ناسناوی فه‌رشی ئێرانی هۆکارێکه بۆ نه‌خۆشی ژنانی فهرشچن
فه‌رشی ئێرانی به‌شێکن له به‌ناوبانگترين فه‌رشه‌کانی جيهان که ژنانی ئێرانی به دهستهکانيان ئه‌و فه‌رشانه ده‌چنن و به دروستکردنی ئه‌و هونه‌ره گه‌وره‌يه گيانيان ده‌که‌وێته ناو مه‌ترسی و تووشی نه‌خۆشی ئێسک و کوڕبوونهوه ده‌بن
ناوه‌ندی هه‌واڵ
هونه‌ری ئێرانی له به‌شی فه‌رش پێگه‌يه‌کی جياوازی هه‌يه و بۆتە هۆکارێک که فه‌رشی ئێرانی له جيهاندا ناسناوێکی تايبه‌تی هه‌بێت، بە شێوازێک کاتێک مرۆڤ سه‌يری ئه‌و فه‌رشانه ده‌کات، نەخشی ناو فه‌رشه‌کان له‌گه‌ڵ رۆحی يەک ده‌گرێت و تێکه‌ڵی ناو خوێنی دەبێت، ئه‌گه‌ر سه‌يری ده‌ستی ئه‌و کهسانەش بکه‌ين که بونه‌ته هۆی ناوبانگی فه‌رشی ئێرانی، ده‌بينين که ده‌ستيان چۆن زبر و بريندار بووه و له‌وانه‌يه ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نيا فه‌رشه‌کان ده‌بينن، سەرنجيان ته‌نيا بۆ لای جوانی فه‌رشه‌کان بچیت و ئاگاداری پشتی په‌رده‌ی ئەو کارە و ژيانی ئه‌و ژنانه‌ی که فه‌رش ده‌چنن نه‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر سەیری ژيانی ژنانی فه‌رشچنی ئێرانی بکه‌ين، زۆربه‌يان ژيانيان وه‌کو يه‌که و ته‌نانه‌ت شێوازی جهستهشيان وه‌کو يه‌کی لێدێت، دانيشتنی زۆر له پشت داری فه‌رش چنين ده‌بێته هۆکاری لاواز و کوڕ بوونەوەی ئەو ژنانە، ژنانی پشتی داری فه‌رش چنين فێربوون ئه‌و نەخشەی له پێش چاويان لەسه‌ر داری فه‌رشه‌کان هه‌ڵواسراوه، به شێوازێکی جوان بيچنن و ياری به به‌نه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان بکه‌ن.
له کلتوری هونه‌ری فه‌رش چنين ته‌نها که‌سێک که نەخشەی فه‌رش ده‌کێشێته‌وه هونه‌رمه‌ند نييه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سه‌ی که هونه‌ری پێکه‌وه گرێدانی به‌نه‌کانی فه‌رشی هه‌يه واتا فه‌رشه‌که ده‌چنێت بە هونه‌رمه‌ند ناو ده‌نرێت، ژنانی ئێرانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانيان بە گه‌وره‌ترین فه‌رشچنانی ئێران هه‌ژمار دەکرێن، و له زۆربه‌ی کارگه‌کانی فه‌رش چنين پياوان ته‌نيا ئه‌رکی سهرپهرشتيان لەسه‌ر شانه، به زمانێکی تر ده‌توانين بڵێن پياوان فه‌رش ناچنن.
١٢ کاتژمێر کارکردن لە پێناو بژێوییەکی کەم
فەرش چنین یەکێکە لەو کارانەی بیمەیان بۆ خانه‌نشينی نییە و ياسايهکیش نییە پاڵپشتيان بکات مافيان نه‌خرێته ژێر پێ، لە ئێران‌دا ژنان زياتر له ١٢ کاتژمێر له پشتی داری فه‌رش داده‌نيشن و به‌نه ڕەنگییەکان پێکه‌وه گرێ ده‌ده‌ن به بڕه پارهيهکی کەم، ئه‌وه‌ش يه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ ژێر پێ خستنی مافی ژنان و سهرپهرشتیارە پیاوەکانیش زۆربه‌ی کاته‌کان چاودێری ورديان ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزانن چۆن فه‌رش ده‌چنن، که ئه‌گه‌ر ژنێک هه‌ڵه‌ی کردبێت بۆی سه‌ر ڕاست بکه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر ژنێک به جوانی ئيش نه‌کات، ئه‌وه ئه‌رکه‌که‌ی پێ بڵێنه‌وه.
