئاستی ١٨.٥٠ لیرە، هۆشداری دا کە ئەمە ستراتیژی هەڵبژاردنی ئەردۆغانە و قەیرانەکە دەرفەتێکە بۆ ئەردۆغان.

 

ئەلیف ئاکگوڵ

ئیستەنبوڵ-  دوای ئەوەی لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا دۆلار ٢٠ لیرەی تێپەڕاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرنامەی "TL کاتیی دراوی پارێزراو" ی ڕاگەیاند و لە ماوەی هەفتەیەکدا لیرە بەرامبەر بە دۆلار گەیشتە ئاستی ١٠لیرە پرسیارمان لەسیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوو نەسرین ناس کرد سەبارەت بەو بارودۆخەی کە گۆڕاوە.

 

نەسرین ناس، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ڕەنگە ئەم بەرنامە نوێیە ڕاگەیەندرابێت و وتی: "بەپێی هەندێک دەنگۆ، هۆکاری لەناکاوی بڕیارێکی لەو شێوەیە هێرشکردنە سەر سیستمی بانکییە، کشانەوەیەکی جدی هەبوو لە حسابی دراوی بیانی لە ڕۆژی هەینی، شەممە و دووشەممە، ئەوان پێشتر باسی ئەم مۆدێلەیان کردووە".

 

"بەشێکە لە ستراتیژی بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەردۆغان"

نەسرین ناس لەبارەی هەنگاوی ئابووریەوە دەڵێت، "بەشێکە لە ستراتیژی بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەردۆغان، باوەڕ ناکەم ئەردۆغان گرنگییەکی زۆر بە کێشە ئابوورییەکان و هەژاری و خراپبوونی دابەشکردنی داهات و زەرەر و دەستکەوتەکان بدات هەوڵدەدات هەنگاوێک بەرەو هەڵبژاردن بنێت و دەسەڵاتی سەرکردایەتی خۆی بەهێز بکات ئەمە ئەو کارەیە کە لێرە کردی ڕێگەی دا کە بەهای دراوی بیانی بەرزبێتەوە بۆ١٨.٥٠ ".

 

زیاتر بڕیارێکی سیاسیە نەک ئابوری

نەسرین ناس ئاماژەی بەوەدا کە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی دادەمەزرێت و وتی: بەم لێدوانە بانکی ناوەندی توانیویەتی لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە پێدانی ٧ ملیار دۆلار بە بازاڕ لە ڕێگەی بانکەکانی حکومەتەوە بە شێوەیەکی دەروونی نرخی دراوەکە بکشێنێتەوە، لە ڕووی سیاسییەوە ئەو تێگەیشتنە دامەزرا: "هەر شتێک ڕووبدات ئەردۆغان ئەم کارە دەزانێت ئەگەر قەیرانەکە چارەسەر بکرێت چارەسەر دەبێت واتە ئەم هەنگاوە لە بڕیارێکی ئابووری زیاتر بڕیارێکی سیاسی بوو".

 

نەسرین ناس لە بەردەوامیدا وتی: "هەموو ئەو قەیرانانەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بەردەوامن دروستکراوبوون ئەردۆغان بە دەستی خۆی ئەم قەیرانەی دروست کردووە بەشێکی گرنگی قەیرانەکە بەهۆی گرنگی ڕێژەی قازانجەوە سەریهەڵداوە".

 

"قەیرانەکە بۆ ئەردۆغان بەسوودە"

نەسرین ناس ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپۆزسیۆن لەسەر بنەماکان دانەنیشێت و ناتوانێت پەیوەندییەکی باوەڕپێکراو لەگەڵ کۆمەڵگەدا دروست بکات و هۆشداریشی دا کە ئەم دۆخە دەستی ئەردۆغان بەهێز دەکات،  ئەردۆغان لە دژی ناسنامەکان جیاکاری دەکرد، ئەمڕۆ لەسەر ئابووری دەیکات، دەشڵێت: "ئەردۆغان لە هەموو قەیرانێکەوە ڕێبەرایەتی خۆی بۆ کۆمەڵگا پشتڕاست دەکاتەوە و دەریدەخات قەیرانەکە دەرفەتێکە بۆ ئەردۆغان".