له ناو گونده‌کانی ئێران ژنان زۆرتر له ناو ماڵه‌کانيان ئيشی فه‌رش چنين ده‌که‌ن، به‌ڵام له شاره‌کان له ناو کارگه‌کاندا فه‌رش ده‌چنن، زۆربه‌یان لەلايەن پياوان سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن، ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ئابوريان باش نييه، توانای دانانی کارگه‌ی فهرشيان نييه و ته‌نيا وه‌کو کرێکار ئيش ده‌که‌ن، ئه‌و ژنانه‌ی پێویستە بژێوی ژیانیان دابین بکەن بەهۆی ئەوەی له هاوسهرهکانيان جيا بوونه‌وه، هاوسه‌ريان مردووه، یان بە هەر هۆکارێکی تر بێت لەناو کارگه‌ی فه‌رش چنين ئيشی کرێکاری ده‌که‌ن.
دانيشتنی زۆر له پشت داری فه‌رش چنين ژنان و منداڵان تووشی نه‌خۆشی زۆر ده‌کات، يه‌کێک له‌و نه‌خۆشيانه ڕۆماتيسمی ئێسک، کێشه له مۆره‌ی پشت و ده‌ست و مل دروست ده‌بێت، وە ئه‌و ژووره‌ی ئيشی تێدا ده‌که‌ن به هۆی شێداربوون، نه‌بوونی سيستمی پاکه‌ره‌وه‌ی هه‌وا و نه‌بوونی سيستمی گه‌رما سيستمی ههناسهدانيان تێک ده‌چێت، به پێ ياسای مافی مرۆڤ کارکردن بۆ منداڵان قه‌ده‌غه‌يه، بەڵام کەم هۆڵی فەرش چنین هەیە کە منداڵی تێدا نەبێت.
زۆرترین فەرش، کەمترین کات
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و کارگانە ئه‌وه‌يه فه‌رش له که‌مترين کاتدا بچندرێت، بەڵام بۆیان گرنگ نييه ئه‌و که‌سانه‌ی فەرشەکان ده‌چنن چيان به‌سه‌ر دێت و چ که‌سانێک له پشتی داری فه‌رش دانيشتوون، کچێکی بچوک، ژنێکی نه‌خۆش يان ژنێکی به‌ته‌مه‌ن! ئامانجی سه‌ره‌کی چنينی فهرشهکهيه که به جوانترين شێواز بچندرێت و به پارهيهکی زۆر بفرۆشێت و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گيانی مرۆڤه‌کان گرنگ نييه.
فه‌رشی ئێرانی تەنیا لەناو وڵاته‌که‌ی کڕياری زۆری نییە، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێرانیشەوە خواستی زۆری لەسەرە، بەپێی ئاماره‌کان بۆ ٢٩ وڵات فه‌رشی ده‌ستچن هەناردە دەکرێت، که ١٣ وڵات تايبه‌ته به کیشوەری ئاسيا، ١١ وڵاتی ئه‌وروپا، چوار وڵات لە کیشوەری ئه‌مريکا و يه‌ک وڵاتيش تايبه‌ته به ئه‌فريقا، ئەمەش داهاتێکی باشە لە ڕێی بازرگانی فەرشەوە بەدەست دێت به‌ڵام تاکو ئێستا هيچ کارێک بۆ بيمه (باج)ی ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رش ده‌چنن نه‌کراوه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه بيمهکهيان راوه‌ستاوه.
ئه‌و شارانه‌ی فه‌رشی ده‌ستچنی لێ دروست ده‌کرێت ئاباده، ئازه‌رشار، ئه‌راک، ئهردهبيل، ئه‌رده‌ستان، ئيسفههان، ئه‌فشار، ئه‌هه‌ر، به‌ختياری، بروجێرد، به‌لوچ، بيجار، بيرجهند، تهبريز، تورکه‌مه‌ن، تاران، جۆزان، جوشقان، چهڵابهرد، خۆی، دره‌خش، راوه‌ر، ره‌فسه‌نجان، زابۆڵ، زه‌نجان، سارۆق، سهراب، سهرابهند، سهردرود، سنه، سيمنان، سه‌نقه‌ر، شاسه‌وه‌ن، شاری ره‌زا، شاری کورد، شيراز، تهرقهبه، فه‌راهان، فێردۆس، قايين، قه‌ره‌داخ، قه‌زوين، قۆم، کاشان، کاشمه‌ر، کيرمان، گورگان، گوناباد، گونبه‌دی کاووس، ليليان، ماکۆ، ماهان، مه‌حه‌لات، مه‌ره‌ند، مهزلهقان، مۆشک ئاباد، مێشکين شار، مهشهد، مه‌مسه‌نی، مود، ناءين، نێشابور، هه‌رات، وهرامين، هه‌مه‌دان، ههريس، يهلمه و يهزدن.
ت.پ